بۆ یەکەم جار مەریوان نەقشبەندی ناسنامەی چەکدارێکی دەولەتی ئیسلامی ئاشکرا کرد !!

sagmarga.dinwrash

بۆ یەکەم جار مەریوان نەقشبەندی ناسنامەی چەکدارێکی دەولەتی ئیسلامی ئاشکرا کرد !!

ئا : کامه ران موکریانی

مەریوان نەقشبەندی (( مەرەی پاراستنی پارتی )) ناسنامەی چەکدارێکی دەولەتی ئیسلامی ئاشکرا ئەکات..
مەرەی پاراستن لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە فەیس بووک زانیاری لەسەر ئەم چەکدارە بلاو ئەکاتەوە کە پێشمەرگەکەی سەر بری !! ئەمریکا و روسیا دوو گەورە زلهێزی جیهان و بەهەموو ولاتانی دنیا نەیانتوانی هیچ زانیار لەسەر ئەم چەکدارە کوردە بدرکێنن کە پێشمەرگەکەی لەتۆڵەی خوێنی خەلکی بێ تاوانی موسڵ سەربری. کە بە فەرمانی مەسعودە قەزەمی فیرعەونە بچکۆلەکەی کوردستان بە چەکی ئەمریکی و تورکی بۆردومان ئەکرێن…
بەلام مەرەی پاراستنی وەزارەتی نیفاقی هەرێم پێشی هەموو دەزگا جاسوسیەکانی جیهانیدایەوە زانیاری زۆر وردی لەسەر چەکدارە کوردەکەی دەولەتی ئیسلامی بلاو کردەوە ..

مەرەی پاراستنی پارتی نوسیویەتی: بەپێی زانیاریەکانی بەدەستم گەیشتوە ئەم کەسەی پێشمەرگەکەی سەر بڕی (( کوردە )) ، لەکاتی سەربرینی پێشمەرگەکە بە (( کوردی قسەی کردوە )) بە پێی شێوازی قسەکردنەکەی بۆی دەرکەوتوە کە بەرەگەز (( کوردی ئێرانە ))..

مەرە ئەم زانیاریە گرنگانەی زۆر بە زەحمەت لە ڕێگای خەلکی زۆر تایبەتەوە لە موسڵ دەستی کەوتوە بۆیە بلاوی کردۆتەوە نەکا (( سی ئای ئەی )) ئەمریکی و (( کەی جی بی )) روسی و (( موسادی )) ئیسرائیلی و (( ئێم ئای ۶ )) بەریتانی بەهەڵەدا بچن وابزانن سەربازەکەی دەولەتی ئیسلامی بە رەگەز (( هیندی )) بوە هەڵگری ناسنامەی (( مۆزەمبیقە )) و بەزمانی (( فەرەنسی )) قسەی کردوە لە دارستانەکانی (( ئەمەزۆن)) ژیاوە و جل و بەرگەکەی پۆشی بوی هی (( میسریە کۆنەکانی )) سەردەمی فیرعەنەکان بوە و بەر لەوەی بگاتە ناو دەولەتی ئیسلامی لە (( مەریخ )) دابەزیوە ..

مەرە بەس پێمان بڵێ تۆ بەچی ئاوەها زیرەک بویت و ئەم هەموو زانیاریە گرنگ و نهێنیەت لە کوێ دەست کەوت ؟!!

لە هەموو دنیادا دەزگاکانی هەواڵگری زانیاریە نهینیەکان بۆ خەلک ئەدرکێنن لە کوردستانە جەنگەڵستانەکەی ئێمە ، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ، زانیاری بلاو ئەکاتەوە !!

دیدگاه‌تان را بنویسید: