عەشیرەتی بارزانی بونە مەسیحی – بەلگەی مێژوویی.

عەشیرەتی بارزانی بونە مەسیحی – بەلگەی مێژوویی.

ئا: بارزان.ر

لە سالی ١٩٣١ شیخ احمد بارزانی سەرۆك عەشیرەتی بارزانیەکان و براگەوەرەی مەلا موستەفا بارزانی لە ئیسلام هەلگەرایەوە بوە مەسیحی، شیخ احمد بارزانی لەبەرئەوەی میراتگری شۆرشی شێخ عبدالسلام بارزانی بوو وەهەروەها سەرۆکی عەشیرەتی بارزانیەکانیش بوو توانی تەریقەیەك یان رێبازێكی مەسیحی بەناوی تەریقەی (خودان) لەناو عەشیرەتی بارزانی درووستبکات، یەکەم تەکیەی بۆ ئەم تەریقەیە لە گوندی بارزان درووستکرد بەناوی تەکیەی مەولانا شێخ احمد بارزانی خودانی بارزان، ووشەی (خودان) بوە فەلسەفەی گۆرینی ئاینی هەموو عەشیرەتی بارزانی ئەوکات، بۆیە شێخ احمد بارزانی نازناوی (خودانی بارزان)ی پێ بەخشرا و بەم ناوە ناوبانگی دەکرد.

بۆچی شێخ احمد بارزانی ووشەی ( خودان) ی هەلبژارد؟

لەدوای ئەوەی شێخ احمد بارزانی وەك سەرۆك عەشیرەتی بارزانیەکان وازی لە ئاینی ئیسلام هێنا و چووە سەر ئاینی مەسیحی ووشەی (خودان)ی هەلبژارد بۆ بارزانیەکان چونکە ووشەی ( خودان) بەعەرەبی واتا(رب)، مەسیحیەکانیش لە نوێژ و دوعا و پارانەوە و پەرستنەکانیاندا ووشەی (رب) بەکار ئەهێنن و بە خودای خۆیان ئەلێن (رب) نەك (اللە)، ئەم هۆکارەبو وای لە شێخ احمد بارزانی کرد ووشەی (خودان-رب) لە تەکیەی بارزان بۆ بارزانیەکان موقەدەس بکات بۆئەوەی بارزانیەکان لەجیاتی ووشەی (اللە- خودا) ووشەی (رب – خودان) بەکار بهێنن.

بەهانا چونی شێخ احمد بارزانی بۆ پاشای مەسیحیە ئەرمەنیەکان لە دژی خەلافەتی ئیسلامی:-

لەسالی ١٩٢١ کاتێك مەسیحیە ئەرمەنیەکانی تورکیا بو بەشەریان لەگەل دەولەتی خەلافەتی عوسمانی پاشای ئەرمەنیە مەسیحیەکان (ئادریاد) نامەیەکی بۆ شێخ احمد بارزانی رەوانکرد تێدا نوسیبوی فریامان بکەوە، شێخ احمد بارزانیش کاتێك نامەکەی بەدەست گەیشت دەستبەجێ فەرمانی دەرکرد و زیاتر لە ٢٠٠ چەکداری بارزانی بە سەرکرادیەتی مەلا موستەفا بارزانی و وەلید بەگ رەوانەکرد بۆ لای ئادریاد پاشای ئەرمەنەکان لە رێگای سوریاوە، خێزانی ئادریاد پاشایان رزگارکرد و هێنایانەوە گوندی بارزان لەوێ پاراستیان، ١٤ بارزانیش کوژران.

شێخ احمد بارانی:-

شێخ احمد بارزانی لەسالی ١٨٩٦ لەدایك بوە لەسالی ١٩٦٩/١١/١ کۆچی دوایی کردوە ئێستا مەزارگەی لەبارزانە، پاشان مەلا موستەفا بارزانی برای هاتۆتە شوێنی بوە میراتگری شۆرشی شێخ احمد بارزانی.

یەکەم کەسیش لە مێژوی کوردستاندا شێخ احمد بارزانی بوو فتوای دا مەسیحیەکان ئەگەر بکوژرێن دەبێت پێیان بووترێت (شەهید).

لەژێر کاریگەری شیخ احمد بارزانی (خودانی بارزان) مەلا موستەفای بارزانیش نەیتوانی لەژێر رکێفی مەسیحیەکان دەرچێت بۆیە لە رێگای فەرەنسۆ حەریری مەسیحیەکانیان ئاوێتەی شۆرشی نەتەوەی کورد کرد لە رێگای مەلا مستەفاوە.

مسعود بارزانیش بەهەمان شێوە نەیتوانی لەژێر رکێفی مەسیحیەکان دەرچێت بۆیە بریاریدا فەرنسۆحەریری بە شەهید ناو بهێندرێت، عەنکاوەشی بۆکردن بە وویلایەتێك لە فاتیکان، خۆشی بەردەوام سەردانی فاتیکان دەکات، بەم ئاخیرانەش گەورەترین سەلیبی لەبارزان چەقاند و رێگاشی داووە تەبشیریەکان بە ئارەزووی خۆیان بانگەوازی بۆ ئایانی مەسیحی بکەن لەناو هەموو گوند و شارێکی کوردستان ئینجیل بەسەر پێشمەرگە و هاولاتیانش تەوزیع بکەن.

2 دیدگاه در “عەشیرەتی بارزانی بونە مەسیحی – بەلگەی مێژوویی.”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *