۵۰ خراپه‌ی رون‌و ئاشكرا له‌ دیموكراتی‌و هه‌ڵبژاردندا

۵۰ خراپه‌ی رون‌و ئاشكرا له‌ دیموكراتی‌و هه‌ڵبژاردندا

 

بسم الله الرحمن الرحیم

{وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ}

 

نوسنی: شێخ عبدالمجید الریمی

وه‌رگێڕانی:  هاوڕێ‌ .غ

 

الحمدلله ربالعالمین والعاقبە للمتقین و لا عدوان  إلا علی الظالمین والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آ‌له وصحبه ومن والاه.

 

۱)  دیموكراتیوه‌ك په‌یڕه‌و مه‌نهه‌ج و, هه‌ڵبژاردن وه‌ك ئالیه‌تی جێبه‌جێ كردنی ، ڕێگا وبه‌رنامه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی نه‌فامی  وجاهیلییه‌ و , پێچه‌وانه‌ و دژ  به‌ په‌یام و مه‌نهه‌جی ئیسلام ده‌وه‌ستێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسلامدا یه‌ك ناگرن و پێكنایه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئیسلامی ڕوناكی خوایی و دیموكراتی تاریكی ڕێچكه‌كان هه‌رگیز یه‌كسان نابن (ومَا يَسْتَوِي الْأَعْمَى وَالْبَصِيرُ * وَلَا الظُّلُمَاتُ وَلَا النُّورُ) الفاطر:۲۰ یانی:( نابیناو بینا وه‌ك یه‌ك نین واته‌ مرۆڤی بروادارو بێ بروا وه‌ك یه‌ك نین, وه‌ نه‌تاریكیه‌كان ونه‌روناكایش ,واته‌ ئیمان و گومڕاییه‌كان وه‌ك یه‌ك نین).

۲)  وه‌ ئیسلام هیددایه‌تی خواییه‌ به‌ڵام دیموكراتی گومڕایی و چه‌واشه‌كارییه . (قَدْ تَبَينَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَیِّ) واته‌: (بێ گومان ڕێگای هیدایه‌ت وڕاستی له‌ گومڕایی جیابۆته‌وه‌ ) .

وهه‌ ئیسلام مه‌نهه‌ج و په‌یامی ئاسمانی خواییه‌، به‌ڵام دیموكراتی زاده‌و به‌ری بیری ئاده‌میه‌، بێ گومان ئه‌مه‌ش جیاوازی و جوداییه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ نێوانیاندا.

۳ )  چونه‌ نێو گه‌مه‌ی دیموكراتی له‌ خۆیدا وابه‌سته‌ بون وگوێڕایه‌ڵیه‌ بۆبێ باوه‌ڕان له‌ گاور و جوله‌كه‌كان، له‌ كاتێكدا فه‌رمانمان له‌ لایه‌ن خواوه‌ به‌ گوێڕایه‌ڵی نه‌كردنیان  و پێچه‌وانه‌ بوونیان پێكراوه‌،( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنْ تُطِيعُوا فَرِيقًا مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ يَرُدُّوكُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ كَافِرِينَ) آل عمران, واته ‌: ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی له‌ ده‌سته‌یه‌كی دڵرقنی خاوه‌ن نامه‌كان بكه‌ن ئه‌وا كافرتان ده‌كه‌ن وله‌ دینی ئیسلام لاتان ده‌ده‌ن .وه‌ ده‌فه‌رموێت: (فلا تُطعِ الْكَافرينَ وَجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا) واته‌: هه‌رگیز گوێڕایه‌ڵی بیێ باوه‌ڕان مه‌كه‌, وه‌ به‌ قورئان به‌هه‌موو هێزوو توانایه‌كت جیهادوو ململانێیه‌كی سه‌ختیان بكه‌ . وه‌ ده‌فه‌رموێت :

(وَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَالْمُنَافِقِينَ وَدَعْ أَذَاهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلًا ) الأحزاب :۴۸ واته‌: گوێڕایه‌ڵی كافرو مونافقین مه‌كه‌ گوێ مه‌ده‌ره‌ ئه‌و ئه‌زیه‌ت و ئازاره‌ی پێشت دێنن وه‌پشت به‌ خواقایم بێت وته‌نها خوا به‌سه‌ چاودێرو یاریده‌ده‌رت بێت. وه‌ئایه‌ته‌كانی قورئان به‌م واتایه‌ زۆر و ئاشكرایه‌.

۴) دیموكراتی ئاین و ده‌وڵه‌ت له‌ یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه‌ ، له‌ میانه‌ی كه‌نارخستنی شه‌رع وپه‌یامی خوا له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی خه‌ڵكی و، مافی یاسادانان و ته‌شریعدانه‌ ده‌ست گه‌ل ،به‌به‌هانه‌ی پیاده‌ كردنی مافی دیموكراتی خۆی _وه‌ك ده‌ڵێن_ له‌ ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن یان له‌ ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

۵)  دیموكراتی ده‌رگا  ئاوه‌ڵاده‌كات به‌ڕوی پاشگه‌زبونه‌وه‌ و زه‌ندیقی له‌ دین ( الردة‌ والزندقه‌) ، به‌ جۆریك له‌ ژێر سایه‌ی ئه‌م ڕژێمه‌ تاغوتیه‌دا ڕێگه‌ ده‌درێت به‌ خاوه‌نی هه‌ر په‌یڕه‌و و ئایدیایه‌ك پارت پێك بهێنێت و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ ده‌ربكات و به‌ ئازادانه‌ بانگه‌شه‌ی خه‌ڵكی بكات بۆ ده‌رچون و لا رێی له‌ دینی هه‌قی خوای… ئه‌مه‌ش با به‌هانه‌ی بوار دان به‌ ڕاو ڕای جیاواز، ئیدی له‌ پاش ئه‌مه‌ چۆن ده‌گوترێت :- ( دیموكراتی له‌گه‌ڵ شورا و ڕاوێژكاریدا پێكدێنه‌وه‌!!) یان (دیوكراتی تایبه‌تمه‌ندیه‌كه‌ موسوڵمانان زیاد له‌ هه‌زار ساڵه‌ له‌ ده‌ستیان داوه‌ !! )، وه‌ك هه‌ندی نه‌فام به‌ دین ئاماژه‌ ی پێده‌كه‌ن ، به‌ڵكو هه‌ندێ گروپی ئیسلامی له‌ به‌یانێكیاندا ڕاشكاوانه‌ ده‌ڵێن ( به‌ دڵنیاییه‌وه‌ دیموكراتی و فره‌ حیزبی تاكه‌ ڕێگای شیاوه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌رێیه‌وه‌  وڵات به‌ره‌و باشتر و چاكتر به‌رین!!)ئه‌مه‌ش به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی (خزمه‌تگوزاری و چاكسازی) .

۶)  دیموكراتی ده‌رگا ئاوه‌ڵا ده‌كات به‌ڕوی ئاره‌زوو بازی و به‌ره‌ڵایدا، له‌ مه‌ی خۆری و, بێ ڕه‌وشتی و فاحیشه‌ گه‌ری و داوێن پیسی و, گۆرانی و یانه‌ی سینه‌ما و,نادی وباڕه‌كان و … چه‌ندین ڕێگه‌ و هۆکاری تر بۆ شكاندنی سنوره‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوای گه‌وره‌، ئه‌مه‌ش له‌ ژێر دروشمی باوی دیموكراتیدا كه‌ده‌ڵێت 🙁 وازی لێبێنه‌ چی ئاره‌زوی ده‌كات با بیكات ، وه‌ به‌ چ ڕێگه‌یه‌كدا ده‌ڕوات با بڕوات) وه‌ له‌ دروشمی: ( پاراستنی ئازادی تاك).

 

۷)  وه‌ دیسان ده‌رگا ئاوه‌ڵا ده‌كات بۆ ناكۆكی و جیاخوازی و په‌رته‌وازه‌ی، ئه‌مه‌ش له‌ خۆیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پلانی داگیركه‌رانه‌ به‌ ئامانجی په‌رته‌وازه‌ كردنی جیهانی ئیسلامی بۆ چه‌ند نه‌ته‌وه‌و و نیشتمان و هه‌رێمێكی جیاواز وناته‌با . وه‌بۆ فره‌ حیزبی و ده‌مارگیری ،دیاره‌ ئه‌مه‌ش سه‌رپێچی كردنی ئاشكرای فرمانی خوایه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّه‌ً وَاحِدَه‌ً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ) واته‌: به‌ڕاستی ئائه‌مه‌یه‌ ئوممه‌ت وهاوبیرو هاورێبازانی ئێوه‌ منیش په‌روه‌ردكارتانم ته‌نها هه‌ر من بپه‌رستن . وه‌ فه‌رمانی (وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ) الأنفال:(۴۶)َ واته‌: وه‌ جياواز  ودووبه‌ره‌ك مه‌بن هه‌تاوه‌ك به‌هۆیه‌وه‌ بشكێن ولاوازبن ,وه‌  هێز و تواناتان نه‌مێنێت .

 

۸)  ئه‌وه‌ی ڕێگای دیموكراتی بگرێته‌ به‌ر یان په‌یڕه‌وی بكات ، ده‌بێت بێ لاملی دان به‌ سه‌رجه‌م ده‌زگا و ڕێكخراوه‌ كوفریه‌كان بنێت و, بنه‌ماكانیان په‌سه‌ندوو په‌یڕه‌و بكات، وه‌ك (نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان) و ( یاساكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی) و ( قانونی ئه‌حزاب) و  (جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ) و جگه‌ له‌مانه‌ ئه‌و یاسا و به‌ندانه‌ی پێچه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ شه‌رعی خوا ده‌وه‌ستنه‌وه‌. گه‌ر وانه‌بێت _واته‌ به‌مانه‌ قایل نه‌بیت_ ڕێگه‌ له‌ كارو چالاكی حیزبی ده‌گیرێت به‌ به‌هانه‌ی توندڕه‌وی و تیرۆر و باوه‌ڕ نه‌بون به‌ پێكه‌وه‌ ژیان و ئاشتی جیهانی…!!

 

۹)   له‌ ڕژێمی دیموكراتی دا پاشگه‌زبووان له‌ دین و دوو ڕوان (المرتدون و المنافقون) به‌هێزی نیشتمان په‌روه‌ر و,خه‌ڵكی چاكه‌كارو دڵسۆز ناو زه‌د ده‌كرێن،به‌ڵام ئاشكرایه‌  له‌ شه‌رعی خوادا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ن.

 

۱۰)  ڕژێمی دیموكراتی حوكم و فرمانه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی شه‌رع له‌ كار ده‌خات، وه‌ك جیهاد و فه‌رمان به‌ چاكه‌و ڕێگری له‌ خراپه‌ و ,ڕژێمی حه‌یسبه‌ و ,حوكمه‌كانی پاشگه‌زبونه‌وه‌و پاشگه‌زبوان و ,جیزیه‌ و,چه‌ندین حوكمی دییكه‌ی شه‌رعی .

 

۱۱)  دیموكراتی و هه‌ڵبژاردن پشت به‌ قه‌ره‌بالغی و زۆرینه‌ ده‌به‌ستێت ، بێ به‌هه‌ند وه‌رگرتنی بنه‌ما و پێوه‌ شه‌رعیه‌كان ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت : (وَإِنْ تُطِعْ أَكْثَرَ مَنْ فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ) الانعامَ (۱۱۶),  واته‌:ئه‌گه‌ر تۆ گوێڕایه‌ڵی زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌رزه‌وی بیت له‌ڕێگه‌ی خوا گومران ئه‌كه‌ن , ئه‌وان هه‌ر شوێنی گومان كه‌وتون وه‌ هه‌میشه‌ درۆ و گۆتره‌كاریده‌كه‌ن . وه‌ ده‌فه‌رموێت: (وَلكِنَّ أكْثَرَ النَّاسِ لا يعلمُونَ) واته‌: به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵكی نه‌فام و نازانن. وه‌ ده‌فه‌رموێت: (وَقَلِيلٌ مِنْ عِبَادِێ الشَّكُورُ) واته‌: كه‌مینه‌یه‌ك له‌به‌نده‌كانم سوپاسگوزارن بۆ ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی داومانێ.

 

‌۱۲)  ڕێگای دیموكراتی هۆكارێكه‌ بۆ بێ ئاگابون غافڵبون له‌ سروشتی صیراع و ناكۆكی نێوان ئیسلام و جاهیلیه‌ت و ، هه‌ق و ناڕه‌وا (الحق وباطل) ،له‌ كاتێكدا بوونی هه‌ركامیان مانای له‌ناوچونو نه‌مانی  ئه‌وی تریان ده‌گه‌یه‌نێت ،بۆیه‌ هه‌رگیز پێكه‌وه‌ كۆنابنه‌وه‌و ، ئه‌وه‌شی وا گومان ده‌بات  كه‌ ده‌كرێت له‌ ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ جاهیلیه‌تی سه‌رده‌م خۆی به‌ ته‌واوی به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌دات , ئه‌وه‌ بێ گومان پێچه‌وانه‌ی عه‌قڵ و ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رموده‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌,وه‌ ده‌ دیسانه‌ وه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سوننه‌ته گه‌ردوونییه‌ كه‌ ئاده‌میزاده‌كان له‌سه‌ری ڕۆیشتون (وَلنْ تَجِدَ لِسُنَّه‌ِ اللَّهِ تَبْدِيلا) , (وَلنْ تَجِدَ لِسُنَّه‌ِ اللَّهِ تَحْوِيلًا) واته‌:  هه‌رگیز رێساو به‌رنامه‌كانی خوا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت و له‌نه‌خشه‌ی خۆی  لانادا.

 

۱۳) ڕێگه‌ی دیموكراتی ده‌بێته‌ مایه‌ی سڕێنه‌وه‌ و پوكاندنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی ئه‌و بیر و باوه‌ڕه‌ ڕاست و دروسته‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر (d) و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان له‌سه‌ری بوون. وه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی داهێنراوه‌كان (البدع) ه‌ و ،وه‌ مایه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ ڕاست و كامڵه‌ یه‌ له‌ نێوخه‌ڵكیدا، چونكه‌ مانا و مه‌فهومه‌كانی ده‌بنه‌ مایه‌ی ده‌ستبه‌رداری و تۆراندنی خه‌ڵكی له‌ حیزب, ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی ده‌نگ و ده‌نگده‌ران كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

 

۱۴)  دیموكراتی جیاوازی ناكات له‌ نیوان زاناو نه‌زان وكافر و موسوڵمان و ,نێر و مێ  ,هه‌موان له‌ ده‌نگداندا یه‌كسانن، به‌ بێ هیچ كێش ئه‌رزشێك بۆ تایبه‌تمه‌ندیه‌ شه‌رعیه‌كان، وه‌ خوای باڵاده‌ست ده‌فه ‌رموێت 🙁 قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ ) الزمر(۹) واته‌: بڵێ ئایائه‌وانه‌ی زانان یه‌كسانن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی نه‌زانن ,به‌ ڕاستی ته‌نها ژیر و هۆشیاران هه‌ست بم ڕاستییه‌ ده‌كه‌. وه‌ ده‌فه‌رموێت: (أَفَمَنْ كَانَ مُؤْمِنًا كَمَنْ كَانَ فَاسِقًا لا يسْتَوُونَ) واته‌:ئایائه‌و كه‌سه‌ی ئیمانداره‌ وه‌ك ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ تاوانباروو بێ دیین ؟ بێگومان هه‌رگیز چونیه‌ك نین . وه‌ ده‌فه‌رموێت:(أَفَنَجْعَلُ الْمُسْلِمِينَ كَالْمُجْرمِينَ) واته‌ چۆن ئێمه‌ موسوڵمان و به‌دكاران وه‌ك یه‌ك لێده‌كین. وه‌ ده‌فه‌ رموێت: (وَليْسَ الذَّكَرُ كَالأنْثَی ) واته‌: به‌ڕاستی نێرینه‌ وه‌ك مێینه‌ نی یه‌.

 

۱۵)  ئه‌م ڕێگه‌یه‌ هۆكاره‌ بۆ بوون و سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی نێوان بانگخوازانی ڕێگه‌ ی خواو پارته‌ ئیسلامیه‌كان ، چونكه‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێگه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێكیانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌یان ده‌بات كه‌ خۆیان به‌خاوه‌نی  بكه‌ن و به‌رگری لێبكه‌ن ، وه‌ ڕواڵه‌ت و سومعه‌ی لای خه‌ڵكی جوان بكه‌ن و،به‌شدار بن له‌ پێكهێنان وباڵا دستبونی ڕژێمه‌كه‌ی, پاشان دژایه‌تی كردنی ئه‌وانه‌ی دژی  ڕاده‌وه‌ستین  و ، دۆستایه‌تیكردنی دۆست و هه‌وادارانی ، ئیدی  فه‌تواكان له‌و باره‌یه‌وه‌ پێكداده‌درێن له‌ نیوان دروستی و نادروستی و ,مه‌دح كردن و زه‌م كردنیدا .

 

۱۶)  له‌ سایه‌ی ڕژێمی دیموكراتیدا مه‌سه‌له‌ی دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی (الولاء والبراء) به‌نادیاری و لێڵی ده‌مێنێته‌وه‌ ، بۆیه‌ ده‌بینین هه‌ندێ له‌وانه‌ی په‌یڕه‌و له‌م ڕێبازه‌ ده‌كه‌ن ڕاشكاوانه‌ ده‌ڵێن كه‌ جیاوازیان له‌گه‌ڵ شیوعیه‌كان و به‌عسیه‌كان و غه‌یری ئه‌وان له‌ پارته‌ عه‌لمانیه‌كان له‌ ڕوی پلان و به‌رنامه‌ی كاره‌ نه‌ك مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌و ،وه‌ له‌ هاو شێوه‌ی جیاوازی چوار ڕێره‌وه‌ كه‌یه‌ (المذاهب الأربعة‌) بۆیه‌ په‌یمان و هاوپه‌یمانیه‌تی له‌ گه‌ڵیان ده‌به‌ستن هه‌تا كه‌سیان یه‌كدی به‌ كافر نه‌زانن و, خیانه‌ت له‌ یه‌كدی نه‌كه‌ن, یان به‌ خیانه‌ت یه‌كدی تۆمه‌تبارنه‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ ده‌ڵێت (جیاوازیمان كار له‌ دۆستی و نزیكیمان ناكات).

 

۱۷)   چونه‌ نێو گاڵته‌ جاڕی دیموكراتی ، زۆركات سه‌رده‌كێشێت بۆ خراپی و گۆڕانی  ئامانج و نیازه‌كان ، به‌ جۆرێك هه‌ر پارته‌و و هه‌وڵو كۆششی له‌پێناو سه‌رخستنی پارته‌كه‌ی خۆیه‌تی، وه‌ هه‌موو هۆكاره‌كان به‌ كاردێنێت بۆ راكێشان و گردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌ ده‌وری ، به‌ تایبه‌ت ڕێگه‌ی دینداری و وتاردان و ئامۆژگاری و فێركاری و هاوه‌ڵایه‌تی و هۆكاره‌كانی دی .

 

۱۸ ) دیموكراتی هۆكاری تێكدان و له‌ به‌ین بردنی ئاكارو ڕه‌وشته‌ باڵاو جوانه‌كانه‌،وه‌ ڕاستگۆی و وه‌فاداری و ڕاشكاوی … له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ریه‌ك له‌ سیفه‌ته‌ قێزه‌ونه‌كانی خیانه‌ت و درۆ و پاساو هێنانه‌وه‌ی نادروست شوێنیان ده‌گرنه‌وه‌.

 

۱۹)  دیسان هۆكاری دروستبونی لوت به‌رزی و له‌ خۆبای بون و به‌كه‌م زانینی خه‌ڵكیه‌ ،وه‌ سه‌رسامی و موعجه‌ببونی هه‌ركه‌سه‌ به‌ ڕاوبۆچونی خۆی ،  چونكه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ هه‌موو ڕاو بۆچونه‌ ، وه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تی ( كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لدَيْهِمْ فَرحُونَ ) واته‌:هه‌ر كۆمه‌ڵ وده‌ستیه‌كیا ن دڵخۆشن به‌وه‌ی له‌لایانه‌  .

 

۲۰)  قایل بوون و ڕازی بوون به‌ دیموكراتی – گه‌ر به‌ دیقه‌ته‌وه‌ لێی حاڵی بین – تانه‌و سوكایه‌تییه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) و په‌یامه‌ ئاسمانیه‌كان ، چونكه‌ گه‌ر هه‌ق له‌ ڕێگه‌ی زۆرینه‌وه‌ بناسرێت و په‌ی پێببرێت ئیدی هیچ مانایه‌ك نییه‌ له‌ ناردنی پێغه‌مبه‌ران(علیهم السلام) و نازڵكردنی په‌راوه‌ئاسمانییه‌كان، وه‌ هه‌میشه‌ پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) كه‌ ڕه‌وانه‌كراون به‌ ئاڕاسته‌ی جیاوازی زۆرینه‌ و ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ری بوون _له‌ گومڕای و بیرو باوه‌ڕی به‌تاڵ و باو نه‌ریتی جاهیلی_ بانگه‌وازیان كردوه‌ و كاریان ئه‌نجامداوه‌.

 

۲۱)  دیموكراتی ده‌رگا ده‌كاته‌وه‌ به‌ ڕوی گومان و شوبوهات و هه‌ژاندنی بیروباوه‌ڕی موسوڵمانان ، به‌ تایبه‌ت ئێمه‌ كه‌له‌ سه‌رده‌می كه‌مبونه‌وه‌ی زانایانی خواویست و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌فامیدا ده‌ژین، كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌ هۆی كه‌می عیلم و ساده‌ی تێگه‌یشتنیان – هه‌ندێ جار توشی شكستی نه‌فسی و دڵه‌ڕاوكێی ده‌بن, له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و شه‌پۆله‌ ماڵه‌رانه‌ی ڕوبه‌روویان ده‌بێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن پارت و ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان و, ڕاو بۆچونه‌ شازو چه‌وته‌ كانه‌وه‌.  خوا پێچه‌سپاو پارێزراومان كات.

 

۲۲)  بێ گومان بنه‌مای ڕژێمی دیموكراتی له‌ بنه‌ڕه‌تدا ڕاوه‌ستاوه‌له‌سه‌ر گوێنه‌دان و قایل نه‌بوون به‌ دادوه‌ری (الحاكمیة‌) ی خوا ،ئه‌مه‌ش له‌ میانه‌ی كار و مافی ئه‌نجومه‌نه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی ، وه‌ به‌شداریكردن له‌ پروسه‌ی دیوكراتی به‌ پاساوی گه‌یاندنی به‌ڵگه‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌ له‌و مینبه‌ره‌وه‌ ،له‌كاتێكدا قورئان و فه‌رموده‌ لای ئه‌وان به‌ به‌ڵگه‌ دانانرێت وحیسابیان بۆ ناكریت _به‌ڵگه‌ له‌و جێگه‌و لای ئه‌وانه‌ی له‌وجێیه‌ كۆبونه‌ته‌وه‌ بریاری زۆرینه‌یه‌_ ئیدی به‌ڵگه‌ چۆن به‌ شتێك دێته‌وه‌ كه‌ حیسابی به‌ڵگه‌ی بۆ ناكرێت، چه‌نده‌ به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بخه‌یته‌ ڕوو وه‌ به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه‌ به‌ دیدی ئه‌وان ته‌نها بۆچون و ڕایه‌كه‌و هیچیدی ، وه‌ هیچ پیرۆزییه‌كی نی یه‌ ، چونكه‌ ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێت ، وه‌ك ده‌ڵێن : (له‌ بڕیار و حوكمه‌ غه‌یبیه‌كان ده‌رباز بن كه‌ سه‌رچاوه‌ی له‌ گه‌له‌وه‌  نه‌گرتووه‌ ) به‌مه‌یش ته‌نها مه‌به‌ستیان حوكمی خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی (d) وه‌ داننان قایل بوونی تۆ به‌م په‌یره‌وه‌ و ڕێكردن له‌گه‌ڵی  ئه‌و بنه‌مایه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت بڕیار و حوكمی ڕه‌ها هه‌ر بۆ خوا بێ، وه‌ هه‌ركات پێكهاتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری زۆرینه‌ به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی جیاوازیه‌كان بێت ، ئیدی ئه‌وكات خوێندنه‌وه‌ی قورئان و فه‌رموده‌ هیچ مانا و بایه‌خێكی نابێت ، چونكه‌ لای ئه‌وان به‌ به‌ڵگه‌ی په‌سه‌ندكراو دانانرێن.

 

۲۳)  به‌و بانگخوازانه‌ی به‌م ڕێگه‌ فریویان خواردوه‌ ده‌گوترێت: ئایا گه‌ر گه‌یشتنه‌ ده‌سه‌ڵات بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیموكراتی ده‌ده‌ن، یان ڕێگر ده‌بن له‌به‌رده‌م دروست بون یان مانه‌وه‌ی پارته‌ عه‌لمانیه‌كان، له‌كاتێكدا ئێوه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌و پارتانه‌دا ڕێككه‌وتون به‌ پێی (یاسای حیزبه‌كان) كه‌ ڕژێمی حوكوم له‌ وڵاتدا ده‌بێت دیموكراتی بێت و ، ڕێگه‌ به‌ سه‌رجه‌م پارته‌كان بدرێت و هاوبه‌شبن له‌ كایه‌ی سیاسیدا. گه‌ر ووتتان ، به‌ڵێ دیموكراتی ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ڕێگه‌ له‌ دروستبونی پارتی عه‌لمانی ده‌گرین ، دیاره‌ ئه‌و كاره‌تان به‌ شكاندنی ئه‌و په‌یمان ڕێككه‌وتنه‌ _له‌گه‌ڵ ناڕه‌وایی دا_ داده‌نرێت له‌ لایه‌ن ئێوه‌وه‌ ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت (وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِنْ قَوْمٍ خِيَانَةً فَانْبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَى سَوَاءٍ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْخَائِنِينَ ) الانفال: (۵۸) واته‌:ئه‌گه‌ر ترسی ناپاكی و شكاندنی په‌یمانت كرد له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌وه‌ تۆله‌لایه‌ن خۆته‌وه‌ له‌بایه‌خ نه‌مانی په‌یمانه‌كه‌ ئاگادارین بكه‌ره‌وه‌ , چونكه‌ خواكه‌سانی په‌یمان شكێن و ناپاكی خۆش ناوێت. وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (d)) ده‌فه‌رموێت : (( ينصب لكل غادر لواء  يوم القيامة) واته‌: له‌رۆژی دوایدا به‌یداخ بۆ هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ هه‌ڵده‌كرێت كه‌په‌یمان شكێن و ناپاكییان كردوو .وه‌ فه‌رموده‌ی (الحرب خدعة) جه‌نگ فریودانه‌ ، ناكرێته‌ به‌ڵگه‌ و نابێته‌ پاسا و به‌هانه‌ بۆ ئه‌و كاره‌تان. .

 

۲۴)  دیموكراتی دژ و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی گۆڕانكارییه‌ له‌ ئیسلامدا، كه‌ ڕاده‌وه‌ستێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕیشه‌كێشكردنی نه‌فامی (الجاهلیة) به‌هه‌مووبوار و ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه‌, وه‌ چاكسازی و پاككردنه‌وه‌ی ده‌رونه‌كان وپه‌روه‌رده‌كردنیان له‌پێشینه‌ی هه‌موو جاكسازییه‌كانه‌وه‌یه‌, وه‌(إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ) واته‌: به‌ ڕاستی خوا باروو حاڵی هیچ گه‌لێك ناگۆڕێت  هه‌تا ئه‌وان باروو حاڵی خۆیان نه‌گۆڕن . وه‌هه‌روه‌ها چاكسازی له‌ بواره‌كانی دیكه‌ی  ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی… له‌ پاش چاكسازی ده‌رونه‌كان دێن، وه‌ پابه‌ندن پێیه‌وه‌ ، نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

 

۲۵)  دیموكراتی دژ و پێچه‌وانه‌ ی ئه‌و ده‌قه‌ چه‌سپاوانه‌یه‌ كه‌حوكمی به‌ حه‌رامی خۆ چواندن (التشبیه‌) به‌ بێ باوه‌ڕان داوه‌ ، له‌ ڕه‌وشت و ڕیباز و نه‌ریت و مه‌نهه‌جیان .

 

۲۶) ئه‌م ڕێگایه‌ سه‌رده‌كێشێت بۆ بستنی به‌ هاوپه‌یمانیه‌تی و  گوماناوی له‌گه‌ڵ پارته‌ عه‌لمانیه‌كاندا ، وه‌ك ئه‌وی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین ؟!!.

 

۲۷)  له‌ ترسناكترین شوێنه‌واری په‌یڕه‌وی دیموكراتی و هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ڕێگه‌ی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات وسه‌ركرداری كردنی بێ باوه‌ڕ و مونافیقانه‌ به‌سه‌ر موسوڵماناندا، به‌و ڕێگه‌ی كه‌ هه‌ندێ نه‌فام به‌ دین  به‌ شه‌رعی ده‌زانن، وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (لا ينَالُ عَهْدِی الظَّالِمِينَ ) واته‌: په‌یام وپه‌یمانی من نادرێ به‌ زاڵم و سته‌مكاران . وه‌ ده‌فه‌رموێت: ( وَلنْ يجْعَل اللَّهُ لِلْكَافِرينَ عَلی الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلا ) واته‌: هه‌رگیز خوا نایه‌ڵێت كافران ده‌سترۆیشتوبن به‌سه‌ر ئیمانداراندا. چه‌نده‌ خه‌ڵكی عه‌وامی موسوڵمان به‌م چه‌واشه‌كاریه‌ فریودراون و له‌ خشته‌ براون و ، وا حاڵی كراون كه‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ پێناوی خزمه‌تی خه‌ڵك و بانگه‌وازی ئیسلامیدا شه‌رعییه‌!!!

 

۲۸) دیموكراتی مه‌فهومی ڕاست بۆ ( شوری) هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ و له‌ واتای ڕاستی خۆی لایده‌دات . چونكه‌ شورا به‌ لای كه‌مه‌وه‌ له‌ سێ خاڵی سه‌ره‌كی دا دژو پێچه‌وانه‌ی دیموكراتی ده‌وه‌ستێته‌وه‌ :

یه‌كه‌م / حوكم و بڕیار له‌ شورادا بۆ زاتی پاكی (الله) یه‌ (إن الحكم إلا لله)  له‌ دیموكراتیدا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ حوكم و بڕیار بۆ گه‌له‌.

دووه‌م/ شوری له‌ ئیسلامدا له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌تانه‌یه‌ كه‌ جێگه‌ی ڕاوێژ و ئیجتیهادن و ,زانایان له‌سه‌ری یه‌ك ده‌نگ نه‌بوون، به‌ڵام له‌ دیموكراتیدا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌.

 

سێ یه‌م / ڕاوێژو شورا له‌ ئیسلامدا بۆ ئه‌هلی بڕیار و پسپۆڕ و (حل و عقد) ه‌، به‌ڵام له‌ دیموكراتی دا وه‌ك باسمانكرد وانیه‌.

 

۲۹)  گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی دیموكراتی هۆكارێكه‌ بۆ بێ باوه‌ڕی و دژایه‌تی و سوكایه‌تی به‌شه‌رعی خواو ,گاڵته‌ جاری به‌ هه‌ڵگران و شوێنكه‌وتوانی ، چونكه‌ هه‌ركات پێیان گوتراو بۆیان ڕونكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و حوكم ویاسایانه‌ی بریاریان له‌سه‌ر داوه‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خوایه‌ ، ئیدی ده‌كه‌ونه‌ گاڵته‌ و سوكایه‌تی به‌ شه‌رعی خواو بانگخواز و هه‌ڵگرانی .هه‌ر بۆیه‌ داخستنی ده‌رگای شه‌ڕ و خراپه‌ (سد الذرائع) له‌م ڕووه‌وه‌ به‌ پێویست و خوازراوه‌ داده‌نرێت ،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (فَذكِّرْ إِنْ نَفَعَتِ الذِّكْرَی) واته‌: ئامۆژگاری بكه‌ گه‌ر ئامۆژگاری سودی گه‌یاند . و ده‌فه‌رموێت :(وَلا تَسُبُّوا الَّذِينَ يدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَير عِلْمٍ) . واته‌ جنێو و قسه‌ی ناشیرین مه‌ڵێن به‌وپه‌رستراوانه‌ی ئه‌وان هاواریان لێده‌كه‌ن و ده‌یان په‌رستن جگه‌ له‌ خوا به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌وانیش قسه‌ی نه‌شیاو بڵێن به‌خوا .

 

۳۰)  دیسانه‌وه‌ مایه‌ی ئاشكرابونی مه‌له‌فی بزوتنه‌وه‌ ئیسلامیه‌كان و، ده‌ركه‌وتنی ئاستی كاریگه‌ریانه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكی ، پاشان خستنه‌ گه‌ڕی هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ به‌ینبردن و په‌كخستنیان له‌ لانكه‌ و سه‌ره‌تای كاریانه‌وه‌ .

 

۳۱)  پرۆسه‌ی دیموكراتی هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پارت و جولانه‌وه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ لایه‌ن خه‌ڵكانی ناشایسته‌ و نه‌شیاوه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی و پێشه‌وایه‌تی بكرێن،به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌ ئاستو پێوه‌ره‌ شه‌رعییه‌كان!!ئه‌مه‌ش به‌ زیانێكی گه‌وره‌ و ترسناك داده‌نرێت.

 

۳۲)  به‌گه‌ڕان  و خوێندنه‌وه‌ی گشتی ، بێ هوده‌ی و بێ ئاكامی و په‌ككه‌وته‌ی ئه‌م ڕێگه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ، كه‌ ده‌بینین زۆرێك له‌ بانگخوازان له‌ زۆرێك له‌ وڵاتاندا به‌شداریان له‌م سیناریۆ و مه‌سره‌حییه‌دا كردووه‌ وه‌ك :(میصر و جه‌زائیر و تونس و ئوردن و عێراق …هتد) وه‌ سه‌ره‌نجامه‌كه‌شیان ئاشكرایه‌ لای هه‌موان ، خه‌ون و گومان و خه‌یاڵ پڵاوی …. ئیدی تاكه‌ی په‌ند وه‌رنه‌گرتن و ڕازی بون به‌ فێڵ و خه‌ڵه‌تاندن.

 

۳۳)  هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی رسه‌رنج ئه‌ده‌ن و تێرا ئه‌مێنن بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌م ڕێگایه‌ ده‌بێته‌مایه‌ی تواندنه‌وه‌ و له‌ خۆگرتن(الأحتواء) و لاڕێكردنی ڕابونی ئیسلامی ، وه‌دیسان وێڵكردنی له‌ كارو ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ، كه‌ گۆڕانی ڕیشه‌ی و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ له‌ واقیعدا بۆسه‌رقاڵكردن وئاوڕدانه‌وه‌ ی به‌ لای خه‌ون و خه‌یاڵاتدا.

 

۳۴)  نه‌هێشتنی پله‌ و پایه‌ی زانست و زانایان  له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، كه‌ بێ گومان زانایان هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی ڕێگان و هه‌ڵده‌ستن به‌ واجبی فه‌رمان به‌ چاكه‌ و ڕێگری له‌ خراپه‌ ، هه‌تاوه‌ك ڕێزیان نامێنێت و سه‌رپه‌رشتی و گوێڕایه‌ڵی كردنیان پشتگوێ ده‌خرێ، له‌به‌رامبه‌ردا گه‌وره‌ی ومافی بڕیار دان ته‌نها بۆ زۆرینه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ، له‌هه‌ر ئاست و پله‌یه‌كدا بن .

 

۳۵)  وه‌ هۆكاره‌ بۆ دوره‌په‌رێزی و بایه‌خنه‌دان به‌ خوێندنی زانسته‌ شه‌رعیه‌كان و حاڵیبوون له‌ دین, و سه‌رقاڵبون به‌ شتانی لاوه‌كی و بێ سوده‌وه‌ .

۳۶)  ده‌بێته‌ مایه‌ی له‌ كارخستنی ئیجتیهاد و بێ هوده‌ی كۆشش و گه‌ڕان به‌دوای ڕاستییه‌كاندا، چونكه‌ له‌ته‌رازوی دیموكراتیدا شوێن كه‌وتوو شوێن كه‌وته‌(مجتهد و مقلد) بونی نیه‌و،هه‌موان به‌ موجته‌هید داده‌نرێن بێ گوێدانه‌ ئامرازه‌كانی ئیجتهادوو تێرامان له‌ ده‌قه‌ شه‌رعیه‌كان.

 

۳۷) هه‌ندێ جار سه‌رده‌كێشێت بۆ سه‌ركوتكردن و لێدانی بزاڤه‌ ئیسلامیه‌كان به‌ هۆی چونه‌نێو مه‌یدانی كێبڕكێ و كێشمه‌كێشم له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانیان، ئه‌مه‌ش بێ بونی هێزی پێویست و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و ڕوبه‌ڕوو بونه‌وانه‌ .

 

۳۸)  ئه‌و بانگخوازانه‌ی ڕێگه‌ی دیموكراتیان گرتۆته‌به‌ر به‌ ئامانج و هیوای پیاده‌كردنی حوكم و دادی خوای له‌م ڕێگه‌وه‌ ، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ جگه‌ قایل بون به‌ (حوكمی گه‌ل) نه‌بێ به‌ هیچ ئامانج و هیوایه‌كی دی ناگه‌ن، ئیدی به‌و ڕێگه‌ و كاره‌یان ئامانجه‌كه‌یان به‌ تاڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ، سه‌ره‌نجامه‌كه‌ش پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ .

 

۳۹)  دیموكراتی وه‌ك شه‌مماعه‌یه‌ك گه‌لی پێ چه‌واشه‌ ده‌كرێت ، به‌ جۆرێك وا حاڵی ده‌كه‌ن كه‌ حوكم ڕانی خۆیده‌كات و هه‌رخۆشی خاوه‌نی بڕیاره‌ له‌ چاره‌نوسی خۆی ، به‌ڵام دیاره‌ كه‌ ڕاستییه‌كه‌ی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌.

 

۴۰)  ئه‌م ڕێگه‌یه‌ هۆكارێكه‌ بۆ به‌زایه‌دانی هه‌وڵ و كۆششی زانایان و بانگخوازان ، لادان و سه‌رقاڵكردنیانه‌ له‌ واجبی په‌روه‌رده‌كردنی ئوممه‌ت و, یه‌كلابونه‌وه‌ بۆ بانگه‌واز و هۆشیار كردنه‌وه‌ و فێركردنی خه‌ڵكی له‌ ئاینی ئیسلام.

 

۴۱)  له‌خراپه‌كانی دیاری كردنی ده‌سه‌ڵات به‌ زه‌مه‌ن و كاتی دیاری كراوه‌وه‌ ، به‌ جۆرێك گه‌ر واده‌ی دیاریكراو كۆتای هات ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ست له‌ كاربكێشێته‌وه‌ بۆ كه‌سانی دی ، گه‌رنا ده‌بێته‌ مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی و جیاوازیه‌كان ، ده‌كرێت ئه‌و كه‌سه‌ی واده‌ی ده‌سه‌لاتی ته‌واو ده‌بێت شیاو تر و دڵسۆز تر بێت له‌وه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ ، دیاره‌ بوونی ڕژێم و حاڵه‌تی له‌و جۆره‌ ده‌رگای ئاژاوه‌و و فیتنه‌ و یاخیبوون له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كاته‌وه‌ ، وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ یاخیبون و ده‌رچون له‌ ده‌سه‌ڵات و حوكمره‌وایانی ته‌نها له‌ كاتی هه‌بونی كوفری ئاشكرادا نه‌بێت دروست نی یه‌, ئه‌وش له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌بونی توانای پێویست له‌و حاڵه‌ته‌دا.

 

۴۲)  ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجومه‌نێكی هاو به‌ش بڕیاردانه‌ بۆ خوا و ده‌رچونه‌ له‌ فرمانه‌كانی. بۆیه‌ ده‌بینین له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا باوه‌ڕ به‌ حوكم و حاكمه‌یه‌تی زاتی په‌روه‌ردگار ناكرێت، ئیدی بۆیه‌ مانه‌وه‌و دانیشتن له‌و جێگه‌ له‌گه‌ڵیان به‌ هیچ شێوه‌و ئامانجێك دروست نی یه‌ ،به‌ فه‌رمانی خوا كه‌ ده‌فه‌رموێت : (وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آَيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ إِنَّكُمْ إِذًا مِثْلُهُمْ إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا ) النساء (۱۴۰

واتا‌: وه‌بێ گومان خوا ناردوویه‌تییه‌ خواره‌وه‌ بۆتان له‌قورئاندا هه‌ر كاتێك بیستان به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌كانی خوا بڕوایان پێ ناكرێت و گاڵته‌یان پێده‌كرێت ئه‌وه‌ دامه‌نیشه‌ له‌گه‌ڵیاندا تا باسه‌كه‌ ده‌گۆڕن. بێگومان گه‌ر دانیشتن له‌گه‌ڵیاندا و هاوبه‌شیان بكه‌ن ئه‌وه‌ ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌وانن, به‌ڕاستی خوا کۆکه‌ره‌وه‌ی دووڕوه‌كان و بێ باوه‌ڕه‌كانیشه‌ به‌ تێكرا له‌ دۆزه‌خدا.   وه‌ به‌ فه‌رمانی …  (وَإِذَا رَأَيْتَ الَّذِينَ يَخُوضُونَ فِي آَيَاتِنَا فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ) الانعام (۶۸) واته‌: هه‌ركاتێ ئه‌وانه‌ت دی قسه‌ی ناشایسته‌ ده‌كه‌ن له‌مه‌ر ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ ئه‌وه‌ روو وه‌رگێره‌لێیان تاده‌چنه‌ سه‌ر  باسێكی تر

 

۴۳)  له‌ ناوه‌ڕۆكدا ، تانه‌دانه‌ له‌ زاتی خواو دانای و حیكمه‌تی له‌ بڕیار و ته‌شریعدا، ئه‌م ڕاستیه‌ش له‌ چه‌ند ڕویه‌كه‌وه‌ ڕون ده‌بێته‌وه‌ .

ڕوی یه‌كه‌م: زاتی (الله) پێغه‌مبه‌رانی (علیهم السلام)  ڕاسپاردووه‌ و, گوێرایه‌ڵی كردنیشیانی له‌سه‌ر خه‌ڵك پێویستكردوه‌ ، وه‌ به‌ سوتاندن  و له‌ناوبردن هه‌ڕه‌شه‌شی له‌وانه‌ كردوه‌ كه‌ شوێنیان ناكه‌ون، وه‌ هه‌روه‌ها په‌راو کتێبیشی نازڵكردووه‌ هه‌تا حوكمڕان و دادوه‌ری حاڵی خه‌ڵكبن ، ( حه‌رام و حه‌ڵاڵ و واجب و سوننه‌ت و مه‌كروه و مه‌دح و زه‌م و عیزه‌ت و زه‌لیلی ) داناوه‌و دیاری كردووه‌ ، خه‌ڵكانێكی بڵندوبه‌رێزو و خه‌ڵكانیكی دی  زه‌لیل ونه‌وی كردووه‌ ، بێ به‌ هه‌ند وه‌رگرتنو ڕه‌چاوكردنی ئاره‌زو و ویست و حاڵی خه‌ڵكانی نه‌یاری په‌یامی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) ، به‌ڵكه‌ ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) كه‌ ڕاسپێردراون زۆرینه‌ی خه‌ڵكی _گه‌ر نه‌ڵێن هه‌موی_ له‌ گومڕای و نه‌فامی و كوێره‌وه‌ری دا بون، ئیدی گه‌ر دیموكراتی و حوكمڕانی گه‌ل به‌ گه‌ل هه‌ق و ڕه‌وابوایه‌، ئه‌م بڕیار و شێوه‌كاره‌ هه‌مووی بێ هوده‌ و گاڵته‌جاری بووه‌، كه‌ خوای پاكو بێ گه‌رد دووره‌ لێیه‌وه‌ .

ڕوی دووه‌م: ده‌گوترێت: گه‌ر دیموكراتی حه‌ق و ڕه‌وا بێت ، ناردنی په‌راوه‌ ئاسمانیه‌كان و ڕه‌وانه‌ كردنی پێغه‌مبه‌ران (علیه‌ السلام) سته‌م و ڕاسه‌پاندن و زه‌وتكردنی مافی خه‌ڵكییه‌ له‌ حوكمڕانی خۆیان بۆ خۆیان!! بێ گومان خوای باڵاده‌ست بێ نیازه‌ له‌ زوڵم و سته‌م .

ڕوی سێیه‌م: گه‌ر دیموكراتی هه‌ق و ڕه‌وابێت ، ئه‌وه‌ حوكمه‌كانی جیهاد و جزیه‌ و كۆیلایه‌تی و ڕژانی خوێنی بێ باوه‌ڕان دوژمنانی ئه‌م دینه‌ هه‌موی زوڵم بوه‌ ده‌رهه‌قیان كراوه‌ و ، به‌ زایه‌دانی ڕاو بۆچونه‌_ چه‌وته‌_كانیان بوه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌ خۆیدا تانه‌دانه‌ له‌ بڕیار و ته‌شریعاتی خوای پاك و بێگه‌رد.

له‌ ڕویه‌كی دیكه‌وه‌ : گه‌ر دیموكراتی هه‌ق و ڕه‌وابوایه‌، ئیبلیسی نه‌فره‌تی له‌ به‌هه‌شت ده‌رنه‌ده‌كراو، نه‌ته‌وه‌ی نوح (علیه‌ السلام) تیا نه‌ده‌بران ,فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانی نه‌ده‌خنكێنران , وه‌ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی پێغه‌مبه‌رانی (علیهم السلام)  خوا (صاڵح و هود و شعیب_ علیه‌ السلام_) هات له‌خاپور و له‌ به‌ینبردنیان نه‌ده‌بوو، گه‌ر دیموكراتی ڕه‌وابوایه‌ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان هات زوڵم و سته‌م بوو لیێان كرا، چونكه‌ له‌ ڕاستیدا سزای خوا بۆ ئه‌وان به‌ هۆی بیرو ڕاو باوه‌ڕی خراپ و نه‌شیاویانه‌وه‌ بوو.

 

له‌ ڕویه‌كی دیكه‌وه‌: گه‌ر دیموكراتی په‌یڕه‌وێكی ڕه‌وا بوایه‌ ، ئه‌وه‌ حوكمی خوا له‌ مه‌ڕ ڕه‌جمی زیناكه‌ری پیاو و ژن و, شه‌لاق لێدانی كوڕو كچ  و. شیلاق لێدانی عاره‌ق خۆر و, كوشتنى پاشگه‌زه‌وه‌ بوو، هه‌موو ئه‌مانه‌ كاری قێزه‌ون و وه‌حشی گه‌ر و دڵڕه‌قین و ,پێچه‌وانه‌ و سه‌رپێچی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی تاكه‌كانه‌،وه‌ك ده‌ڵێن . (كَبُرَتْ كَلِمَه‌ً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ إِنْ يقُولُونَ إِلا كَذِبًا) واته‌: چ بوختانێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌ده‌میان ده‌ر ده‌چێت , ئه‌وانه‌جگه‌ له‌ درۆ هیچ شتێكی تر ناڵێن . وه‌ پاك وبێگه‌ردی وبه‌رزی بۆ خوا له‌ وه‌ی زاڵمان  به‌ لوتبه‌رزیانه‌وه‌ دیڵێن .

 

۴۴ )  له‌ سایه‌ی سێبه‌ری دیموكراتیدا داهێنراوه‌كان (البدع) و, گومڕاییه‌كان (الضلال) به‌ هه‌موو جۆر و ڕێچكه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ژێنه‌وه‌و, بانگه‌شه‌كه‌رانی به‌ دیار ده‌كه‌ون و ئاشكرایانه‌ بانگه‌واز بۆ گومڕای ده‌كه‌ن ، وه‌ك مه‌زهه‌ب و كۆمه‌ڵه‌ گومڕاكانی (شیعه‌ و موعته‌زیله‌و باتنیه‌كان و سۆفی و مورجیئه‌كان …. هتد) به‌ڵكو له‌ سایه‌ی دیموكراتی دا هه‌موو ئه‌وانه‌ هاوكاری وهاندان و ده‌ست له‌ پشتیان بۆ هه‌ یه‌ له‌ لایه‌ن  مونافیقانی ناوخۆ و دۆستانی ده‌ره‌وه‌ .

 

۴۵)  له‌ به‌رامبه‌ریشدا تانه‌و پڕوپاگه‌نده‌و تۆمه‌تی نه‌شیاو بۆ بانگخوازانی ڕێگه‌ی خوا هه‌ڵده‌به‌سرێت، و سومعه‌ و ڕێزیان لای خه‌ڵكی له‌كه‌دار ده‌كرێت ، وه‌ له‌ باره‌یانه‌وه‌ ده‌گوترێت ، ئه‌وانه‌ ماڵ و دونیا ویستن و كارییان بۆ پله‌و پایه‌و كورسییه‌ و به‌ كرێ گیراون …. چه‌ندین تۆمه‌تی دروستكراو ئاماده‌كراو ی له‌م شێوه‌یان بۆ ده‌خرێته‌ كار، به‌هۆی ئازادی ووته‌ و ڕاده‌ربڕین . وه‌ تانه‌دان له‌ ناموسی خه‌ڵكانی تر.

یه‌ن  مونافیقانی ناوخۆ و دۆستانی ده‌ره‌وه‌

 

۴۶)  ئه‌م ڕێگه‌یه‌ زۆر جار سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ ده‌كێشێت كه‌ ڕێبوارانی یه‌كڕیز و هه‌ڵوێست ڕاوه‌ستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ پاشگه‌زه‌وه‌بوو زه‌ندیقه‌كان بۆ به‌رگریكردن له‌ بنه‌ما جاهیلیه‌كانی سه‌رده‌م،وه‌ك (په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی) و (ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری) و (ئازادی ڕاده‌ربڕین) و ، (نیشتمان په‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی )و هاوشێوه‌كانیان.

 

۴۷)  دیموكراتی هۆكاری سه‌ره‌كیه‌ بۆ داڕمانی ئابووری و گه‌مه‌و گاڵته‌كردن به‌ ماڵی گشتی ، چونكه‌ میزانیه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن پارته‌كانه‌وه‌ به‌ تاڵان ده‌برێ .به‌ پاسا و به‌هانه‌ی كردنه‌وه‌ی باره‌گا و ,ئه‌نجامدانی پڕوو پاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌ی خوازراو هاوچه‌رخ ، وه‌ به‌كارهێنانی به‌مه‌به‌ستی ده‌م چه‌وركردنی خه‌ڵكی و كڕینه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان.

 

۴۸)  دیموكراتی تێكه‌ڵی دروست ده‌كات له‌ نیوان ڕه‌واو نا ڕه‌واو (الحق والباطل) و جاهیلیه‌ت و ئیسلام و زانست و نه‌فامیدا.

 

۴۹)  دیموكراتی مۆرك و هێمای ئومه‌تی ئیسلامی ده‌سڕێته‌وه‌و ,كه‌سایه‌تی ناهێڵێت و ,تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ده‌پوكێنێته‌وه‌ ، له‌ میانه‌ی لۆمه‌كردنی دینی خوا به‌ به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ناگونجێت و له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكداڕێناكات، وه‌ له‌میانه‌ی  ناشیرینكردن و ڕوشاندنی مێژوی حوكمڕانی ئیسلامی ، كه‌ گوایه‌رژێمێكی دیكتاتۆری بووه‌ و دیموكراتی تێدا نه‌بووه‌، له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌ شوێنكه‌وته‌ی ته‌واوی ئوممه‌ت بۆ ڕۆژئاوای جوله‌كه‌و خاچپه‌رستانی ڕق له‌ دڵ.

 

۵۰)  په‌یڕه‌وی دیموكراتی هۆكاری باری نائارامی و دروستبونی قه‌یرانه‌ له‌ وڵاتدا , هۆی سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی كێشه‌ی نێوان پارته‌كانیشه‌ ، به‌ جۆرێك له‌ هه‌ر وڵاتێكدا دیموكراتی په‌یڕه‌و بكرێت  له‌گه‌ڵیدا ترس و دڵه‌ راوكێی و كێشه‌كانی تایفه‌گه‌ری و بیر و باوه‌ڕی و خێڵه‌كی و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستی .. په‌یداده‌ بێت و یه‌خه‌ به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گرێت ، جگه‌ له‌مانه‌ ئه‌و هه‌موو نائارامی و ناكۆكیانه‌ی كه‌ هه‌موان پێی ئاشنا بوون له‌ سایه‌ی دیموكراتیدا!!.

 

ئه‌وه‌ی شیاوی وتنه‌ به‌ ده‌ستهێنانی ئه‌و ئه‌ندازه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی له‌ میانه‌ی په‌یڕه‌ویكردنی دیموكراتی و هه‌ڵبژاردندا به‌دی دێت ، ده‌بینین هه‌مووی به‌رژه‌وه‌ندی به‌شی (جزئی) و خه‌یاڵ پڵاوی و هیچ به‌هایه‌كی ئه‌وتۆیان نییه‌ گه‌ر بمانه‌وێت به‌راوردیان بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌م زیان و خراپانه‌ی باسمان كرد.. ئیدی ده‌بێت چۆنبێت گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو خراپه‌ و مه‌فسه‌دانه‌دا.!!.

 

ئه‌وه‌ی به‌ دیقه‌ت  و تێرامانه‌وه‌ سه‌یری  هه‌ندێ له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بكات، به‌ ڕاشكاوانه‌ خوارو خێچی ئه‌م ڕێچكه‌ تاغوتیه‌ی بۆ به‌دیار ده‌كه‌وێت، ئه‌وسا ده‌زانێت ئاستی جودای و دووری له‌گه‌ڵ دینی خوادا چه‌نده‌.

 

به‌ڵكو ده‌زانێت كه‌ دیموكراتی قێزه‌ونترین و ترسناكترین مه‌زهه‌ب وڕێچكه‌و ڕژێمه‌ له‌سه‌ر زه‌وی پیاده‌ ده‌كرێت و ، دایكی كوفر و بێ باوه‌ڕییه‌ ، به‌ شێوه‌یه‌كی وا  ده‌گونجێت هه‌موو ڕێڕه‌و و مه‌زهه‌به‌كان له‌ سایه‌یدا كۆببنه‌وه‌, له‌ جوله‌كه‌و خاچپه‌رست و ئاگر په‌رست و بت په‌رست و هیندۆس و موسوڵمان. ده‌بینین هه‌موان له‌ ته‌رازوی دیموكراتیدا خاوه‌نی ڕای ڕێز لێگیراون و, ده‌رگا به‌ ڕویاندا ئاوه‌ڵایه‌ و ، مافی بانگه‌شه‌یان بۆ بیرو باوه‌ڕ و بۆچونه‌كانیان ده‌سته‌به‌ره‌، به‌ هه‌ر ڕێگه‌ و هۆكارێك بیانه‌وێ ، ئیدی ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بۆ ده‌رچون له‌ دینی ئیسلام. وه‌جێگه‌ی سه‌رسورمانه‌ له‌ پاش هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌وترێت (دیموكراتی وئیسلام پێكدێنه‌وه‌ ) یان ( ئیسلام ڕژیمێكی دیموكراتیه‌) وه‌ك هه‌ندێ له‌وانه‌ ده‌ڵینكه‌ كارو بانگه‌وازی ئیسلامی پێیانه‌وه‌ گیرۆده‌بووه‌.

و حسبنا‌ الله ونعم الوكيل …

دیدگاهتان را بنویسید