به‌ڵگه‌ی دابه‌ش كردنی جیهان بۆ دار الاسلام و دار الحرب

به‌ڵگه‌ی دابه‌ش كردنی جیهان بۆ دار الاسلام و دار الحرب

نوسینی: مامۆستا کرێکار

ئا / ئادەم حەمەساڵح

هه‌ندێك له‌ زانایانی هاوچه‌رخی وه‌كو وهبه‌ الزحیلی له‌ كتێبه‌كه‌یدا (  آثار الحرب في الفقه الاسلامي  ) دا ده‌ڵێن كه‌ دابه‌ش كردنی جیهان بۆ دوو (  دار  ) هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌ قورئان و حه‌دیسدا نییه‌ ! به‌ڵكو هه‌رراوبۆچوون (  ئيجتيهاد  ) ی زاناینی دوای سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رو ێلى الله علیه وسلم ئه‌سحابه‌كانه‌ كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی دابه‌ش كردووه‌ !!

ده‌بێ سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگیررێت كه‌ ئه‌م دابه‌ش كردنه‌ی جیهان بۆ دار الاسلام و دار الحرب كۆڕا (  ئيجماع  ) ی زانایانی ئوممه‌تی له‌ سه‌له‌ف و له‌ خه‌له‌ف له‌سه‌ره‌ ، ئاشكراشه‌ كه‌ كۆڕای زانایان ـ وه‌كو ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه‌ ده‌فه‌رموێ ـ حه‌تمه‌ن ئیعتیماد ده‌كاته‌ سه‌ر به‌ڵگه‌ی قورئان و حه‌دیس . (  مجموع الفتاوى ۷/۳۹  ) . با ئێمه‌ لێره‌دا هه‌ندێك به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بخه‌ینه‌ به‌رچاو :

۱ـ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ : (  وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُواْ لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّـكُم مِّنْ أَرْضِنَآ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا فَأَوْحَى إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ الظَّالِمِينَ  )  ابراهيم /۱۳ واته‌ : ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كوفر بوون به‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی خۆیانیان ده‌ووت كه‌ بۆیان نێررا بوون : یان ئه‌وه‌تا له‌ خاكی خۆمان وه‌ده‌رتان ده‌نێین

یان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر میلله‌تی خۆمان ، به‌لێم خوای گه‌وره‌ وه‌حی بۆ ناردن كه‌ : دڵنیا بن سته‌مكاران حه‌تمه‌ن ده‌فه‌وتێنین .. یان : ( قَالَ الْمَلأُ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُواْ مِن قَوْمِهِ لَنُخْرِجَنَّكَ يَا شُعَيْبُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَكَ مِن قَرْيَتِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا  )  الاعراف /۸۸ واته‌ : گه‌وره‌ سته‌مكارانی لووت به‌رزو به‌ فیزی قه‌ومه‌كه‌ی ( شوعه‌یب ) پێیان ووت : شوعه‌یب ، خۆشت و ئه‌وانه‌ش له‌ ناوچه‌كه‌مان وه‌ده‌ر ده‌نێین كه‌ باوه‌ڕیان پێت هێناوه‌ ، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان ..دوو ووشه‌ی (  ارضنا  ) و (  قريتنا  ) كه‌ زه‌مینه‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌مانه‌ ، بۆ راناوی لكاوی بوێژی كۆ (  جمع المتكلمين  ) ئیزافه‌ كراون ، كه‌ ئیزافه‌ی خاوه‌نێتیه‌ ، واته‌ زه‌مینه‌ی كافره‌كان و ناوچه‌ی كافره‌كان ، كه‌ كافر خاوه‌نیانه‌و ده‌سه‌لێتی ئه‌وان تێیدا خاوه‌ن فه‌رمان و به‌رهه‌ڵستییه‌ ، بۆیه‌ ئاوا ده‌بینین هه‌ڕه‌شه‌كه‌ له‌و نێرراوانه‌ی خوا ده‌كه‌ن . ئێ سیفه‌تی دار الكفریش ئه‌مه‌یه‌ .. هه‌روه‌ها كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : (  إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمْ قَالُواْ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الأَرْضِ قَالْوَاْ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُواْ فِيهَا  )  النساء /۹۷

واته‌ : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ فریشته‌كان گیانیان كێشان ، ئه‌وانه‌ی كه‌ سته‌میان له‌ خۆیان كردبوو ( به‌وه‌ی كه‌ هه‌ر له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كافراندا به‌ سه‌رشۆڕی مابوونه‌وه‌ ) فریشته‌كان لێیان ده‌پرسن : مه‌سه‌له‌یه‌ ئێوه‌ چی بوو ؟ ده‌ڵێن : ئێمه‌ له‌و سه‌ر زه‌مینه‌ لاوازو بێ ده‌سه‌لێت و موسته‌زعه‌ف كرا بووین ، پێیان ده‌ڵێنه‌وه‌ : مه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ر زه‌مینه‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌رفراوزان نه‌بوو جێی ئێوه‌ی تێدا ببێته‌وه‌ ، چما نه‌تانده‌توانی له‌و سه‌ر زه‌مینه‌ی ده‌یڵێن كۆچ بكه‌ن ؟! یان  (  يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا جَاءكُمُ الْمُؤْمِنَاتُ مُهَاجِرَاتٍ فَامْتَحِنُوهُنَّ اللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِهِنَّ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ  )  الممتحنة /۱۰ واته‌ : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌ موسوڵمانه‌كان كۆچیان كردو هاتنه‌ لاتان  تاقیان بكه‌نه‌وه‌ . خوای گه‌وره‌ خۆی ، هه‌بوون یا نه‌بوون وراده‌ی باوه‌ڕیان ده‌زانێت . جا ئه‌گه‌ر زانیتان ئیماندارن ، مه‌یان گێڕنه‌وه‌ بۆ ناو كافره‌كان . هه‌روه‌ها : (  وَالَّذِينَ آمَنُواْ وَلَمْ يُهَاجِرُواْ مَا لَكُم مِّن وَلاَيَتِهِم مِّن شَيْءٍ حَتَّى يُهَاجِرُواْ  )  الانفال /۷۲ واته‌ : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌ ، به‌لێم كۆچیان نه‌كردووه‌ ( بۆ مه‌دینه‌ ) ئێوه‌ هه‌قتان به‌سه‌ریانه‌وه‌ نه‌بێت ، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وانیش كۆچ ده‌كه‌ن ، دیسان كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : (  سَأُرِيكُمْ دَارَ الْفَاسِقِينَ  )  الاعراف /۱۴۵ واته‌ : دوایی ناوچه‌و شوێنی فاسیقانتان نیشان ده‌ده‌م … ئه‌م ده‌قانه‌ی تایبه‌تن به‌ باسی هیجره‌ت كردن ، به‌ڵگه‌ی روون و ئاشكران له‌سه‌ر بوونی دوو ناوچه‌ :  دار الاسلام و دار الكفر  .. له‌ ده‌قی شه‌رعیشدا هه‌ر كاتێك باسی كۆچ كردن ( هیجره‌ت ) كرا  مانای واز هێنانه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌لێتی كافران و روو كردنه‌  دار الاسلام  ..

۲ـ له‌ حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ریشدا  زۆر فه‌رمووده‌ هه‌یه‌ كه‌ كۆچ كردن له‌سه‌ر موسوڵمانان فه‌رز ده‌كات ، ئه‌وانیش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر دابه‌ش بوونی وولێتان بۆ دوو (  دار  ) وه‌كو ئه‌و حه‌دیسه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ هێنامانه‌وه‌ ، یان ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر  تێیدا ده‌فه‌رموێ : ( كُلُّ مُسلِمٍ علَى مُسلِمٍ مُحَرَّمٌ ، أخَوانِ نَصيرانِ ، لا يَقْبَلُ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ مِنْ مُشْرِكٍ بَعْدَمَا أسْلَمَ عَمَلَاً أو يُفَارِقُ المشركينَ إلى المسلمينَ  )  رواه النسائي باسناد حسن عن بهز بن حكيم عن أبيه عن جده  . واته‌هه‌موو شتێكی موسوڵمان له‌ موسوڵمانی تر حه‌رامه‌ ، موسوڵمان برای پشتیوانی یه‌كترن ، هه‌ر موشریكێك كه‌ موسوڵمان ده‌بێت ، خوای گه‌وره‌ هیچ كارو كرده‌وه‌یه‌كی لێ قبووڵ ناكات تا كۆچ بۆ لای موسوڵمانان نه‌كات ..

جگه‌ له‌و حه‌دیسانه‌ی كه‌ هیجره‌ت له‌سه‌ر موسوڵمان فه‌رز ده‌كات ، حه‌دیسی تریش هه‌ن كه‌ ئه‌م دابه‌ش بوونه‌ روون ده‌كه‌نه‌وه‌ ، وه‌كو :

ـ ئیبنو عومه‌ر ـ خوا لێیان رازی بێ ـ ده‌فه‌رموێ : ( پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم  نه‌یده‌هێشت قورئان له‌گه‌ڵ خۆ بۆ وولێتی كافران ببرێت ) متفق علیه .

ـ حه‌دیسه‌ دوورو درێژه‌كه‌ی ئیبنو عه‌بباس ـ خوا لێیان رازی بێت ـ كه‌ ده‌رباره‌ی ره‌جم كردنه‌ ، كه‌ عبدالرحمنی كوڕی عه‌وف به‌ عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ـ خوا لێیان رازی بێت ـ فه‌رمووی : سه‌برێك بگره‌ تا ده‌چیته‌وه‌ مه‌دینه‌ ، ئه‌وه‌ێ  دار الهجرة و  سوننه‌ته‌ . (  رواه البخاري  ژماره‌ ۶۸۳۰  ) .

ـ یان ئه‌و حه‌دیسه‌ی كه‌ نه‌سائی به‌ سه‌نه‌دی سه‌حیحه‌وه‌ له‌ ئیبنوعه‌بباسه‌وه‌ ـ خوا لێیان رازی بێت ـ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر  صلى الله عليه وسلم  هه‌روه‌ها ئه‌بو به‌كری سددیق و عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب موهاجیر بوون ، چونكه‌ وازیان له‌ موشریكان هێنا بوو ، هه‌روه‌ها له‌ پشتیوانه‌كانیشدا موهاجیر هه‌بوو ، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ی كه‌ له‌ شه‌وی عه‌قه‌به‌دا له‌ مه‌دینه‌ هاتنه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر  صلى الله عليه وسلم  مه‌دینه‌ ئه‌و كاته‌ دار الشرك بوو.

ـ حه‌دیسه‌كه‌ی ئه‌بو هوره‌یره‌ ـ خوا لێی رازی بێ ـ كه‌ ده‌رباره‌ی هیجره‌تی خۆی ده‌فه‌رموێ : ( ئه‌و كاتی ده‌هاتمه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر  له‌ رێگا ده‌مووت :

يا ليلةً مِن طُولِها وعَنَائِها          عَلَى أنَّهَا مِنْ دارةِ الكُفرِ نَجَّتِ

واته‌ : ئای شه‌وی تولانی پڕ ده‌رده‌سه‌ری ، ده‌ڵێی له‌  دار الكفر قوتار بوويت    .

ئه‌و كاته‌ كۆیله‌یه‌كیشم له‌ رێگا له‌گه‌ڵدا بوو ، كه‌ هاتمه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر  صلى الله عليه وسلم  و به‌یعه‌تم پێدا ، كۆیله‌كه‌ هاته‌ ژووره‌وه‌ ، پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم فه‌رمووی : كۆیله‌ی تۆیه‌ ؟ ووتم : ئه‌وا له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره‌ ئازادم كرد )  رواه البخاري  ( ژماره‌ ۴۳۹۳ ) .

ـ حه‌دیسه‌كه‌ی عائیشه‌ ـ خوا لێی رازی بێ ـ ده‌رباره‌ی كه‌نیزه‌كه‌ موهاجیره‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ ، كه‌ به‌ دزین تاوانبار كرابوو ، عائیشه‌ ده‌فه‌رموێ : كه‌نیزه‌كێكی ره‌ش پێست كه‌ له‌ لای تیره‌یه‌كی عه‌ره‌ب له‌ دایك بوو بوو ، هه‌ر له‌ گه‌ڵ ئه‌واندا ژیا بوو ، جارێك كه‌ منداڵه‌كانی تیره‌كه‌ له‌ گه‌مه‌و گه‌ڕان بوون كچێكیان هۆنراوه‌یه‌كی زێڕی لێ وون بوو بوو ( كه‌ عاده‌ته‌ن له‌ زێڕو مرواری و موورو ده‌هۆنرایه‌وه‌و كچان به‌ ناوچه‌وانیانه‌وه‌ ده‌به‌ست ) هه‌ر ئه‌و كاته‌ باڵنده‌یه‌ك داع=هاتبۆوه‌و فڕاندبووی ، به‌لێم تیره‌كه‌ كه‌نیزه‌كه‌كه‌یان به‌ دوینی تاوانبار كرد ، زۆر گه‌ڕان نه‌یاندیته‌وه‌ ، هه‌موو گیانی كه‌نیزه‌كه‌كه‌ ـ ته‌نانه‌ت عه‌وره‌تیشی ـ گه‌ڕان ، به‌لێم هه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه‌ ، كه‌نیزه‌كه‌كه‌ ده‌ڵێ : هه‌ر له‌و شوێنه‌ بووین كه‌ باڵنده‌كه‌ فڕێی دایه‌وه‌ خواره‌وه‌ ! كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌ ، ووتم : ئه‌وه‌تا كه‌ منتان به‌ دزینی تاوانبار ده‌كرد ! دیتتان من تێیدا بێ تاوان بووم ، پاشان هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر  صلى الله عليه وسلم  وموسوڵمان بوو ، عائیشه‌ خان ده‌فه‌رموێ : هه‌ر جارێك كه‌ ده‌هاته‌ لای من ده‌یووت : ده‌یووت :

ويوم الوشاح من تعاجيب ربنا           ألا إنه من بلدة الكفر أنجاني

واته‌ : رۆژی هۆنراوه‌كه‌ كه‌ له‌ سه‌یرئاوه‌ره‌كانی خوای گه‌وره‌مان بوو ، هه‌رچییه‌ك بێت ، خۆ له‌ وولێتی كوفر قوتاری كردم ..

عائیشه‌ خان ده‌فه‌رموێ : پێم ووت : ئه‌رێ چیته‌ تۆ ، هه‌ر كه‌ لام داده‌نیشیت ئه‌مه‌ ده‌ڵێیته‌وه‌ ؟! ده‌فه‌رموێ : ئیتر ئه‌م روداوه‌ی بۆ گێڕامه‌وه‌ . (  رواه البخاري  ژماره‌  )  .. وولێتی كوفر ـ وه‌كو ئیبنو حه‌جه‌ر له‌ راڤه‌یدا ده‌فه‌رموێ : هه‌ر  دار الكفرة  ـ ( بڕوانه‌  فتح الباري  ۱/۵۳۵ ) .

ئه‌م ده‌قانه‌ هه‌موویان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی ناوچه‌كانی جیهان بۆ دوو دار :  دار الاسلام و دار الكفر  ، به‌ڵگه‌شن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دابه‌ش كردنه‌ به‌ پێی قورئان و حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ره‌  صلى الله عليه وسلم  هه‌وه‌رها به‌ پێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ یاوه‌رانه‌وه‌ هاتووه‌ ، به‌ڵگه‌شن له‌سه‌ر فه‌رز بوونی كۆچ كردن له‌  دار الكفر ه‌وه‌ بۆ  دار الاسلام  ، خۆ دیار بوو كه‌ زاراوه‌كه‌ خۆشی هه‌ر به‌و ناوانه‌وه‌ له‌ قورئان و حه‌دیسدا هاتوون :  دار الفاسقين ، أرض العدو ، دار الهجرة والسنة ، دار شرك ، دارة الكفر ، بلدة الكفر  ، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئه‌و كه‌سه‌ن كه‌ ده‌ڵێ : دابه‌ش كردنی جیهان بۆ  دار الاسلام ودار الكفر  ، مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ شه‌رعناسان به‌ بۆچوونی خۆیان دایانناوه‌ !

 

دیدگاهتان را بنویسید