مانای پرسیار له سێ بنه‌مای گرنگی ئیسلام له‌ناو قه‌بردا

مانای پرسیار له سێ بنه‌مای گرنگی ئیسلام  له‌ناو قه‌بردا

 

سێ بنه‌مای گرنگی ئیسلام كه‌ له‌ناو قه‌بردا به‌سێ پرسیار له‌ مرۆڤ ده‌كرێت ده‌بێت هه‌ر له‌م دنیا به‌م شێوه‌ جوابی دابێته‌وه‌ و به‌دڵ و به‌ زمان و به‌كردار وتبێتی پاشان له‌ ناو قه‌بریش ده‌توانێت جواب بداته‌وه‌

*رضیت بالله ربا، وبالإسلام دینا ، و بمحمد صل الله علیه ه‌ سلم نبیا ورسولا*
(رضیت بالله ربا) یه‌عنی رازیم الله په‌روه‌ردگارم بێت

ڕازی بونی ته‌واو به‌وه‌ی هه‌رچی دێته‌ ڕێگات الله ده‌یهێنێت و ده‌بێت مه‌منونیش بیت له‌ فه‌قیری له‌ ترس له‌ غه‌ریبی له‌ كه‌س مردن له‌ نه‌خۆشی له‌ سجن هه‌موی الله ده‌یهێنێته‌ رێگه‌ت، ئه‌گه‌ر له‌ دڵه‌وه‌ ڕازی بێت ئه‌وا بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌تۆدا هه‌یه‌.

(وبالإسلام دینا) واته‌ ڕازیم ئیسلام دینم بێت نه سیکولاریسم و …. ، یه‌عنی ڕازی بون به‌ هیجره‌ت و جیهاد و شه‌هید بونی خۆشه‌ویستان و ئاواره‌یی و ترس و زه‌كات دان و نوێژ و رۆژوو و هه‌موو حوكمه‌كانی ئیسلام به‌ دڵ و به‌گیان.

(وبمحمد نبیا ورسوڵا) یه‌عنی ڕازیم به‌وه‌ی كه‌ محمد پێغه‌مبه‌رم بێت و پێشه‌وا و سه‌رمه‌شقم بێت هه‌رچی ئه‌و كردبێتی منیش به‌شوێنیدا ده‌رۆم ئه‌گه‌ر چی نه‌فسی خۆم وكه‌س و كارم و منداڵیشم له‌و ڕێگایه‌ بكه‌وێته‌ خه‌ته‌ر چونكه‌ ڕێگه‌ی محمد بۆ به‌هه‌شت ده‌ڕوات.

 

دیدگاهتان را بنویسید