ئەو کتیبانە ی کە سەید قطب ئامۆژگاری خەلکی کردووە کە نەی خوێننەوە

ئەو کتیبانە ی کە سەید قطب ئامۆژگاری خەلکی کردووە کە نەی خوێننەوە

 

ئەمە نامەیەکی شیخ محمد قطبە کە تیایدا باسی ئەو کتیبانە دەکات کە سەید ئامۆژگاری خەلکی کردووە کە نەی خوێننەوە،ئەویش ئەو کتیبانەیە کە لە پێش (فی ظلال القرآن) نوسیویەتی،کە لەناویشیاندا کتیبی (العدالة الاجتماعیة فی الاسلام) هەیە.

دەقی نامەکە:

برای بەڕێزم عبد الرحمن بن محمد الهرفي (خوای گەورە بت پارێزیت)
السلام علیکم و رحمة الله و برکاته:

پرسیارت لێ کردم لەسەر کتێبی (العدالة الاجتماعیة فی الاسلام) پێت رادەگەیەنم کە ئەم کتیبە یەکەم کتیبی سەیدە کە نوسیویەتی کە بەر لەوە سەید گرنگی داوە بە ئەدەب و رەخنەی ئەدەبی،وە ئەم کتێبەش تەمسیلی فیکری ناکات پاش ئەوەی فیکری زیاتر پێگەشت و زیاتر شارەزا بوو لە ئیسلام بە یارمەتی خودا،وە سەید وەصیەتی نەکردووە بە خویندنەوەی ئەم کتیبە بەلکو ئەو کتیبانەی کە وەصیەتی کردوە بە خویندنەوەی پێ ئەوەی بمریت،بریتین لە: فی ظلال القرآن (بە تایبەتی ١٢ جوزئی یەکەم کە جاری دووەم چاپ کرایەوە کە تیایدا زۆربەی فیکرەی خۆی تیا بەیان کرد)،معالم فی الطریق (زۆربەی لە فی ظلال هەلگۆزیوە لەگەل زیاد کردن چەند بەشیکی تر)،کتیبەکانی”هذا الدين” “والمستقبل” “لهذا الدين” ، “خصائص التصور الإسلامي” ، ومقومات التصور الإسلامي (کە دوای وەفاتی بلاو کرایەوە،”والإسلام ومشكلات الحضارة” ،ئەو کتیبانەش کە وەصیەتی کرد نەخوینرینەوە هەموو ئەو کتیبانە بوون پێش فی الظلال نوسیونی وە یەکی لەوانەش (العدالة الاجتماعیة).
وە کتێبی “لماذا أعدموني ” ئەوە لە خودی خۆیدا کتێب نیە بەلکو سەرجەمی ئەو تەحقیقانەیە کە لەگەلی دەکرا لە سجن بەلام پرسیارەکانی لی دەرکراوە تەنها وەلامەکانی تیایە،کە محمد حسین هیگل لە ناو مەلەفەکانی سجن دەری هینا و فرۆشتی بە جەریدەی الشرق الأوسط کە لە رۆژنامەی المسلمون بە بەش بەش بلاو کرایەوە پاشان بە وینەی کتیبیک بلاوی کردەوە،وە لەبەر ئەوەی ئەصلەکەی نازانین ئەوە ناتوانین حوکم بدەین بە دروستی ئەو کتیبە،وە ئاشکرایە هەموو ئەوانەیان لابردووە کە پەیوەندی بە ئەشکەنجە و تەعزیب بووە کە جەریدەکەش دانی پیدا نا،بەلام ئەوەی تر ئەوە ئیحتیمال دەکریت کە سەید ووتبیتی،بەلام ناتوانریت بە تەئکیدی بوتریت ووتراوە چونکە ئەو قسانە لە ژیر سزا و تەعزیبدا بووە،ئەمە وەلامی ئەو پرسیارانە بووە کە لیت کردم،خوای گەورە سەرکەوتووت بکات.

 

دیدگاهتان را بنویسید