دەیانەوێت كام ئیرادەیە و چ شتێكمان بدزن و لێمان زەوت بكەن (۱)

دەیانەوێت كام ئیرادەیە و چ شتێكمان بدزن و لێمان زەوت بكەن (۱)

 

نوسینی : شێخ أبو بكر طرطوسی (خوای گەورە بیپارێزێت )

وەرگێڕانی : داود  . ع

 

بسم الله الرحمن الرحیم

الحمدلله والصلاە والسلام علی من نبی بعد ، وأما بعد . . .

ئەی برای موسوڵمان  !  بزانە و بە ئاگابە كە هیچ شتێك لە ئیسلام دا بە ئەندازەی  بیر و باوەڕی  (ولاء وبراء)( ۱) وە بیرو باوەڕ  بە جیهاد كردن لە پێناوی خوای گەورەدا (الجیهاد فی سبیل الله) ،گەلانی بێباوەڕ  و دوژمنانی ئیسلام  توڕە ناكات  . . . .  وە ئەوان بێتاقەت و نیگەران ناكات. . . . وە  بە هیوای پەك خستن و  تۆڵە كردنەوە ناكات . . . .

هیچ دانەیەك لە ئەرك و ڕوكن و  ئەركانەكانی  ئیسلام   تەنها جگە لە عقیدەی (ولاء وبراء )  و جیهاد كردن لە پێناوی خوای گەورەدا ئەوان ناخاتە ترس و دڵە ڕاو كێ و مەترسییەوە . . . . .

هەرسەردەم و كاتێك موسوڵمانان بیر و باوەڕی خۆشەویستی و رق لێبونەوە  (ولاء وبراء )و  جیهاد فی سبیل الله  واز لێبهێنن و پشت گوێی بیخەن و كاری بۆ نەكەن . . . ئەم ئیسلامە ، بەتەواوەتی جێگەی ڕەزامەندی و قبوڵی گەلانی كا فرە  و بە دینێكی پێشكەوت  خواز و ئازادی لە بیر  و باوەڕدا دێننە هەژمار كردن ، دینێك  كە  پێكەوە ژیان و یاساكانی ئەوان بە ئارامی و بێدەنگی قبوڵا بكات  !

هەركاتێك  هەر تاقم وگروپێك  . . . بیر و باوەڕەی خۆشەویستی و رق لێبونەوە  (ولاء وبراء) و جیهاد لە پێناوی خوای گەورەدا  وازلێبهێنن  . . . . وە ئەوبابەتانە لە وتار و كارو بارەكانی خۆیاندا دور بخەنەوە  و باسی نەكەن  . .  ئەم كۆمەڵا وگروپە لە دەرگای میلەتان و دونیای كوفرەوە نزدیك دەبنەوە و دەبنە جێگەی قبوڵی ئەوان و  دیاری و پلەو پایەی تایبەتیان پێدەدرێت و ئازادیەكی زۆریان بۆ دابین دەكەن  . . .چونكە ئەم گروپ و كۆمەڵانە بە هیچ شێوەیەك و لە هیچ بارو حاڵێكدا  بچوكترین زەرەر و زیانیان نیە بۆ ئەوان !

لە ڕێوڕەسم و بۆنە ئاینیەكان هەرچیت دەوێت بیكە بە ئاشكرا  …. هیچ كەسێك ناتوانێت لەبەر ئەوانە ڕەخنە و قسەیەكت پێ‌ بڵێ‌  …. وە تۆ خاوەنی ماف و ئازادی تەواوی خۆتی ….بەڵام زۆر زۆر وریا و  ئاگادار بە  نەوەكو قسەو كرداریك بكەیت ببێتە مایەی زیندو بونەوەی بیر و باوەڕەی خۆشەویستی و رق لێبونەوە  (ولاء وبراء )   و جیهاد فی سبیل الله لە نێو ئومەتی ئیسلام و موسوڵمانان دا  !

تۆ خاوەنی تەواوی مافەكانی خۆتی  تەنانەت دەتوانیت لە ناو كەشتییە جەنگیەكانی ئەواندا نوێژی خۆت بكەیت  . . . . یان جل و بەرگی ئیسلامی و عەمامە لەسەر بكەیت . . . .یان ئەوەی ڕیشت بهێڵتەوە و درێژی بكەیتە و كورتی نەكەیتەوە  . . . . یان ئەوەی كە مانگی ڕەمەزان بەڕۆژو بیت . . . . بەڵكو ئەوان ئامادەی تەواویان تێدایە بۆ ئەو خواردنانەی كە بەشێوەی ئیسلامی ساز و ئامادە دەكرێت  بۆت ئامادەكەن ! . . بەڵام  بەو مەرجەی  كە تۆش عقیدەی ولاْ    و براْ    ئەكەت بدەیت بەوان  . . . . و ەلە بیر و باوەڕی جیهاد لە پێناوی خواشدا هیچت لە دەم نەیەتە دەرەوە  وباسی نەكەیت  . . . . !

تۆ خاوەنی تەواوی مافەكانی خۆتی . . . بەڵێ‌ دەتوانیت لە نێو كەشتی یە جەنگیەكانی ئەواندا نوێژەكەت زۆر بە جوانی و ئارامیەوە بكەیت . . .   بەڵام بەو شەرت و مەرجەی كە كاتێك كەشتیەكانیان موشەك و صاڕوخی  قاڕە بڕیان بۆ كوشتن و لە ناوبردنی  پیرە پیاوان  و ژنان و منداڵانی موسوڵمان هەڵدا و هاویشت و  خانە و لانە وماڵی موسوڵمانان كە بە بێئاگاو بە ئارامی تیایدا ژیان و حاڵی گوزەرانی خۆیان دەبەنە سەر و  بە سەریان دا دەڕوخێنن و مرۆڤەكان و ماڵا و لانەكانیان ڕێكی زەوی دەكەنەوە تەختی دەكەن  . . . .ڕێگری  لەم كارەی  ئەوان نەكەیت  تەنانەت بەوان  (ناْ  ) نەڵێیت . . . ! !

بەڵێ‌ ! باشترین و خۆشترین خواردنت بۆ ئامادە دەكەن كە گۆشتەكەی بەشێوەی ئیسلامی سەر  بڕدرابێت و بە شێواز و شكڵی ئیسلامی پێچرابێتەوە . . . . . ! !

بەڵام بەو مەرجەی كە برا موسوڵمانەكەتیان سەربڕی (٢) . . بەوان (نا  ) نەڵێیت . . . ! !

هەركەسێك بیەوێت شوێن یەكێك لەو گەل و ووڵاتە كافرانە بكەوێت و سودو قازانجیان و لێوەربگرێت   . . .

تەنها یەك مەرج بۆ ئەو دادەنێن . .  ئەگەر ئەوە قبوڵا بكات و پێی ڕازی بێت ، هەرچی بوێت دەیدەنێ‌ و  داواكاریەكانی جێبەجێ‌ دەكەن  . . . ئەو مەرجەش تەنها  ئەوەیە دەست لە عقیدەی (ولاء وبراء ) هەڵبگرێ‌ و وازی لێبهێنێت  . . .  بەبێ‌ هیچ ئەم لاو لاكردنێك و سەربادانێك ئاگادار و هاوكاری بەرژەوەندیەكانی ئەوان ببێت  واتە : بەڵێن و پەیمان بدات كە هاوكاری و یارمەتی ئەوان بدات و سەریان بخات بەسەر  هەركەسێك و لایەنێك كە دوژمنی ئەوانن  . . .  بەو شێوەیە تۆ دەبیتە خاوەنی هەموو مافەكانی خۆت  . . . ! !

ئەم جۆرە ئیسلامە جێگەی رەزامەندی و قبوڵی ئەوانە ، ئیسلامی پێشكەوتوو  ، ئیسلامی تازە  ، ئیسلامی میان ڕەو ،  ئیسلامی ئەمریكی  ، ئیسلامی عەلمانی و لیبراڵی و ئیشترایكی و . . . . . . . مەبەستی ئەوان ئیسلامێكە كە جیاكرابێتەوە و خاڵی بێت  لە بیر و باوەڕەی خۆشەویستی و رق لێبونەوە  (ولاء وبراء)   و جیهاد فی سبیل الله  .

هەر وتار و قسەیەك  كە دەفەرمویت جەنابت زۆر بە جوانی گوێت بۆ شل دەكەن و ڕادەگرن  . . . ئەما  قسە كردن و باسی بیر و باوەڕەی خۆشەویستی و رق لێبونەوە  (ولاء وبراء)   و جیهاد فی سبیل الله هەرگیز . . .

بۆ تۆمەت بار كردنت بە توند ڕەو . . . تیرۆریست . . . زیادەڕەو و دواكەوتو  و هەر ناو شتێك كە دوژمنانی ئیسلام بیدەنە پاڵا ئیسلامی ڕاست و پاك و بێگەرد  ئەوەندە بەسە  كە دەربارەی بیر و باوەڕەی خۆشەویستی و رق لێبونەوە  (ولاء وبراء ) و جیهاد فی سبیل الله قسە بكەیت . . .

ئەگەر هەموو ئەو هێرش و جەنگانەی كە  گەلانی  كوفر كردویانەتەسەر وڵاتان و ئومەتی ئیسلامی بە درێژای مێژوو بە وردی و دروستی لێی بڕوانیت  ، بە دڵنیاییەوە دەبینیت كە هیچ شتێك لە دینی ئییسلام دا بە ئەندازەی  بیر و باوەڕەی خۆشەویستی و رق لێبونەوە  (ولاء وبراء) و جیهاد لە پێناوی خوادا  ئەوانی نەهەژاندوە و بێ‌ لەمە هیچ ئامانجێكی تریان  لەم جەنگ و دوژمنایتی كردنە نەبوە .

وە ئەمەكاتێك ڕون ڕۆشن دەبێتەوە  كە لەسەر خاك و  وڵاتانی ئیسلامی دەبینین  چۆن  كتێب و مەنهنجی قوتابخانەكانی منداڵانی  موسوڵمانانیان گۆڕیوە و دەستكاری كردووە وە پێشیان دەخوێنن  ، لەڕاستی دا هیچ ئامانج  و مەبەستێكیان  نیە لەمەدا تەنها بۆ ئەوەی كە بیر و باوەڕی خۆشەویستی و ڕق لێبونەوە و جیهاد لە پێناوی خوای گەورەدا  و هەرشتێك كە پەیوەندی بەم دوانەوە هەیە لە ئۆمەت و گەلانی ئیسلامی داببڕن وجیابكەنەوە  تا ئەم ئومەتە بە بێ‌ دین و بە بێ‌ عقیدە و بە بێ‌  (ولاء وبراء) خۆشەویستی و هاوكاری و پشت گیری موسڵمانان و ڕق لێبونەوە و دوژمنایەتی كردنی بێباوەڕن بمێنێتەوە  . . .  ! !

ئەم كێشمە كێش و شەڕو جەنگە فێڵاویە  بە گومانی ئەوانەی كە فریودراون و هەڵخەڵەتێنراون لە دژی تیرۆر و ئیرهاب و كۆنە پەرستی دەستی پێكردووە ، بەڵام لە ڕاستی دا پێش بڕكێ و شەڕەكە تەنها لەسەر  بیرو باوەڕی (عقیدە) خۆشەویستی و رق لێبونە (ولاء وبراء) و بیرو باوەڕی جیهاد كردنە لە پێناوی خوای گەورە دا  . . ! ! هەر لەبەر هەمان هۆشە كە زۆر  بەڕونی  و ئاشكرا لە دەمی گەورەكانیانەوە هاوار دەكەن و دەڵێن : هەڵوێستی خۆتان یەك لای بكەنەوە ، یان لەگەڵا ئێمەدا بن یان دژ و بەرهەڵستكاری ئێمە بن ، وە ڕێگەیەكەی تر بێجگە لەم دوانە  بونی نیە ، ئەگەر لەگەڵا ئێمە  نەبن  ئەوا  بەدڵنیاییەوە  تیرۆریست و پیاو خراپن  ، ئێوەش ئامانج و مەبەستی ئەم جەنگ وشەڕەن كە ئێمە دژی ئیرهاب و تیرۆریسم دەستمان پێكردووە  .

ئەم هەموو دوژمنیە بۆچی ؟؟  بۆچی بە هۆی  بیر و باوەڕ و دینمان و بیر و باوەڕی (ولاء وبراء) و بیرو باوەڕی جیهاد كردنە لە پێناوی خوای گەورە دا  دە بوغزرێنین و ڕوبەڕومان دەبنەوە ؟؟  دەڵەی ئێمە ماف  و هەقی ئەوەمان نیە  بەوشێوەیەی كە دین و بیرو باوەڕە كەمان داوای لێكردوین  ببین و لەگەڵا هەر كەسێكدا پێمان خۆش بوو دۆستایەتی بكەین و لەگەڵا هەر كەسێكدا پێمان خۆش بو خۆشمان نەوێت ودوژمنایەتی بكەین  ؟ ! !

بۆچی گشت میلەتان و دونیای كوفر ئەو هەق و مافە ئەدەن بە خۆیان كە جەنگ و ململانێ بكەن . . سوپا و سەربازەكانی خۆیان بۆ پارێزگاری كردن لە هەواو هەوەس و ئارەزوە پیس و گڵاوەكانی خۆیان ساز و ئامادە دەكەن . . .  بەڵام ئێمە بەناونیشانی خاوەنی بیر و باوەڕی ئیسلامی هەق و مافی پارێزگاری كردنمان نیە  لە هەقی ڕون و ئاشكرا و جێگیری خۆمان  . . وەپارێزگاری لە پیرۆزیەكانمان و گشت ئەو شتە پاك و چاك وجوانانەی كە دینی پاك وبێگەردی ئیسلام لەبەر ئەوە ڕەوانە كراوە و هاتووە  هەق و مافمان نییە كە جیهاد و ڕوبەڕوبونەوەی لەسەر بكەین . . .  ؟؟

بۆچی جەنگ وململانێكانی ئەوان كە پوچ و بێبنەمایە و لە پێناوی شەیتان دا دەكرێت  پێویستە و هەقە .. بەڵكو لە نیشانەكانی پێشكەوتن و پێشكەوتن خوازیش دادەنرێت  . . . بەڵام لە بارەی ئێمەوە بەو شێوەیە نیە ، بەڵكو تەنانەت بیركردنەوەشمان لە بارەی جیهاد  و شەڕكردن بۆ پارێزگاری كردن هەقی فەوتا و لێسەندراو و پیرۆزیەكانمان  تاوانێی زۆر گەورە و ناقۆڵایە  . . .  بەڵكو بە تیرۆریست و پیاو خراپ و پیاو كوژ و دڕندە  دێینە هەژمار كردن  و پێویستە لەگەڵماندا  جەنگ  و ململانێ دەست پێبكات و لەناو  بچین  و   نەمێنین و  بڕۆین . . ؟!

بۆچی ئەم هەموو دوژمنایەتیە . .؟ !

تەنها لەبەر ئەوەی كە پارێزگاری كردن لە ئۆمەتی موسوڵمانان بێ هێز و نابوت بێت  .. تواناو هێزی خۆی بۆ هێشتنەوە و  مانەوەی لە دەست بدات  .  . تا نابوت و وێران كردنی وڵات و خاكی موسوڵمانان  لە پێش ئەودا نابوت كردن و وێران كردنی  بیر و باوە ڕ و  ئەقڵا و پیرۆزیەكانیان  بۆ گەل و میلەتە بێباوەڕەكان ئاسان و سوك تر بێت  . . .! !

تائەوەی  گەلە كافر و بێ‌ بڕواكان بتوانن بە پشت گوێ‌ خستنی هەق و مافی موسوڵمانەكانیش لەئەوپەڕی ئاسایش و ئارامیەوە بە بێ‌ ئەوەی هیچ جۆرە ترسێكیان هەبێت و بۆ دروست ببێت  ، بە بێ‌  ئەوەی بچۆلەترین  ڕەخنە یان بەرهەڵستی بكرێن ژیانی خۆیان ببەنەسەر  . ! !

تائەوەی هیچ كەسێك بەوان (ناْ  ) نەڵێت  . . . لە كاتێكدا ئەوان مەشغوڵی نابوت كردن و فەساد و كوشتنی موسوڵمانانن لەسەر زەوی ئیسلام و موسوڵماناندا   . . ! !

هیچ كەسێك بەوان ( ناْ  ) نەڵێت  . . . كاتێك كە بیر و باوەڕ و ڕەوشت و بەها گران قەدر و بەقیمەتەكانی ئۆمەت و گەلانی ئیسلامی سەر دەبڕن . . ! !

هیچ كەسێك بەوان ( ناْ  ) نەڵێت  . . . كاتێك بە پەلە دەگەنە سەر ماڵا وسامانی گەلانی موسوڵمان . . لە بانك و گیرفانە قوڵەكانی خۆیان دا دایدەنێن  . . .! !

بۆچی نابوت كردن و لابردنی بیر و باوەڕی خۆشەوەیستی و رق لێبونەوە  (ولاء وبراء) و جیهاد كردن لەپێناوی خوای گەورە دا لە ئیسلا م و  لە مەیدانی  هەست و بیر و باوەڕ و كردار و  ڕاستی ژیانی موسوڵماناندا ، ژیانێكی ئارام و بێ‌ دەردی سەری بۆ  دوژمنانی ئیسلام فەراهەم دێنێت .

ژیان بەسەر بردن لەگەڵا موسوڵمانانێكی وا دا لە ڕاستی دا مردون  چونكە  ئەوان  بێجگە لە تێر كردنی شەهوەت و غەریزەكانی خۆیان . . . هیچ كار و جوڵیەك  ناكەن  بۆ سەر بەرزی ئەم ئیسلامە و سەرخستنی موسوڵمانان ئەوانە وەكو چوار پێ‌ وان و لەڕاستی دا زۆر خرابتر و ناشرینترن لەوە . . .! !

ئۆمەت و گەلێك بە بێ‌ عقدەی (ولاء وبراء  )  . . . وە بە بێ‌ هێز و بەبێ‌ جیهاد . . . دەتوانرێت  زۆر  بە ئاسانی هێرش و دەست درێژی بكرێتە سەری . . . گەورە و بچوك  و دەسەڵات دار  و  بێ‌  دەسەڵات  تەماح دەكەنە ئەو گەل و میلەتە و هەموو كەسێك بەرامبەری دەبێتە پاڵەوان و قارەمان . . ! !

ئایا ئەم شێوەی بیركردنەوە و خۆسازاند و دانیشتن لەگەڵا دز و جەردەكانی صهیۆنیزم و جولەكە . . .  داگیركەرانی خاك و وڵاتە ئیسلامیەكان و بكوژانی موسوڵمانان . . . مانەوە دانیشتن لەگەڵا ئەواندا بەسەر شۆڕی و زەلیلی بە ئارامی و ئاسایش و بێ‌ هیچ نارەحەتیەك . . .ڕازی بون بەبێ‌ نرخ ترین و سوكترین بەها لە بەرامبەری هەموو ئەوانەی كە داگیر كراوە و  لێسەندراوە . . . دەتوانرا لە لای ئۆمەتانی ئیسلامی بەم شێواز و جۆرە قبوڵی بكەن و پێی ڕازی بن . ؟ !  مەگەر ئەوەی  كە دوای لێسەندنەوە و  داڕمانی بیر و باوەڕی  (ولاء وبراء)و جیهاد كردن لە پێناوی خوای گەورەدا لە هەست و بیر و بیر و باوەڕی موسوڵمانان دا .

ئەگەر سەیری مێژوو بكەین و ورد بینەوە . . دەبینین كە هیچ زەرە و زیانێك  نەگەیوە بە پەیكەر و لاشەی ئۆمەت وگەلانی ئیسلام   . . وەلێشی نادرێت مەگەر بە هۆی ئەوەی كە عقیدە و بیرو باوەڕی (ولاء وبراء)   و جیهاد كردن لە پێناوی خوای گەورەدا پشت گوێ‌ خرابێت و وازلێهێنرابێت  . . .

دیدگاهتان را بنویسید