شوبهه‌ی‌ خه‌واریجه‌كان : هه‌ر وڵاتێك كه‌ هاوبه‌شدانانی تێدا ده‌ركه‌وت وه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی تێدا ئاشكراكرا………

شوبهه‌ی‌ خه‌واریجه‌كان : هه‌ر وڵاتێك كه‌ هاوبه‌شدانانی تێدا ده‌ركه‌وت وه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی تێدا ئاشكراكرا………

 

پرسیاری(۳) : خه‌واریجه‌كان شوبهه‌یه‌ تریان هه‌یه‌ ده‌ڵێن شێخ (حمد بن عتیق)ده‌فه‌رمێت ” :قد اطلع على أن البلد، إذا ظهر فيها الشرك، وأعلنت فيها المحرمات، وعطلت فيها معالم الدين، أنها تكون بلاد كفر، تغنم أموال أهلها، وتستباح دماؤهم )

هه‌ر وڵاتێك كه‌ هاوبه‌شدانانی تێدا ده‌ركه‌وت وه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی تێدا ئاشكراكرا، وه‌ دروشمه‌كانی دینی تێدا له‌كارخرا، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ وڵاتی كوفر ومال و سامانی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ده‌ستكه‌وت ده‌كرێ و خوێنیان حه‌ڵال ده‌بێ.

وه‌ شێخ (سليمان بن عبد الله آل الشيخ) ده‌فه‌رمێت: ” من جامع المشرك وسكن معه فإنه مثله ” على ظاهره وهو أن الذي يدعي الإسلام ويكون مع المشركين في الاجتماع والنصرة والمنزل بحيث يعده المشركون) منهم فهو كافر مثلهم وإن ادعى الإسلام إلا أن يكون يظهر دينه ولا يتولى المشركين ) .

له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێم : به‌لێ شێخ (حمد بن عتیق)رحمه الله واده‌فه‌رمێت وته‌كه‌ی زۆر راسته‌ ئێمه‌ش هه‌مان وته‌ ده‌ڵێین به‌ڵام من و ئێوه‌ له‌ وته‌كانی وردبینه‌وه‌ بزانین چی ده‌ڵێ بزانین ئایا هه‌روه‌ك خه‌واریجه‌كانه‌ و خه‌ڵكی به‌گشتی كافر كردوه‌ و هه‌ركه‌سێك هه‌مان قسه‌ی ئه‌و نه‌كات به‌كافری بزانێت یان كۆمه‌ڵی قه‌ید و زه‌وابتی باس كردوه‌ كه‌ خه‌واریجه‌كان قرتاندویانه‌ نیوه‌ی ده‌قه‌كه‌یان هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل عه‌قیده‌ بۆگه‌نه‌كه‌ی خۆیاندا پێكبێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌قی وته‌كه‌ی ، شێخی_پایه‌به‌رزه‌_ئه‌فه‌رمێت: إلا من يعتقد معتقد أهل الضلال، القائلين أن من قال: لا إله إلا الله لا يكفر، وأن ما عليه أكثر الخلق من فعل الشرك وتوابعه، والرضى بذلك، وعدم إنكاره، لا يخرج من الإسلام وبذلك عارضوا الشيخ محمد بن عبد الوهاب رحمه الله، في أصل هذه الدعوة، ومن له مشاركة فيما قرره المحققون، قد اطلع على أن البلد، إذا ظهر فيها الشرك، وأعلنت فيها المحرمات، وعطلت فيها معالم الدين، أنها تكون بلاد كفر، تغنم أموال أهلها، وتستباح دماؤهم، وقد زاد أهل هذه البلد، بإظهار المسبة لله ولدينه، ووضعوا قوانين ينفذونها في الرعية، مخالفة لكتاب الله وسنة نبيه صلى الله عليه وسلم وقد علمت أن هذه كافية وحدها، في إخراج من أتى بها من الإسلام.)الدرر السنية ج۹ ص ۲۶۱ الى ۲۶۳)

شێخ حه‌مد به‌ پرسیاركه‌رئه‌فه‌رمێت: پێم گه‌یشتوه‌ تۆ ئینكاریت كردوه‌ له‌وكه‌سانه‌ی كرین و فرۆشتن به‌و ماڵه‌وه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ له‌ خه‌ڵكی ئه‌هلی ئه‌حساء سه‌نراوه‌ ، جا به‌راستی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌تم پێ گه‌یشت دڵته‌نگی كردم نه‌مزانی چیت به‌سه‌رهاتوه‌ چونكه‌ ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ی ئێمه‌ له‌سه‌رین ئه‌وه‌یه‌ ئینكاری لێ ناكه‌ین : ئیلا مه‌گه‌ر كه‌سێك بێت عه‌قیده‌ی گومڕاكانی هه‌بێت له‌و كه‌سانه‌ بێت بڵێت، مادام هه‌ركه‌س وتبێتی ” الا اله الا الله ” كافر نابێت و ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌رین له‌ كاری شیرك و هاوشێوه‌كانی و رازی بون پێی و ئینكاری لێ نه‌كردنی ده‌رت ناچێنێ له‌ ئیسلام، ئابه‌م قسانه‌ دژایه‌تی بانگه‌وازه‌كه‌ی محمدی كوری عبدالوهاب یان ده‌كرد وه‌ دژایه‌تیه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و بانگه‌وازی بوو بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك زانیاری هه‌بێ له‌وه‌ی موحه‌قیقین فه‌رمویانه‌: هه‌ر وڵاتێك كه‌ هاوبه‌شدانانی تێدا ده‌ركه‌وت وه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی تێدا ئاشكراكرا، وه‌ دروشمه‌كانی دینی تێدا له‌كارخرا، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ وڵاتی كوفر ومال و سامانی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ده‌ستكه‌وت ده‌كرێ و خوێنیان حه‌ڵال ده‌بێ. خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌وه‌ش زیاتریان كردوه‌ ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی به‌ ئاشكرا جنێو دانه‌ خوا و دینه‌كه‌ی ده‌رده‌خه‌ن، وه‌ یاسایان داناوه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌یان ئه‌یچسپێنن كه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ل كیتابی خوا و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صل الله علیه وسلم، خۆتیش ده‌زانی ته‌نها ئه‌مه‌ به‌سه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ ئه‌نجامی بدات پێی ده‌ربچێت له‌ ئیسلام.
«سه‌ره‌نج بده‌ن»
سه‌ره‌تا بابزانین بۆ چی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌حساء كافربون وه‌ ئه‌م شێخه‌ به‌رێزانه‌ چ كاتێ ئه‌و نامانه‌یان نوسی :
كاتێك جه‌یش و سه‌ربازه‌كانی تورك هێرشیان هێنایه‌ سه‌ر ولاتی نه‌جد به‌نیازی بنبڕكردنی بانگه‌وازی ته‌وحید و یه‌ك خواپه‌رستی و داگیركردنی ئه‌و ناوچانه‌ و خستنه‌ ژیر ریكفی حوكمی قه‌بر په‌رستی عوسمانیه‌كان ئه‌وه‌ بوو چه‌ن ناوچه‌یه‌كی ولاتی نه‌جد یارمه‌تی جه‌یشی توركیان دا و پێیان خۆش بوو زاڵ ببن و ده‌سه‌لات بگرن له‌ناوچه‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو زانایان وه‌ك شێخ سلیمان لێیان هاتنه‌ ده‌ست و كتێبی دلائلی نوسی وه‌ شێخ حمد بن عتیق كتیبی سبیل النجاة ی نوسی فه‌رمویان هه‌ركه‌سێك یارمه‌تی ئه‌و هێزه‌ بدات به‌سه‌ر موسڵماندا و رێك بكه‌وێ له‌گه‌لیان دژی موسڵمانان وه‌ پێی خۆش بێ سه‌ربكه‌ون وه‌ رازی بێ پێیان ئه‌وه‌ حوكمی وه‌كو ئه‌وانه‌.
ئه‌وجا شێخ (حمد بن عتیق ) له‌باسی قه‌ومی ئه‌حساء كه‌ یارمه‌تی جه‌یشی توركیان ئه‌دا و دژی بانگه‌وازی ته‌وحید بوون ئه‌م نامه‌یه‌ی نوسی بۆیان و فه‌رمووی : ( ئیلا مه‌گه‌ر كه‌سێك بێت عه‌قیده‌ی گومڕاكانی هه‌بێت له‌و كه‌سانه‌ بێت بڵێت، مادام هه‌ركه‌س وتبێتی ” الا اله الا الله ” كافر نابێت و ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌رین له‌ كاری شیرك و هاوشێوه‌كانی و رازی بون پێی و ئینكاری لێ نه‌كردنی ده‌رت ناچێنێ له‌ ئیسلام، ئابه‌م قسانه‌ دژایه‌تی بانگه‌وازه‌كه‌ی محمدی كوری عبدالوهاب یان ده‌كرد له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و بانگه‌وازه‌ كه‌وتنه‌ دژایه‌تی )
به‌م مه‌رجانه‌ حوكمی دا به‌وه‌ی كافرن و خوێن و ماڵی مالیان حه‌لال ئه‌بیت:
إذا كان الشرك فاشيًا .
– إذا كانوا معادين أهل التوحيد، وساعين في إزالة دينهم، وتخريب بلاد الإسلام.
– إذا ظهر في بلد: دعاء غير الله، وتوابع ذلك، واستمر أهلها عليه، وقاتلوا عليه، وتقرَّرت عندهم عداوة أهل التوحيد.
۱- ئه‌گه‌ر شیرك بڵاوبوه‌وه‌
۲- ئه‌گه‌ر دژایه‌تی ئه‌هلی ته‌وحید بكه‌ن هه‌وڵی لابردنی دینه‌كه‌یان بده‌ن و ولاته‌كه‌یان وێران بكه‌ن،
۳- ئه‌گه‌ر له‌و ولاته‌ هاواركردنه‌ غه‌یری خوا ده‌ربكه‌وێ خه‌ڵكه‌كه‌شی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری و جه‌نگی له‌سه‌ر بكه‌ن دژایه‌تی كردنی ته‌وحید لایان بچه‌سپێ .
۴- هه‌موو دروشم و پایه‌كانی دین له‌كاربخه‌ن
۵- هه‌موو قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ئاشكرابكه‌ن.
۶- به‌و كوفر و تاوانانه‌ رازی ببن و كه‌س ئینكاری لێ نه‌كات.

پاشان پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌و هه‌موو نامه‌ و فه‌توایانه‌ی ئه‌و زانابه‌رێزانه‌ ده‌یان نارد بۆ ئه‌و ناوچه‌ و خه‌ڵكانه‌ بۆ بانگه‌وازی كردنیان و ئیقامه‌ كردنی حوجه‌ بوو له‌سه‌ریان به‌لام ئه‌وان پێداگربوون له‌سه‌ر كوفر و شیرك و تاوانه‌كانیان ده‌جه‌نگان له‌پێناوی ئه‌وه‌ش به‌ته‌نها بۆخۆی كافیه‌ بۆ كافركردنیان .
ئه‌وجا بزانن چه‌نه‌ جیاوازی زۆره‌ له‌نێوان ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ئیستا.
۷- وه‌ هیچ كات ئه‌و شێخه‌ به‌رێزانه‌ خه‌ڵك و براده‌رانی خۆیان له‌سه‌رنه‌زانینی ئه‌و حوكم و فه‌توایه‌ ته‌كفیر نه‌كردوه‌ نه‌یان وتوه‌ هه‌ركه‌سێك وه‌ك ئێمه‌ نه‌ڵێ كافره‌ چ جای ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌صل له‌ هه‌موو خه‌لكی سه‌ر زه‌وی كوفره‌ وه‌ك خه‌واریجه‌كان كه‌ هه‌ركه‌سێ وه‌ك ئه‌وان بیرنه‌كاته‌وه‌ به‌ كافری ئه‌زانن.

وه‌ خه‌واریجه‌كان له‌شوبهه‌یه‌كی تریان دا ئه‌ڵێن به‌پێی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌كی شیخ سلیمان هێناوێتی هه‌ركه‌سێك له‌ناو موشریكان بێت وه‌ك ئه‌وانه‌، كه‌واته‌ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئێمه‌ هه‌ركه‌سێ له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌ دابنیشێ حیسابێ وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ ئه‌كرێ له‌ كوفردا.

ئه‌مه‌ش وته‌كه‌ی شێخ (سلیمان بن عبدالله ال شیخ) ده‌فه‌رموێت ” من جامع المشرك وسكن معه فإنه مثله ” على ظاهره وهو أن الذي يدعي الإسلام ويكون مع المشركين في الاجتماع والنصرة والمنزل بحيث يعده المشركون منهم فهو كافر مثلهم وإن ادعى الإسلام إلا أن يكون يظهر دينه ولا يتولى المشركين ”
(هه‌ركه‌سێك كۆببێته‌وه‌ له‌گه‌ل هاوبه‌ش دانه‌رێكدا و دابنیشێ له‌گه‌ڵی ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌و وایه‌ )ئه‌م حوكمه‌ به‌ پێی ڕواڵه‌ته‌كه‌یه‌تی بریتیه‌ له‌وكه‌سه‌ی ئیدیعای موسلمانێتی ده‌كات له‌گه‌ل هاوبه‌شدانه‌ره‌كانیشه‌ به‌ كۆبونه‌وه‌ و به‌سه‌رخستن و به‌شوێنی دانیشتنی به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ هاوبه‌ش دانه‌ران له‌خۆیانی حسێب ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ ئه‌م كاسه‌ كافره‌ وه‌ك ئه‌وان هه‌رچه‌نه‌ بڵێ موسڵمانم ئیلا مه‌گه‌ر ئیزهاری دینه‌كه‌ی بكات و موشریكان سه‌رنه‌خات.

له‌وه‌ڵامی ئه‌م شوبهه‌یه شێخ (حمد بن عتیق ) وه‌لامیان ئه‌داته‌وه‌ و ئه‌و ووته‌یه‌ روون ده‌كاته‌وه‌ ده‌فه‌رموێت :

فانظر وفقك الله إلى قوله في هذه العبارة: وكون المشركين يعدونه منهم، يتبين لك أن هذا هو الذي أوجب كفره، وأما مجرد الاجتماع معهم في المنزل، فإن ذلك بدون إظهار الدين معصية، وقال ابن كثير في تفسير قوله تعالى: {يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا الكافرين أولياء من دون المؤمنين} [سورة النساء آية: ١٤٤] يعني: معهم في الحقيقة، يوالونهم ويسرون إليهم بالمودة، ويقولون لهم إذا خلوا بهم إنا معكم، فهذا هو الذي أوجب كفرهم لا مجرد المخالطة.)،( الدرر السنية ٩- ١٥٩)

واته‌ : ئه‌ی خوا ته‌وفیقت بدات بڕوانه‌ له‌م بڕگه‌یه‌ ( هاوبه‌ش دانه‌ران له‌خۆیانی حسێب ده‌كه‌ن) بۆت رون ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و هۆكاره‌یه‌ كافری كردون، چونكه‌ ته‌نها به‌وه‌نده‌ی شوێنی دانیشتنی له‌ناو ئه‌وان بێت به‌وه‌ كافر نابێت، چونكه‌ مانه‌وه‌ له‌ناو موشریكان به‌بێ ده‌رخستنی دین تاوانه‌ ، وه‌ ئیبن كه‌سیر فه‌رمویه‌تی له‌مانای ئه‌م ئایه‌ته‌دا {يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا الكافرين أولياء من دون المؤمنين} [سورة النساء آية: ١٤٤] واته‌: ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ل كافره‌كانن به‌حه‌قیقه‌ت دۆستایه‌تی و پشتیوانیان ئه‌كه‌ن له‌به‌ر خۆشه‌ویستنیان نهێنیه‌كانی خۆیانیان بۆده‌به‌ن كاتێك به‌ته‌نها ده‌بن له‌گه‌لیان پێ یان ده‌ڵێن ئێمه‌ له‌گه‌ل ئێوه‌ین ئائه‌مه‌یه‌ كه‌ كافری كردون نه‌ك به‌ته‌نها به‌وه‌ی تیكه‌ڵاویان بكه‌ن.

والحمدلله رب العالمین.

 

ئیمامی (الشوكاني) له‌ ” السيل الجرار” ده‌فه‌رمووێت : ( اعلم أن التعرض لذكر دار الإسلام ودار الكفر قليل الفائدة جدا ، لما قدمنا لك في الكلام على دار الحرب ، وأن الكافر الحربي مباح الدم والمال على كل حال ما لم يؤمّن من المسلمين ، وأن مال المسلم ودمه معصومان بعصمة الأسلام في دار الحرب وغيرها ) أهـ. (۵۷۴/۴)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
واته‌ : بزانن به‌راستی خۆ سه‌رقاڵ كردن به‌باس كردنی دار الكفر و دار الاسلام زۆر كه‌مه‌ سووده‌كه‌ی ، پێشتر باسی (دار الحرب)مان كرد وتمان، كافری جه‌نگی خوێن و ماڵی حه‌ڵاله‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانی پێ نه‌درابێ له‌لایه‌ن موسڵمانانه‌وه‌ ، وه‌ ماڵ و خوێنی موسڵمانیش پاڕێزراوه‌ به‌ پاراستنی ئیسلام جا له‌دار الحرب بێ یان له‌ غه‌یری له‌هه‌ر دارێكی تر بێ.

دیدگاهتان را بنویسید