هه‌ركه‌سێك روكنێك له‌ روكنه‌كانی ئیسلاممان لێ به‌دی كرد به‌رواله‌ت حوكمی موسڵمان بوون ئه‌ده‌ین به‌سه‌ریدا له‌دونیا

هه‌ركه‌سێك روكنێك له‌ روكنه‌كانی ئیسلاممان لێ به‌دی كرد به‌رواله‌ت حوكمی موسڵمان بوون ئه‌ده‌ین به‌سه‌ریدا له‌دونیا

 

 

دیسان وه‌ڵامێكی تر بۆ چه‌واشه‌كاری بێ عه‌قڵه‌كان
ئه‌ڵێن گوایه‌ ئێمه‌ ئه‌ڵێین : ئه‌وه‌ی له‌شوێنێكدا بێ داری كوفربێ یان خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆربه‌ی توشی كوفر و ریده‌ هاتبێ تاكو هه‌ڵوه‌شێنه‌روه‌یه‌كی ئیسلامی تیدا نه‌بینین له‌كه‌سێكدا ناڵێین ئه‌و كه‌سه‌ كافره‌ به‌ڵكو به‌ موسڵمانی ئه‌زانین !!!!

له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێم : درۆتان كرد ، درۆتان كرد ، ئێمه‌ قه‌ت وامان نه‌وتوه‌ واش ناڵێین ، به‌ڵكو ده‌ڵێین هه‌ركه‌سێك له‌ داری كوفربێ و كوفر و شیركیش له‌نێو زۆربه‌ی خه‌ڵكی بڵاوبێ ئه‌گه‌ر كه‌سێكمان له‌و ولاته‌ بینی و هیچ كوفرێكمان لێ نه‌دیبوو ناڵێین موسڵمانه‌ به‌لكو حوكمی (مجهول الحال) یاخود ئه‌یده‌ینه‌ پاڵ (الدار) كه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی ئیسلامه‌تی لێ نه‌بینین حوكمی زۆرینه‌ی خه‌لكه‌كه‌ و داره‌كه‌ی هه‌یه‌ قه‌ت ناڵێن ئه‌م كه‌سه‌ نه‌ناسراوه‌ موسڵمانه‌ مادام كوفرمان لێ نه‌دیوه‌ ، به‌به‌لگه‌ی قورئان و سونه‌ت و ئیجماع و وته‌ی زانایانی سه‌له‌ف ئه‌ڵێن هه‌ركه‌سێك روكنێك له‌ روكنه‌كانی ئیسلاممان لێ به‌دی كرد به‌رواله‌ت حوكمی موسڵمان بوون ئه‌ده‌ین به‌سه‌ریدا له‌دونیا ، جا له‌داری كوفربێ یان له‌داری ئیسلام زانایان جیاوازیان نه‌كردوه‌ و فه‌رمویانه‌ حوكم به‌پێی رواله‌ته‌ وه‌ نوێژیش یه‌كێكه‌ له‌و حوكمانه‌ی كه‌ به‌ ئه‌نجامدانی حوكمی موسڵمان بون ئه‌درێ به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی.
وه‌ باوه‌رمان وایه‌ هه‌ركه‌سێك له‌ داری كوفربێ و كوفر و شیرك له‌ نیو خه‌لك و ده‌سه‌لاتدار بڵاوبێ ئاشكرا كردنی ته‌واوی دین كه‌ ئیتر هیجره‌ت كردنت له‌سه‌ر بكه‌وێ به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ به‌ ئاشكرا خۆت به‌ری بكه‌ی له‌دین و له‌ ریباز و له‌به‌رنامه‌ی ئه‌و كافر و مورته‌دانه‌ی له‌و شوێنه‌ هه‌ن وه‌ به‌ ئاشكرا كافریان بكه‌ی وه‌ رق و بوغزی خۆتیان بۆ ده‌رببری ، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌و شوێن ولاته‌ ده‌ست گرتو بێ به‌ ئه‌ركانه‌كانی ئیسلامه‌وه‌ و هیچ كوفر و شیركێكت لێ نه‌دیبێ تۆ حوكمی كافربون بده‌ی به‌سه‌ریدا به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی كوفر كردنی به‌تاغووتان ئاشكرا نه‌كردوه‌ ئه‌م وته‌یه‌شمان بۆ ئه‌وه‌یه‌ تاكو موافقی هه‌موو ئایه‌ت و حه‌دیس و وتانه‌ی زانایان بین كه‌ له‌ كۆن و نوێ دا به‌وجۆره‌ مامه‌ڵه‌یان كردوه‌ فه‌رموه‌ و جیاوازیان نه‌كردوه‌ به‌هۆی داری كوفر و و داری ئیسلام له‌و حوكمدانه‌ ، ئه‌مه‌شه‌ رێگای سه‌لامه‌ت بۆ جه‌مع كردن له‌نێوان حه‌دیسه‌كان و وته‌ی هه‌ندێك له‌ زانایان كه‌ به‌هه‌ڵه‌ ته‌فیسیریان بۆ ده‌كرێ

پاشان ئه‌و چه‌واشه‌كاره‌ له‌ درێژه‌ی درۆكانیدا ئه‌ڵێ :

(وەک ئەوە وایە لەمەکەدا لەسەردەمی ابو جەهلدا بڵێ تا نەواقیز نەبینم کەس موشریک ناکەم ).
نه‌خێر هه‌رگیز وه‌ك ئه‌وه‌ نیه‌ له‌سه‌رده‌می مه‌ككه‌ هه‌موو خه‌لكه‌كه‌ كافر و موشریكی ئه‌صلی بون و هیچ دینێكی پارێزراوی ئاسمانیان تێدا نه‌مابوو وه‌ ئه‌و به‌ناو عیباده‌تانه‌ی ئه‌نجامیان ئه‌دا هیچی به‌و جۆره‌ نه‌بوو كه‌ له‌دینی ئیبراهیم هه‌بوو به‌لكو خۆیان دایان هێنابوو به‌پێی ئاره‌زووی خۆیان، پاشان ئه‌و موشریكانه‌ی قوریشی مه‌ككه‌ هه‌موویان كافرو موشریك بون به‌گشتی چونكه‌ هیچ پێغه‌مبه‌ر و دینێكیان بۆ نه‌رۆیشتبوو تاكو بڵێین ره‌نگه‌ موه‌حیدیان تێدابێ بۆیه‌ با حوكمی ته‌كفیر نه‌ده‌ین به‌سه‌ریان ، پاشان كافركردنی ئه‌وان به‌ده‌قی ئایه‌ت بوو و ئیقامه‌ی حوجه‌ كران به‌هاتنی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم).
ئه‌م قیاس كردنه‌ی خه‌ڵكی خۆداوه‌ پاڵی ئیسلام له‌م رۆژه‌دا زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ل موشریكانی سه‌رده‌می جاهیلی قوره‌یش.

پاشان ئه‌ڵێ :
(یان لە سەردەمی ابو بکردا رەزای خوای لێ بێت بەوانەی لەدەوڵەتەکەی موسەیلەمەدا بون بڵێ تا نەواقیز نەبینم بەکەس ناڵێم مرتد )،

وه‌لام : جارێ موسه‌یله‌مه‌ ده‌وله‌تی نه‌بوو به‌لكو لایه‌نگرانیان هه‌موو بریتی بوون له‌چه‌ن گوندێكی و ژماره‌یه‌كی كه‌می دیاری كراوی خه‌ڵكی كه‌ به‌ ئاشكرا هه‌ر هه‌موو شوێنی موسه‌یله‌مه‌ كه‌وتبوون باوه‌ریان پێی بوو ، هه‌رهه‌مویان تێكرا بوبون به‌ چه‌كدار بۆ پاراستن و پشتیوان له‌ موسه‌یله‌مه‌ بۆیه‌ حوكمی ته‌كفیر به‌سه‌ر هه‌مویان ئه‌درا ، وه‌ هیچ هۆكارێكی مستضعف بون یان إكراه ی معتبر نه‌مابوو له‌نێو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی شوێنی كه‌وتبوو وه‌ خه‌لكه‌كه‌ زۆر كه‌م بون و دیاربون نه‌ك ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ئیستا كه‌ چه‌ندین ملیۆنن هه‌ر له‌ شارێكدا وه‌ تێكه‌ل و جۆراوجۆرن .

پاشان ئه‌ڵێ :
( یان لەسەردەمی عوبەیدیەکاندا کاتی خۆی لە مصر ، بڵێ ئەوەنیە هەموی نوێژ و ڕۆژ و ئەگرن ، تا کوفر لە یەکێک نەبینم کەس کافر ناکەم) .

وه‌ڵام : له‌سه‌رده‌می عوبه‌یدیه‌كان هیچ یه‌كێك له‌ زانایان نه‌یفه‌رموو خه‌ڵكه‌كه‌ی ژێرده‌ستی عوبه‌یدیه‌كان واته‌ ولاتی مصر هه‌موو كافرن تاكو كوفر نه‌كه‌ن به‌و تاغووتانه‌ی وڵاته‌كه‌یان نابن به‌موسڵمان، به‌لكو فه‌رمویان هه‌ركه‌سێك وه‌لائی هه‌بێ بۆ عوبه‌یده‌یه‌كان و ببێته‌ دارده‌ست و سه‌رخه‌ر و پشتیوانیان ئه‌وه‌ له‌وانه‌ و حوكمی ئه‌وانی هه‌یه‌ ، پاشان نوێژكردنی سونه‌ جیاوازه‌ له‌ نوێژ و عیباداتی شیعه‌ی رافیزه‌ی موشریك ، بۆیه‌ به‌هۆی نوێژه‌وه‌ حوكمی موسڵمان بون نه‌دراوه‌ به‌سه‌ر رافیزه‌دا له‌ زاهیر چونكه‌ هه‌ر به‌ شێوه‌ی ئه‌نجامدانی نوێژ و عیباده‌ته‌كانی ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌ رافیزه‌یه‌ و رافیزه‌ش ئاشكرایه‌ كه‌ هه‌موو خاوه‌ن شیركن موسڵمان نین، وه‌ هه‌ركه‌سێكی كافر و موشریك و موڕته‌د بیه‌وێ ببێت به‌ موسڵمان ده‌بێ سه‌ره‌تا كوفر بكات به‌ هه‌موو ئه‌و شیرك و كوفره‌ی پێشتر له‌سه‌ری بوه‌ و خۆی لێ به‌ری بكات ئه‌وجا شایه‌تمان بێنێ و ده‌ستبگرێ به‌ ئه‌ركانه‌كانی ئیسلامه‌وه‌ موسڵمان بونی لێ قبوڵ ده‌كرێ .
والحمدلله.

دیدگاهتان را بنویسید