باسى کۆدەنگى زانایان لەسەر بەکافر دانانى ئەو کەسانەى ڕوو دەکەنە یاسا دەستکردەکانی سیکولاریسم

باسى  کۆدەنگى زانایان لەسەر بەکافر دانانى ئەو کەسانەى ڕوو دەکەنە یاسا دەستکردەکانی سیکولاریسم

باسى کۆدەنگى زانایان لەسەر بەکافردانانى ئەو کەسەى وازله حوکمى خوا و پێغەمبەرﷺ دەهێنێت و حوکم دەباتە بەر یاساى دەستکردی سیکولاریسم –

۱) ئیمام “ئیبن کەثیر” دەفەرمووێ: (ئەوەى واز بێنێت لە شەرعى موحکەم کە دابەزیوەتە سەر موحەممەدى کوڕى عبد ﷲ کۆتای پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و حوکم بباتە بەر شەریعەتە مەنسوخەکانى تر ئەوا کافربووە! چ جاى ئەو کەسەى حوکم دەباتە بەر (یاسا) و بەپێش شەرعى خواى گەورەى دەخات! ئەوەى ئەو کارە بکات بە کۆدەنگى موسوڵمانان کافر بووە ).

۲) شێخی ئیسلام “ئیبن تەیمییە” (رحمه ﷲ) دەفەرمووێ: (وە زانراوێکى پێویستى دینى موسوڵمانانە (معلوم من الدین بالإضطرار) و بە کۆدەنگى هەموو موسوڵمانان ئەو کەسەى شوێنکەوتنى غەیرى دینى ئیسلام یان شوێنکەوتنى غەیرى شەریعەتى موحەممەد ﷺ بەدروست دابنێت؛ ئەوا کافربووە)
وە هەروەها دەفەرمووێ: (وە مرۆڤ هەرکات حەڕامێک کە کۆدەنگى لەسەربێت حەڵاڵکرد، یان حەڵاڵێک کە کۆدەنگى لەسەرە حەڕامکرد، یان حوکمێکى شەرعى کە کۆدەنگى لەسەربێت گۆڕى؛ ئەوا کافرێکى موڕتەددە بە کۆدەنگى زانایان و لە نموونەى ئەوانەدا خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاندووە: “وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ” المائدة: ٤٤

۳) “ئیبن حەزمى ئەندەلووسى” (رحمه ﷲ) دەفەرمووێ: (هیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان دوو لە موسوڵمانان کە ئەمە مەنسوخە و ئەوەى حوکم بە حوکمى ئینجیل بکات کە دەقێکى وەحیى شەریعەتى ئیسلامى لەسەر نەهاتبێت ئەوا کافرێکى موشریکە و دەرچووە لە دینى ئیسلام)

۴) شێخ “عبد العزیز بن باز” (رحمه ﷲ) دەفەرمووێ: (هەرکەسێک ئەوەى خواى گەورە حەڕامى کردووە کە (معلوم من الدین بالضرورة)ن حەڵاڵ بکا، وەکو زینا و مەى خواردنەوە و ڕیبا و حوکمکردن بە غەیرى شەریعەتى خوا؛ ئەوا کافرە بە کۆدەنگى موسوڵمانان)

۵) شێخ “عمر الأشقر” (رحمه ﷲ): دواى ئەوەى کە وتەى شێخ محمد بن إبراهیم آل الشیخ دەگوازێتەوە؛ دەفەرمووێ: (لەم ڕوونکردنەوەیەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە دوو پۆل لە خەڵکى کەوتوونەتە ناو کوفرێک کە گومانى تێدا نییە:-

o یەکەم: ئەوانەى کە تەشریع و یاساى غەیرى ئەوەیان داناوە کە خواى گەورە دای بەزاندووە و ئەو پۆلە ئەوانەن کە یاسا دەستکردە موخالفەکانى شەرعى خوا دادەنێن و بەندەکانى پێ پابەند دەکەن و کۆدەنگیش لەسەر کوفرى ئەمانە هیچ گومانى تێدا نییە و ئەوان ئەو “شرکاء”انەن کە خواى گەورە مەبەستێتى لە ئایەتى: “أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُم مِّنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَن بِهِ اللَّهُ” الشورى: ٢١، وە هەر ئەوانەن کە خواى گەورە مەبەستێتى لە ئایەتى: “وَكَذَلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلَادِهِمْ شُرَكَاؤُهُمْ” الأنعام: ١٣٧، واتە: (بۆیان ڕازاندنەوە بەو شەریعەتانەى کە بۆیان دانابوون و بەو یاسایانەى بۆیان داڕشتبوون)، وە لەوانە زاناکانى یەهوود و ڕاهیبەکانى نەصڕانییەکان کە یەهوود و نەصڕانییەکان ئەوانیان کرد بە پەروەردگار جگە لە خوا، “ٱتَّخَذُوٓاْ أَحبَارَهُم وَرُهبَٰنَهُم أَربَابٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِ”، جا ئەو زانا و ڕاهیبانە کە شەریعەتى غەیرى شەریعەتى خوایان دانا کافربوون، هیچ گومان لە کافربوونیان نییە چونکە دین و شەریعەتى خوایان گۆڕى.

o دووەم: ئەوانەى کە گوێڕایەلى ئەوانە دەکەن کە شەرعى خوا دەگۆڕن لەگەڵ زانینیان کە ئەوانە موخالەفەى دینى پێغەمبەرانیان کردووە.

بؤ ئه و که سانه ی که به خؤیان ده لین شوینکه وتوی سه له ف .
ببینن ئيبنـو ته یمیه فتوای سه له فتان بؤ باس ده کات و ده لیت : له کاتیکدا سه له ف ئه و که سانه یان ناو ده نا مورته د که ته نها زه کاتیان نه ده دا ئه وان نویژیشیان ده کردو رؤژوشیان ده گرت و جه نگیشیان به رانبه ر موسولمانان نه ده کرد! ئه ی چؤنه حالی که سانیك که وا له گه ل دوژمنه کانی الله و ره سوله که ی پیکه وه شان به شان شه ری موسولمانان ده که ن؟! )
مجموع الفتاوی ج ۲۸ ص ۵۳۱ )

دیدگاهتان را بنویسید