دەردو بەڵاکانی حوکم بردنە لای غەیری شەرعی خوا
پێشهوا (ابن قیم)(ڕهحمهتی خوای لێ بێت)لە دەردو بەڵاکانی حوکم بردنە لای غەیری شەرعی خوا ئەفەرمێ:
کاتێ خەلک پشتیان کرد لە لەحوکم کردن بەقورئان وسونەت و داوەری بردن بۆلای، بۆیە وائەکەن چونکە ڕازی نین تەنهابە قورئان و سونەت، بۆیە پەنایان بردوە بۆ حوکم کردن بەبیروبۆچوونەکان وقسەی دەمسپی و شێخەکانیان بەهۆی ئەوەوە ئەو خەڵکە سروشتیان پیس و تێکچوە ، دڵیان تاریک بوە تێگەیشتنیان کەم بوە عەقلیان لەشوین خۆی نەماوە، ئەم پشتکردنەیان لە قورئان ئەوەندەی کێشاوە تاکو بچوک تیایدا گەورەبوە و گەورە تیایدا پیربوە.
پاشان ئەفەرمێ : «ئەگەر هەر ولاتیکت بینی وای لێ هاتبوو و ئاڵای حوکم نەکردن بە شەرعی خوا دانرابوو سەربازانیش ئەیانپاراست، ئەوە وەلاهی ژێر گڵ زۆر خێرترە بۆمان لە ژیانیک ئەوە حاڵی بێ ، ژیان لەگەڵ ئاژەلان زۆر سەلامەت ترە لەوەی لەگەڵ ئەو ئینسانە دڕندانە بژییت کە زەوییان پارچە پارچە کروە ئاسمانیان تاریک کردوە بەڕ و بەحر پڕبوە لە فەساد لە ستەمی ئەو فاجیرانە ، نەبەرەکەت ماوە لە ژیان نەخێر ، داروبەرد بێزاربوە ژیان تاڵ بوە تاڵ»
ابن قیم پیش حەوتسەد ساڵ پێش ئێستا وای وتۆە ، ئەی ئەگەر ئیستا حالمانی بزانیایە ئەبوایە چی بوتایە و چی بکردایە…زۆر بەداخەوە ئەو هەموو بەناو موسلمان ئیسلامی و مەدخەلیانە ئەبێ کەی تۆزیک ویژدانیان بجوڵێ ویژدان نەک ئیمان چونکە نیانە.