ئایا ئێستا هەمووتان دژی خەلافەتی ئیسلامی ئەمەریکا نەئەبوون؟

ئایا ئێستا هەمووتان دژی خەلافەتی ئیسلامی ئەمەریکا نەئەبوون؟

ئا: بارزان .ر

 

ئەگەر ئەمەریکا خەلافەتی ئیسلامی بوایە و خەلیفەکانیش ( بۆش و کلینتۆن و ئۆباما و ترەمپ) بوایە، وەهەروەها کۆبای ئەمەریکا و هێرۆشیمای یابان و کۆریای باکور و رووسیا و میسر و سوریا و عێراق و ئەفغانستان و سۆمال و جەزائیر و سودان و بۆرما و شیشان و بوسنە و هیتد.. هەمو ئەم وولاتانە وولاتی مەسیحیەکان بوایە،

ئایا ئێستا هەمووتان دژی خەلافەتی ئیسلامی ئەمەریکا نەئەبوون؟

بەدڵنیایەوە بەلێ،

هەمووشتان ئەتان ووت ئیسلام :

 

١- ئازادی بە هیچ وولات و ئاینێك نادات.

٢- بەمەلاین خەلکی جینۆساید کردوە.

٣- هەموو نەووت و داهاتی جیهانی ئەنفالکرد.

٤- زیندانی گۆنتانامۆ وەك جەهەنەمی الله کەیانە لە دوونیا.

٥- رێز لە هیچ خەبات و شۆرش و ئاینێك ناگرێت بەهەمووان ئەلێت تیرۆرست.

٦- هەموو سەرکردەکانی جیهانی کردۆتە کۆیلەی خۆیان چونکە باوەریان بە کۆیلە و کەنیسەك هەیە.

٧- بەزەبری ئەتۆم و کۆمەلکوژی جیهانی داگیرکردووە.

٨- هیچ گەل و نەتەوەیەك بێ رەزامەندی ئەوان نابێتە دەوولەت چونکە ئەمانە باوەریان وایە جێ نیشینی الله کەیانن لەسەر زەووی.

٩- جەنگی ئابووری دەکەن بە ئارەزووی خۆیان ئابلوقەی ئابووری بەسەر ئە وولاتانە ئەسەپێنن کە نایانەوێت ببنە کۆیلەی ئەوان، چونکە دەلێن رزق تەنها لەدەست الله یە.

١٠- دووبەرەکی و جەنگ و خوێن رشتن لەهەموو جیهان بلاودەکەنەوە بۆ ئەوەی تیجارەت بە چەك و کۆمپانیاکانیان بکەن لەسەر حسابی خوێنی کافر و غەیرە دینەکان.

١١- بەهیچ شێوەیەك باوەریان بە مافی مرۆڤ و ئازادی و پێکەوەژیان نیە.

١٢- لەهەموو جیهان یەك تاکەکەسیش ناتوانی بێ رەزامەندی ئەوان هیچ چالاکیەك بکات یەکسەر سی ئای ئای تیرۆری دەکات، بەکورتی و بە پوختی (الله) کەیان لە نیۆرکە حوکمی هەموو جیهان دەکات بە دیکتاتۆری.

بەرێزان بە ویژدانەوە قسە بکەن ئایا ئەم بارودۆخەی کە لەم جیهانە خولقاوە بەدەستی ئەمەریکای لووتکەی دیموکراسی و قیادەی عالەمی سیکولاریسم(علمانیەت)  ئەگەر خەلافەتێکی ئسلامی وای بکردایە چیتان ئەووت؟ من ١٢ خالم نوسیوە ئێوەش سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن.

 

ئێستا تێگەیشتی یان هێشا ماوتە؟ ئەی چەواشەکراوانی دەستی جادوکەرانی سیکولاریسم(علمانیەت) بۆ دژایەتی ئیسلام؟

ئێستا تێگەیشتی یا هێشتا ماوتە؟ ئەی ئەقل بارگاوی کراو بە درووشمە موزایدەپێکراوەکان و ناوەرۆك درۆینەکانی سیکولاریسم(علمانیەت) ؟

 

دیدگاهتان را بنویسید