ئه‌صڵ ئه‌وه‌یه‌ حوكمی تاكێك له‌ كۆمه‌ڵگا بدرێته‌ پاڵ زۆرینه‌ و گشتی خه‌ڵكی

ئه‌صڵ ئه‌وه‌یه‌ حوكمی تاكێك له‌ كۆمه‌ڵگا بدرێته‌ پاڵ زۆرینه‌ و گشتی خه‌ڵكی

 

 

شێخی ئیسلام ئیبن و ته‌یمیه‌ ئه‌فه‌رمێت : ئه‌صڵ ئه‌وه‌یه‌ حوكمی تاكێك له‌ كۆمه‌ڵگا بدرێته‌ پاڵ زۆرینه‌ و گشتی خه‌ڵكی .
واته‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك حاڵی نه‌زانراو بوو(مجهول الحال) ئایا موسڵمانه‌ یان كافره‌ یان مورته‌ده‌ ئه‌وه‌ ئه‌صڵ ئه‌وه‌یه‌ له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ چی زۆرینه‌ و بڵاوه‌ بدرێته‌ پاڵ ئه‌وه‌ و وه‌ك ئه‌وان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل بكرێ .
بۆ نموونه‌ له‌ كۆمه‌ڵگایه‌ك شیرك و كوفر و رێده‌ به‌ربڵاوه‌ كه‌سێكیش ئه‌بینین روكه‌شه‌ ئیسلامیه‌كان ئه‌نجام ئه‌دات وه‌ك شایه‌تومان و نوێژ و رۆژ و یان زه‌كات و یان حه‌ج ئه‌م كه‌سه‌ له‌ ڕواڵه‌تدا وه‌كو موسڵمانێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ئه‌كرێ و مافی ئه‌درێتێ و حوكمی دنیایی ئه‌درێ به‌سه‌ریدا ئه‌م كه‌سه‌ له‌ پێناسه‌ی شه‌ڕعناسان پێی ئه‌وترێ (مستور الحال ) عنده‌ اسلام حكمي . كه‌ سه‌ربڕاوی ده‌ستی ده‌خورێ و نوێژی له‌پشته‌وه‌ ئه‌كرێ هه‌موو مافێكی دونیایی موسڵمانانه‌ی له‌گه‌ل ئه‌كرێ چونكه‌ حوكم له‌سه‌ر ڕواڵه‌ته‌ مادام كوفرێكی ئاشكرا و دیاری لێ نه‌بینرابێ .
به‌ڵام ئه‌م كه‌سه‌ ئه‌شێت موسڵمانی راسته‌قینه‌ نه‌بێت ئیسلامی وه‌كو خۆی نه‌ناسیبیت و وه‌رنه‌گرتبیت وه‌كو ته‌وحید و كوفر كردن به‌تاغووت چونكه‌ كوفر و شیركی لێ ده‌رنه‌كه‌وتوه‌ خۆی پاراستوه‌ به‌ڵام ناخی و بیروباوه‌ری شاراوه‌یه‌..

به‌ڵام كه‌سێك سه‌ره‌تا موسڵمان بوبێ پاشان كوفر و شیركێكی ئاشكرا و گه‌وره‌ی لێ ده‌ركه‌وتبێت ئه‌وا به‌پێی ئه‌و كوفر و شیرك و ریده‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ئه‌كه‌ین وه‌ك به‌ موشریك یان كافر یان مورته‌د زانینی و ناسینی پاشان حه‌رام بوونی دۆستایه‌تی كردنی ژن لێ ماره‌كردنی و نوێژ له‌ پشت كردنی و خواردنی سه‌ربڕاوی ده‌ستی و میراتی لێ نه‌گرتنی ، هیچ كاروبارێكی موسڵمانان نه‌دانه‌ ده‌ستی ….ئه‌م كه‌سه‌ش پێی ئه‌وترێ (معلوم الحال ) واته‌ زانراوی حاڵ ، زانراوه‌ حاڵی كه‌ كافره‌ یان موشریكه‌ یان مورته‌ده‌.

دیدگاهتان را بنویسید