ئەهلی فەترە و حاڵی ئێستای ئەم ئومەتە

ئەهلی فەترە و حاڵی ئێستای ئەم ئومەتە

 

شێخ عبداللطيف بن عبدالرحمان آل شيخ ئەفەرمێ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : [ هەرکاتێک بەلای گۆڕی دوسیەک یان قوڕەیشیەک تێپەڕبووی پێیان بڵێ موحەمەد موژدەی ئاگرتان پێ دەدات ] ئەمە لەکاتێکدا ئەم خەڵکە ئەهلی فەترەبوونە، واتە دینی هیچ پێغەمبەرێکیان پێ نەگەیشتبوو وەکو خۆی ، ئەی ئەبێت حاڵی ئێستای ئەم ئومەتە چی بێت کە قورئانیان بەسەر دەخوێنرێ و سونەتی پێغەمبەریان بۆباس دەکرێ هەموو حوکمەکانیان بۆ ڕوون دەکرێتەوە لە واجب بوونی تەوحید و فەرمان پێ کردنی خۆپاراستن لەشیرک و قەدەغەکردنی ، جائەگەر قورئان خوێنیش بێت ئەوە هەر زۆر زۆر گەورەترە سەرەڕای ئەوەی عینادی بکات لە حەڵاڵ کردنی شیرک و بانگەوازی بۆ بکات و بلێ سونەتە و بەڵگەی قورئانی لەسەرە ، ئا کافربوونی ئەم کەسە وەکو ڕۆژی ڕوناک ئاشکرایە ، هەرکەسێک بوەستێ لەکافرکردنی هێشتا نەئیسلامی ناسیوە نە بنەماکان و حوکمەکانی.

دیدگاهتان را بنویسید