تەوحید دانامەزرێت تاكو جیائەبنەوە لە شوێنكەوتوانی شیرك و دوژمنایەتیان دەكەن

تەوحید دانامەزرێت تاكو جیائەبنەوە لە شوێنكەوتوانی شیرك و دوژمنایەتیان دەكەن

 

شێخ عبدالرحمن بن حسن آل شيخ ئەفەرمێ : ” الحنفاء ” بریتین لە ئەهلی تەوحید كە خۆیان جیاكردۆتەوە و دوورەپەرێزن لە موشریكەكان چونكە الله واجبی كردوە لەسەر ئەهلی تەوحید جیابوونەوە لێیان و كافركردنیان و بەڕائەت لێ كردنیان هەروەك الله تعالی ئەفەرمێت دەربارەی خۆشەویستەكەی ئیبڕاهیم ( وَأَعۡتَزِلُكُمۡ وَمَا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَأَدۡعُواْ رَبِّي عَسَىٰٓ أَلَّآ أَكُونَ بِدُعَآءِ رَبِّي شَقِيّٗا)

وە فەرموویەتی : ( إِنَّا بُرَءَٰٓؤُاْ مِنكُمۡ وَمِمَّا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرۡنَا بِكُمۡ وَبَدَا بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةُ وَٱلۡبَغۡضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَحۡدَهُۥٓ ) وە فەرموویەتی دەربارەی یاوەرانی ئەشكەوت : ( وَإِذِ ٱعۡتَزَلۡتُمُوهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ فَأۡوُۥٓاْ إِلَى ٱلۡكَهۡفِ يَنشُرۡ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّن رَّحۡمَتِهِۦ وَيُهَيِّئۡ لَكُم مِّنۡ أَمۡرِكُم مِّرۡفَقٗا )

هەر بۆیە ئەهلی تەوحید تەوحیدەكەیان دانامەزرێت تاكو جیائەبنەوە لە شوێنكەوتوانی شیرك و دوژمنایەتیان دەكەن.

ئیمام محمد الالوسی خاوەنی تەفسیری روح المعانی ئەفەرمێت :

گومان نیە لە كافربوونی ئەو كەسەی حوكمی یاساو قانون بەباش ئەزانێت و پێشی حوكمی شەرعی ئەخات و ئەلێ ئەمە بەسوودتر و گونجاوترە بۆ خەڵكی وە توڕە ئەبێ پێی تێك ئەچێ ئەگەر كەسێك پێی بڵێ حوكمی شەرع ئاوایە و ئاوایە وەك بینیومانە لەكەسانێك كە خوا ریسوا و كەڕ و كوێری كردون ..بۆیە نابێـت رابوەستیت لەكافركردنی ئەو كەسانەی یاسایان پێ باشە كە ئاشكرایە پێچەوانەی شەرعە وەك (یاسا دانراوەكان ) كە خودی ئەو یاسایانە بۆ جێگرتنەوەی شەرع و بەكەمدانینی شەرع دانراوە .

پرسیار / ئایا كۆمەڵ و یەكگرتوو و بزوتنەوە و مەدخەلیەكان حوكمی سیکولاری  یاسایان پێ باش نیە و لەكاتی بوونی هەركێشەیەكیان بەشانازیەوە ناڵێن چوینە دادگا سكاڵامان تۆماركرد یان هەمیشە نەیان وتوە ئەمانەوێ حوكمی یاسا سەرەوەر بێ و داوای سەروەری یاسا دەكەین ئەمانە مانای ئەوە نیە كە حوكمی دادگا و یاسای سیکولاریان پێ باشە….؟؟

بەلێ بێ گومان ئەوە ڕاستیەكە هەموو كەس دەزانێ

دیدگاهتان را بنویسید