طاغووت بریتیە لە شەیطان ، بەڵام لەشێوەی ئینسانە

طاغووت بریتیە لە شەیطان ، بەڵام لەشێوەی ئینسانە

 

ئیبن القیم ئەفەرمێت : الله سبحانه وتعالی فەرمانی كردوە بۆ یەكلاكردنەوەی كێشە و ناكۆكیەكانمان پەنا بەرینە بەر قورئان و سونەتەكەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم؛

هیچ كاتێك ڕێگەی نەداوین پەنا بەرینە بەر بۆچون و قیاس و لاسایی كردنەوەی زانایەك یان خەوێك یان قسەی دڵمان یان عەقڵمان یان بەباش زانینمان یان شەریعەتی دیوان یان سیاسەتی پاشا و خوونەریتەكانی خەڵكی كە خراپترین زیانی دروست كردوە لەسەر دینی موسڵمانان ، جا هەموو ئەمانە تاغووتن ، هەركەسێك داوەری بەرێتە لایان یان دوژمنەكەی بۆلایان بانگ بكات ، ئەوە حوكمی بۆلای طاغوت بردوە.

موجاهید فەرموویەتی : طاغووت بریتیە لە شەیطان ، بەڵام لەشێوەی ئینسانە ، كەحوكم و داوەری ئەبەنە لای ، كردویانەتە بڕیاردەری خۆیان .
ئەمڕۆ خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسی و حیزبەیەكان لەكاتی بوونی ناكۆكی و مڵملانێكان هەموو بەیك دەنگ هاوار دەكەن بایاسای سیکولاری سەروەر بێ بابگەڕێنەوە بۆ حوكمی یاسا ، با یاسا چارەسەری یەكلای بكاتەوە ، یان دەڵێن پەنا دەبەینە بەر دادگا و یاسا ، ئاوا و ئاوا سكاڵامان تۆماركردوە لە یاسا تەنانەت لە حیزبە بەناو ئیسلامیەكان هەیە ئەڵی لە نەتەوەیەكگرتوەكان داوا و سكاڵامان تۆمار كردوە وەك عدواللطیف مەدخەلی كە بینیمان بەشانازیەوە لە كەنالە سیکولاره کان (عەلمانیەكان) لێدوانی ئەدا ئەیوت ئەوە چومەتە دادگا سكالام دژی فلانە كەسە تۆماركردوە.
یاخود ئەڵێن ئەگەرێینەوە بۆ پەرلەمانه سیکولاره که  بەلكو دانیشتێك ئەنجام بدات لەبارەیەوە و حوكمێك و یاسایەكمان بۆ دەربكات تاكو هەموو ملكەچی بین .!!!!
كەواتە هەمویان حوكم دەبنە لای تاغووت ئەوەش پەرستنە هەربۆیە هەمویان تاغووت ئەپەرستن ئەمەش مانای ئەوە نیە تەنها ئەو تاغووتە ببپەرستن نەخێر بەڵكو تاغوت ی تریان زۆرە و جۆراوجۆرە ئەوەی باسمان كرد یەكێكیانە لە بتەكانیان.

دیدگاهتان را بنویسید