پێناسە کردنەوەی عەلمانییەت ( سیکولاریسم )

پێناسە کردنەوەی عەلمانییەت ( سیکولاریسم )

 

لەڕاستیدا سەردێڕی بابەتەکە دەبوایە لە ژێر ناوونیشانی (پێناسەی عەلمانییەت) بێت، بەڵام لێی پەشیمان بوومەوەو گۆڕیم بۆ( پێناسە کردنەوەی عەلمانییەت)، هۆکارەکەشی تەنها ئەوەیە کە خوودی وشەی عەلمانییەت زۆر بە هەڵە پێناسە کراوە، بۆیە سەرلەنوێ پێویست دەکات پێناسە بکرێتەوە، ئەو پێناسە کردنەش لە نەزانییەوە نەکراوە، بەڵکو بەپیلان و مەبەستێکی بۆگەنەوە کراوە بە جۆرێک جوان و مەقبوول بێت و هەدەفەکانی خۆی باشتر بپێکێت. دوای ئەوەی هەڵگران و درێژەپێدەری ئەو مەدرەسە گڵاوەی مارکسییەت و ئیلحاد زانیان گۆمەڵگەیەکی مسوڵمانی وەك میللەتی کورد لە دیندارییە پاك و ڕیشە نورانییەکەی مامە حاجی و سەرپۆشە بەحەیاو حورمەتەکەی دادە بەڕێزەکان دوورناکەوێتەوە، هەوڵیاندا بەرەو دەمارگیریی ڕەگەز پەرستی و نەتەوە پەرستییەوە پەلکێشی بکەن و جارێکی تر بەرەو هەڵدێری ببەن، ماوەیەکیشە لەگەڵ هاتنی ئیحتیلالی ئەمەریکی عەلمانییەتیان بۆ میللەتی کورد بە دیاری هێناوە!!

زۆرجار گوێبیستی وشەی عەلمانییەت دەبین لە کەسانێکەوە کە خۆیان بەشوێنکەوتەی ئەو مەدرەسەیە دەزانن و شەووڕۆژ بانگەشەی عەلمانییەتیانە، چ لە وتارو سیمینارو گفتووگۆو مێزگردە تەلەفزیۆنییەکانەوە بێت یاخود لە نوسین و بڵاوکراوەکان لە بە هەڵە وتن و شیکردنەوەی ئەو زاراوەیە، بەڵکو ئەو نەخۆشییە هەندێ لە ئیسلامییانیشی گرتۆتەوەو بەتایبەت ئەوانەی خاوەنی فەرهەنگێکی سەربەخۆی ئیسلامی ڕەسەن نین و خۆیان وەك ڕۆشن فکرێکی ئیسلامی دەناسێنن!!

بەکورتی دەمەوێ بڵێم ڕەخنەیەکی دوولایەنەیە، لەو عەلمانییانەی دەڵێن عیلمانی وە لەو ئیسلامییانەی دەڵێن عەلەمانی، هیچ یەکێ لەو دوانە نییە، بەڵکو دەگوترێت عەلمانی، هەرچەندە تەنانەت وشەی عەلمانییەتیش زۆر تێروتەواو نییە و وشەی شیاوتر هەیە بوترێت کە لەم باسەدا ڕوونی دەکەمەوە. لە بە هەڵە وتنی ئەم وشەیەو دروستبوونی ئەو فەوزایە بەڕای من دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی زمانی کوردی بە یەکێك لە زمانە هەژارەکانی دێتە ئەژمارو فەرهەنگی کوردی وامان لەبەر دەستدا نییە و کەسانێکی زمانزانی لێهاتووی وامان نییە ئەو زاراوانە بەڕێكوپێکی وەرگێڕێتە سەر زمانەکەمان، ئەوەش هۆکاری خۆی هەیە، لەسەرەوە ئاماژەمان بەیەکێك لە هۆکارەکان داوە، جگە لەوەش زۆرێك لەو زاراوانە نوێن و خەڵکی پسپۆڕو شارەزای زمانەوانی وەری نەگێڕاون.

کە سەرنجمدا بینیم زۆرێك لە عەلمانییەکان ئەسڵی ئەو وشەیە دەگێرنەوە بۆ زانست (علم) هەربۆیە دەڵێن عیلمانی کە پێیان وایە ئەم بزوتنەوەیە زانستخوازن و لەهەوڵی برەودانن بە زانست و زانیاری و پێشکەوتنە پیشەسازییەکان!! بەڕاستی ئەوە کۆڵەواریی و گەمژەییە، بۆ ئەوانەی کەمێك شارەزایی زمانە بیانییەکان بەتایبەت ئینگلیزی و فەڕەنسی هەبن، وە بگەڕێنەوە سەر فەرهەنگی ئەو دوو زمانە بزانن چۆن ئەوان پێناسەیان کردووە، ئەوان داهێنەری ئەم زاراوەو ئەو بزوتنەوەیەن و پێشەنگایەتشی دەکەن، کەوایە ئەوان باشتر دەتوانن پێناسەی حاڵی خۆیان بکەن دواتر ئێمە سەرنج و تێبینی خۆمان ئاڕاستە بکەین.

 

ئەو زاراوەیە (عەلمانییەت) بەهەڵە تەرجومەکراوی وشەی (Secularism)ی ئینگلیزی و (Secularite) ی فەڕەنسییەو هیچ عیلاقەیەکی دوور یا نزیکی بەسەر عیلمەوە نییە، چونکە زانست (عیلم) لە زمانی ئینگلیزی بەرامبەر وشەی (Science) وە مەزهەبی زانستی وشەی (Scientrism) بەکاردێت، لەفەڕەنسیدا بەرامبەر زانست وشەی (Scientific) یاخود (Scientifique) بەکاردەهێندرێت. لە قاموسە بەناوبانگەکەی (Oxford) وشەی عەلمانییەت (Secularism) بەم شێوەیە شی دەکاتەوەو دەڵێ: (( عەلمانییەت مەفهومێکە بە پێویستی دەزانێت کە خوڕەوشت و ئەخلاق و زانست و فێربوون لەسەر ئەساسێکی دوور لە ئایینی بێت)).

 

وەك لە دائیرەی مەعاریفی بەریتانیدا هاتووە دەڵێ: عەلمانییەت (Secularism) بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتییەو ئامانج و مەبەستی ئەوەیە خەڵکی ڕوو وەڕگێڕن و دووربخەنەوە لە گرنگیدان بە ڕۆژی دوایی بۆ گرنگیدان تەنها بە کاروباری دونیایی) (بۆ پێناسەو شیکارییەکی وردتر دەربارەی عەلمانییەت سەیری ماستەرنامەکەی د.سفر الحوالي بکە بەناوی/ العلمــــانيــــــة.. نشأتها وتطورها و الآثارها في الحيـــاة الإسلامية المعاصرة، لاپەڕە ٩،٨).

 

کەواتە دەتوانین بڵێین عەلمانییەت هیچ پەیوەندی بە عیلمەوە نییەو هەڵەشە بگوترێت عیلمانی، وە زۆر هەوڵمدا بزانم وشە عەلەمانی لەکوێوە هاتووه کە جاروبار گوێبیستی دەبین لێرەولەوێ هیچم بەرچاو نەکەوت، بەڵکو تەواوترە بگوترێت: بێدینی (اللادیني) یان دونیاویستی (الدنیویة). هەربەڕاسیش کاتێك لە بنەمای فیکرو کارکردنیان ڕوون دەبینەوە ئەوکاتە دەردەکەوێت باشترین وشەی وەرگێڕدراو لە بەرامبەر عەلمانییەت، بێدینی و دونیاویستییە، چونکە:-

 

– عەلمانییەت هەوڵ دەدات ئایین پەڕاوێز بخرێت لە گۆمەڵگا و، تەنانەت ئەو عیلاقە ڕوحییەی ئەوان باسی دەکەن لە نێوان خالق و مەخلوقدا نابێ لە دڵی تاکەکانەوە تەجاوز بکات و ڕەنگدانەوەی هەبێت لەسەر وتەو کرداردا. – ئایین نابێ کاریگەری لەسەر تاکەکان و کۆمەڵگا هەبێت.. لە بیروباوەڕیان لە فیکرو بۆچونیان تەنانەت لە زانست و زانیاری و ئەخلاق و خوڕەوشتیان و…

 

– دامەزراندنی دەوڵەتێکی دامەزراوەیی (مٶسسات) لەسەر بنچینیەکی بێدینی. مەبەستیش تەنها دوورخستنەوەی شەریعەتی خوای گەورەیە لەگشت بوارەکانی ژیانی مرۆڤایەتی، دوای ئەوەی توانییان مەسیحییەت پەڕاوێز بخەن و لە سوچێکی کەنیسەی بخزێنن، بەڵام نازانن ئایینی پیرۆزی ئیسلام دینێکە گۆڕانکاری بەسەردانایەت و کۆن نابێت و بەردەوام پیاوانێکیش پەروەردە دەکات تا پارێزگاری لێبکەن، ئەوەش خاسییەت و تایبەتمەندی ئیسلامە بەبەراورد لەگەڵ ئایینەکانی تردا. لە ئەڵقەی داهاتووڕا دەچینە سەر (سەرەتای سەرهەڵدانی عەلمانییەت) لە ڕۆژئاوا.

 

 

 

5 دیدگاه دربارهٔ «پێناسە کردنەوەی عەلمانییەت ( سیکولاریسم )»

  1. کاك ئاسۆ لە بیرت چوو پارتی و یەکێتی لەسەر کراسی زەرد و سەوز خەلکیان ئەکوشت؟ لەبیرت چوو لەسەر تەسبیحی زەرد و سەوز خەلکیان بە تاوێرە بەرد ئەکووشت؟ لەبیرت چوو ٣٦ هەزار کوردیان کووشت لە شەری ناوەخۆ ؟ لەبیرت چوو ئەم هەموو زولم و دەست درێژەیەی کردیانە سەر میلەت؟ لەبیرت چوو زەردەشت عوسمان و کاوەگەرمیانی و سۆرانی مامە حەمە و ویداد دهۆکی و ناز سولەیمان و مەلا ووشیار و مەلا محمود و دەیان کەسایەتی تریان تیرۆرکرد لەناو مال و مندالیان؟ لەبیرت چوو ١٧ شووبات بە بیکەیسی بەناو میلەت کەوتوون ١٠ کەسیان تیرۆر کرد؟ لەبیرت چوو ئەم هەموو کوشت و برینەی کە حالیەن لەکەنالەکان پەخشی ئەکەن؟ کاك ئاسۆ ئەوە رەئی خۆم نیە چاوەکەم ئەوە حەقیقەت و واقیعە نەك رەئی خۆم …. ئەگەر وانیە بلێ وانیە؟ کاك ئاسۆ شەری داعشیش هی کورد نەبوو پارتی و یەکێتی بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەم شەرەیانکرد ئەگەر نا داعش لەسەر کەنالی رووداو سەرەتا ووتی ئێمە شەرەی کورد ناکەین تەنها شەری شیعە ئەکەین بەلام یەکێتی شەری پێ فرۆشتن بۆ خاتری ئێران پارتیش بۆ خاتری ئەمەریکا لە پێناو کورسیەکانیان… کاك ئاسۆ تو ئەو خوایەی باوەرت پێ هەیە داعش وەك ئەوانی کردووە؟ داعش تەنها لەشەرەکان خەلك ئەکووژێت ئیتر ئەوە شەرە هەروایە بەلام پارتی و یەکێتی میلەتی خۆیان لەناو برد و ئیبادەیان کرد…. ئەی ئەم حالەی ئێستا؟ کە میلەتیان چۆن تەدمیر کردووە و نەووت و سامان و کەرامەتی میلەتیان داگیر کردووە ؟؟؟ بەهەرحال هەموومان ئەم راستیانە ئەزانینن پێوویست ناکات بەلەگەی زۆر بهێنمەوە… لەگەل رێزم بۆ جەنابت بەلام ئەوە حەقیقەتە نەك رەئی خۆم.

    پاسخ
  2. تێکشکاندنی دوو ئامێری سەربازی موڕتەدانی سەگمەرگە و کوژرانی هەموو سەرنشینەکانی بەتەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لەسەر ڕێگای بەستەری نێوان قەزای دبس و شاری #کەرکوك

    پاسخ
  3. کوژرانی دوو ئەندام لە PKK موڕتەددەکان بەقەناس لەگوندی حمیر جیس لەباشوری شاری مەنبەج ، ولله الحمد.

    پاسخ

دیدگاهتان را بنویسید