ئیسلامی خوای و ئیسلامی ئەمریکای ۱ / ئه‌و ئیسلامه‌ى كه‌خوا ده‌یه‌وێت ئیسلامی ئه‌مریكایی پوچ ده‌كاته‌وه‌

ئیسلامی خوای و ئیسلامی ئەمریکای ۱    / ئه‌و ئیسلامه‌ى كه‌خوا ده‌یه‌وێت ئیسلامی ئه‌مریكایی پوچ ده‌كاته‌وه‌

ن. د. صلاح عبدالفتاح خالیدی

و. م .  احمد

بسم الله الرحمن الرحیم

 

سوپاس و ستایش بۆ خواى گه‌وره‌ و میهره‌بان كه‌ به‌رنامه‌ى ئیسلامى وه‌كو كه‌ته‌لۆكێك بۆ چۆنیه‌تى رێكخستى ژیانمانى بۆ ناردووه‌، سه‌لام و ره‌حمه‌ت و میهره‌بانى خوا بڕژێ به‌سه‌ر شانازى بونه‌وه‌ره‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م مه‌شخه‌ڵبه‌ده‌ستى كاروانى رێی رزگارى مرۆڤایه‌تى یه‌ ..

خۆێنه‌رانى به‌رێز، ئه‌مه‌ كۆتا به‌شی (لێكۆلینه‌وه‌كه‌ى دكتۆر صلاح خالیدیه‌) كه‌ له‌ كتێبی (روونكردنه‌وه‌ى ئیسلامى خوایی و ئیسلامى ئه‌مریكایی) خواى گه‌وره‌ ته‌مه‌نى پر به‌ره‌كه‌ت بكات، كه‌ ئێمه‌”به‌هۆى دوور درێژى” له‌ ژێر سێ ناونیشان ئه‌هێنینه‌وه‌ خزمه‌تتان، به‌هه‌ر سێ ناونیشانه‌كه‌ بابه‌ته‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت، خۆزگه‌ له‌به‌شی دووه‌م و سێیه‌میشا وامانكردبا.. بفه‌رموون :

(ئیسلام په‌یامێكى بێگه‌ردو گه‌ردوونیه‌)

ئیسلام ته‌سلیم بوونێكى ڕه‌هایه‌ بۆ خواى باڵادەست :

ئیسلام : ته‌سلیم بوونه‌ به‌خواى گه‌وره‌ و وه‌رگرتنى هه‌موو بریاره‌كانیه‌تى، وه‌ ملكه‌چ كردنێكى ته‌واوه‌ بۆ خوا، وه‌ به‌جێهێنانى به‌ندایه‌تیه‌كى سه‌رڕاستانه‌یه‌ بۆ گه‌وره‌یی و به‌رزى خواى گه‌وره‌، بۆیه‌ ده‌ی په‌رستین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نها ئه‌و شایانى په‌رستنه‌ و ئێمه‌شی بۆ په‌رستنى خۆی دروستكرووه‌ ، خواى گه‌وره‌ش ئەفەرموێ:{وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ }الذاريات:۵۶ واتا: مرۆڤ و په‌ریم ته‌نها بۆ به‌ندایه‌تى دروست كردووه‌ .

هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیش علیهم السلام فه‌رمانیان به‌گه‌لی خۆیان كردووه‌ كه‌ به‌ندایه‌تى ته‌نها بۆ خواى گه‌وره‌ بكه‌ن، و هاوه‌ڵ بۆ خواى گه‌وره‌ دانه‌نێن و به‌ یه‌كتایی بیپه‌رستن . وه‌كو خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێ: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ } الأنبیاء:۲۵ واتا هه‌ر پێغه‌مبه‌رێكمان دواى تۆ ناردبێ ئیلا سروشی بۆ كراوه‌ كه‌وا هیچ په‌رستراوێكى به‌حه‌ق نیه‌ جگه‌ له‌ من و به‌ندایه‌تیم بۆ بكه‌ن .

بۆیه‌ ئامانجى هه‌موو پێغه‌مبه‌ران سەلامی خوایان لێبێت ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ شوێنکه‌وتوانیان موسڵمانی خوایی بن، لێبراو و دڵسۆز بن بۆ خوا هه‌ر وه‌كو خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێ: {مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُؤْتِيَهُ اللّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُواْ عِبَاداً لِّي مِن دُونِ اللّهِ وَلَـكِن كُونُواْ رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ }آل عمران: ۷۹  بۆهیچ مرۆڤێك نه‌بووه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ په‌یام و حوكم پێغه‌مبه‌رایەتی پێ دابێت و پاشان وتبێتی به‌خه‌ڵك جگه‌ له ‌به‌ندایه‌تى بۆ خوا ببنه‌ به‌نده‌ى من ، به‌ڵكو (فه‌رموویانه‌) ببنه‌ خوایی و به‌وه‌ى كه‌ فێرى ده‌بن له‌ په‌یامیی خواییی و له‌وه‌ى ئه‌یخوێنن .

وه‌ به‌وه‌ش كه‌ خواى گه‌وره‌ هه‌موو دروستكراوه‌كانى دروستكردووه‌، به‌ مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى ببنه‌ موسڵمانێكى ملكه‌چ له ‌به‌ندایه‌تیدا بۆ خۆی، وه‌كو خواى خواى گه‌وه‌ره‌ ده‌فه‌موێ: {إِن كُلُّ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَنِ عَبْداً }مريم۹۳ واته‌: به‌راستى ئه‌وه‌ى له ‌ناو ئاسمانه‌كان و زه‌وی دایه‌ هه‌موو وه‌كو به‌نده‌ بۆ خواى گه‌وره‌و به‌خشنده‌ دێن .

هه‌موو ئه‌وه‌ش له ‌نێوان ئاسمانه‌كان و زه‌وى دایه‌ ملكه‌چه‌ بۆخواى گه‌وره‌، یادو ناوى خوا به‌رزو پیرۆز ڕائه‌گرن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ئێمه‌ى مرۆڤ به‌ئاسانی تێیان ناگه‌ین. خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێ: {تُسَبِّحُ لَهُ السَّمَاوَاتُ السَّبْعُ وَالأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ وَإِن مِّن شَيْءٍ إِلاَّ يُسَبِّحُ بِحَمْدَهِ وَلَـكِن لاَّ تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ إِنَّهُ كَانَ حَلِيماً غَفُوراً }الإسراء:۴۴ واته‌: حه‌وت ئاسامانه‌كان و زه‌وى و ئه‌وه‌ى له‌ ناو (و نێوانیان)دایه‌ هه‌مووى هه‌ر یاد و ستایش (ته‌سبیحاتى) ئه‌و (خوایه‌) ده‌كه‌ن، وه‌هه‌رچی هه‌یه‌ (له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا) پاكى و بێگه‌ردى و (ته‌سبیحاتى) ئه‌و (خوایه‌) ده‌كه‌ن، بەڵام ئێوه‌ له‌ (شێوازى) ته‌سبیحاته‌كانیان تێناگه‌ن، به‌راستى ئه‌و به‌خشنده‌و لێخۆش بووه)..

 

واتاكانى (ئیسلام) له‌ قورئاندا :

 

كاتێ ده‌ڕوانینه‌ ئایه‌تەكانى قورئان له ‌باسی ئیسلامدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ قورئاندا (ئیسلام) به‌سێ واتا هاتووه‌ :

 

یه‌كه‌م : به‌ ماناى ئاین و به‌رنامه‌ى هه‌موو گه‌ردوون :

 

ئیسلام به‌واتاى گشتى، وه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر ته‌سلیمبونێكى ره‌ها به‌ خواى په‌وره‌دگار، ئا ئه‌م واتایه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئیسلام ئاین و ڕێبازى هه‌موو گەر‌دوونه‌ ، به‌هه‌ر چی دروستكراوه‌ ئاقڵ و بێ ئه‌قڵه‌كانیشه‌وه‌، ته‌نانه‌ت به‌بێ گیانه‌كانیشه‌وه‌ ، به‌ ‌وه‌ى دیاره‌ له‌ سروشتدا و ئه‌وه‌ى نادیاره‌ .

 

به‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌شمان فه‌رمووده‌ى خواى گەو‌ره‌یه‌: {أَفَغَيْرَ دِينِ اللّهِ يَبْغُونَ وَلَهُ أَسْلَمَ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ طَوْعاً وَكَرْهاً وَإِلَيْهِ يُرْجَعُونَ }آل عمران:۸۳ واته‌: ئایا ئه‌وانه‌ بێجگه‌ له‌ ئاین و به‌رنامه‌ى خوا (شتێكى تریان) ده‌وێت.؟!، له‌ كاتێكدا هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندى بێت یان به‌ ناچارى ملكه‌چی ئه‌ون هه‌ر هه‌مووشیان بۆلاى ئه‌و ده‌گه‌رێنه‌وه‌).

 

له‌ میانه‌ى ئایه‌ته‌كه‌ی خۆیدا باسی ماناى ئیسلام و پێكهاته‌كانى كرد، وەڵامێکە بۆ یه‌هوودى و نەصرانیەکان كه‌ ئه‌وان نه‌هاتوونه‌ته‌ ناو ئیسلام كه‌ دینى خواى گه‌وره‌یه‌ .

 

ئایه‌ته‌كه‌ پرسیاریان لێده‌كات كه‌ بۆچی نكوڵى له‌ هاتنه‌ ناو ئیسلام ده‌كه‌ن..؟ بۆچی ئه‌ویان ناوێت و خۆیانى لێ بیرلێڵ ده‌كه‌ن ..؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ ئیسلام دینى خوایه‌ ، تاكه‌ ئاین و به‌رنامه‌ی ژیانه‌ كه‌ خوا پێی ڕازییه‌، ئه‌و دینه‌ كه‌ خه‌ڵك ملكه‌چی خوا ئه‌كات، ئاماژه‌كه‌ لێره‌یه‌ : {يَبْغُونَ وَلَهُ أَسْلَمَ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ طَوْعاً وَكَرْهاً}.

 

هه‌واڵ و هۆشیارى ده‌دات كه‌ هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌ ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌ بوون، ته‌سیلمى فه‌رمانه‌كانین و گوێرایه‌ڵى و به‌ندایه‌تى ئه‌و ئه‌كه‌ن .

 

وه‌ هه‌روه‌ها ناوى وابه‌سته‌ى (ئیسمى مه‌وسوڵ) (مَن) به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر تێكرایی و گشتگیرى، كه‌وابوو هه‌موو دروستكراوه‌كان و ئه‌وه‌ى له ‌ئاسمانه‌كان و ئه‌وى له ‌زه‌ویدا ده‌گرێته‌وه‌ .

 

جا له‌ناو ئه‌م هه‌موو دروستكراوه‌ كه‌ ته‌سلیمى فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌ و میهره‌بان بوون، هه‌یانه‌ ته‌وعه‌ن (طوعاً) :یانى به‌هه‌ڵبژارده‌و خواست ویستى خۆیان به‌ندایه‌تى خوا ئه‌كه‌ن له‌ هه‌ڵسوكه‌وتى و ژیانیان بەڕازى بوونى خۆیان وه‌كو مه‌لائیكه‌ته‌كانى ئاسمان و به‌نده‌ بڕواداره‌ چاكه‌كانى زه‌وى له‌ مرۆڤ و په‌ری .

 

وه‌هه‌روه‌ها هه‌یانه‌ : كه‌رهه‌ن( وَكَرْهاً) ئه‌وانیش بێباوه‌ڕ و له‌ مرۆڤ و په‌ری، چونكه‌ ئه‌وانیش هه‌ر ته‌سلیمى خواى گه‌وره‌ بوون له‌لایه‌نه‌ نه‌ویستراوه‌كانى ژیانیان، ئه‌وانیش ملكه‌چی زاتى ئه‌عزه‌من له‌ دروست و بوون و ژیان و مردنیان، له‌ هه‌ناسه‌ هه‌ڵكێشانیان، له‌رۆشتنى ساته‌كانى ته‌مه‌نیان و له‌ ئه‌ندامه‌كانى لاشه‌یان، هیچ مرۆڤێك به‌ویستى خۆى ره‌نگ و ده‌نگ و شه‌نگ و باڵا و بینین و بیستن …ى پێنه‌دراوه‌ و كاركردنى ئه‌مانه‌ هیچی له ‌ده‌ستى خۆى نیه‌ ، خواى گه‌وره‌ به‌كاریان ده‌خات و ئه‌یان وه‌ستێنێ هه‌ر كاتێك كه‌خۆى بیه‌وێ ، خواى گه‌وره‌ رزق و رۆزى ئاده‌میزادى دیارى كردووه‌ ، و چاره‌نوس و كاتى مردنى دیارى كردووه‌، كاتێك سه‌ره‌نجامى(ئه‌جه‌ل) هات وه‌فات ئه‌كات و رۆحى ئه‌كێشرێ .

 

بێ باوه‌ڕان له‌ مرۆڤ و جن كه‌ قایل نه‌بوون به ‌ئیسلام و ملكه‌چ نه‌بوون چۆنیه‌تى بیركردنه‌وه‌ و تێروانینیان هه‌رچیه‌ك بێ ، چی بڵێن و چۆن ببزوێن ، بێ گومان لایه‌نى هێزپێده‌رى ئه‌ندامه‌كان له ‌ده‌ستى خواى گه‌وره‌یه‌ و له‌ژێر فه‌رمانى ئه‌وه‌ بەڵام چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ئه‌ندامه‌كانیان له‌ بیركردنه‌وه‌ و گوفتار و ره‌فتاریان له‌ ژێرویستى خۆیانه‌ (وه‌كو جوزءى ئیختیارى).

 

دووه‌م : ئیسلام دینى هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌ :

 

ماناى دووه‌مى ئیسلام له‌ قورئانى پیرۆزدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیسلام ئاینى هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌ سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت، له‌ باپیرى مرۆڤایەتىیه‌وه‌ (ئاده‌م علیه السلام) تا گه‌وره‌ى مرۆڤایه‌تى (محمد صلی اللە علیە وسلم ) .

 

ئه‌م مانایه‌ش په‌یوه‌ستو هاو واتایه‌ له‌گه‌ڵ ماناى یه‌كه‌م، له‌وه‌ى كه‌ ئیسلام: ئاین و به‌رنامه‌ى هه‌موو دروستكراوه‌كانى خوایه‌ له‌م گه‌ردوونه‌، له‌ ئه‌رزو ئاسمانه‌كان،  ئا ئه‌و دینه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ران(علیهم السلام)ى پێى هاتوون، ئامانجى ته‌واوى هه‌موویان ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ شوێنكه‌وته‌كانیان به‌ ته‌نها بۆ خوداى ته‌نها ملكه‌چ بن، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و گه‌ردوونه‌ى كه ‌له‌ناوى دان .

 

له‌ قورئانى پیرۆزیش چه‌ندان ئایات ئه‌مه‌ جێگیر ده‌كه‌ن و دڵنیایی زیاتر ده‌خه‌نه‌ دڵى بڕواداره‌وه‌ و گومان ناهێڵن له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ى كه‌وا: ئیسلام دینى هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌ و هه‌موو پێغه‌مبه‌رێكیش موسڵمان بووه‌، وه‌ هه‌موویان بانگه‌وازى گه‌له‌كانیان كردووه‌ تا ببن به‌موسڵمان و ملكه‌چ بن بۆ په‌روه‌ردگار وه‌ بڕواداره‌ شوێنكه‌وته‌كانیشیان راگه‌یاندووه‌ كه‌وا هه‌موویان موسڵمانن .

 

بۆ وێنه‌ :

 

ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر و رۆڵه‌كانى (علیهم الصلاة والسلام) هه‌موویان به‌ ئیسلامه‌وه‌ هاتوون :

 

باوكى پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة والسلام موسڵمانێكى سه‌ر ڕاست و ملكه‌چ بوو بۆ خواى په‌روه‌ردگار به‌رنامه‌ى ژیانیشى (واته‌:دینه‌كه‌ى) ئیسلام بووه‌ .

 

خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: {مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيّاً وَلاَ نَصْرَانِيّاً وَلَكِن كَانَ حَنِيفاً مُّسْلِماً وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ} ال عمران: {۶۷}  واته‌:((دیارو ئاشكرایه‌) كه‌ ئیبراهیم (سه‌لامى خواى لێ بێت) نه‌ جووله‌كه‌ بووه‌ نه‌گاور، به‌ڵكو ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار و موسڵمان بووه‌ له‌ (لایه‌نى) موشیرك و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه‌ .

 

ئه‌مه‌ش خواى گه‌وره‌ داواى لێكردووه‌ كه‌ موسڵمان بێـت و ئه‌ویش وەڵامى داوه‌ته‌وه‌و ئیسلامه‌تى خۆى ڕا گه‌یاندووه‌، هه‌ركه‌سێكیش وه‌كو ئه‌و بێت ئه‌وا موسڵمانه‌ و ئه‌گه‌ر نا ناحاڵى و نه‌زان و بێباوه‌ڕه‌. خواى گه‌وره‌ش فه‌موویه‌تى: {وَمَن يَرْغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبْرَاهِيمَ إِلاَّ مَن سَفِهَ نَفْسَهُ وَلَقَدِ اصْطَفَيْنَاهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ{۱۳۰} إِذْ قَالَ لَهُ رَبُّهُ أَسْلِمْ قَالَ أَسْلَمْتُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ} البقرة: {۱۳۰ -۱۳۱} واته‌: {ئایا كێ پشت هه‌ڵده‌كات له‌ دین و میلله‌تى ئیبراهیم. جگه‌ له‌و كه‌سه‌ى كه‌ خۆى نه‌فام و گه‌لۆر بكات، سوێندبێت بێگومان ئێمه‌ ئیبراهیممان هه‌ڵبژاردووه‌ و (كردوومانه‌ به ‌پێشه‌وا) له ‌دونیاو ، به‌راستى له‌ دوا رۆژیشدا له‌ ڕیزى پیاوچاكانه‌}.{كاتێك په‌روه‌ردگارى پێی فه‌رموو، ملكه‌چ (موسڵمان) به‌ (ئه‌ویش راسته‌وخۆ) وتى: ملكه‌چی په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانیان بووم)

 

له‌ كاتى بنیاتنانه‌وه‌ى كه‌عبه‌یا، ئیبراهیم و ئیسماعیلى كوڕی (سه‌لامى خوایان لێبێت) له‌ خواى گه‌وره‌ پارانه‌وه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ خۆیان و رۆڵه‌كانیان بكات به‌ موسڵمانى ملكه‌چ بۆ خۆى، وه‌ك خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: {وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ{۱۲۷} رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُّسْلِمَةً لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَا إِنَّكَ أَنتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ} البقرة:{۱۲۸-۱۲۷} واته‌:( (یادى ئه‌وكاته‌ بكه‌نه‌وه‌) كه‌ ئیبراهیم پایه‌كانى كه‌عبه‌ى به‌رز ده‌كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیسماعیل دا (و ده‌یان فه‌رموو): په‌روه‌ردگارا ئه‌م كاره‌مان لێوه‌ر بگره‌ و له ‌ڕیزى چاكه‌كانمان تۆماری بكه‌، چونكه‌ به‌راستى تۆ هه‌ر خۆت بیسه‌رو زاناى ره‌هاى)(خودایه‌ هەردوكمان بكه‌ به‌موسڵمان و ملكه‌چى خۆت، له ‌نه‌وه‌كانیشمان ئوممه‌تى موسڵمان و فه‌رمان به‌ردار بۆخۆت فه‌راهه‌م بهێنه‌و چۆنیه‌تى رێبازى به‌ندایه‌تیمان فێربكه‌ و نیشانمان بده‌وه‌ ته‌وبه‌و په‌شیمانیمان لێ وه‌ربگره‌، بێگومان تۆ هه‌ر خۆت ته‌و‌به‌ وه‌رگر و میهره‌بانیت)

 

پێغه‌مبه‌ر یه‌عقوبیش سه‌لامى خواى لێبێت ئه‌و كاته‌ى له‌سه‌ر پێخه‌فی مه‌رگا بوو ویستى له‌ دواى خۆى دڵینابێ له‌ ئیسلامه‌تى ڕۆڵه‌كانى، بۆیه‌ له ‌سه‌ره‌مه‌رگا وه‌سیه‌تى موسڵمانیه‌تى تامه‌رگى بۆ كردن وبه‌وه‌ى  پێیانى فه‌رموو: نه‌مرن به‌ موسڵمانیه‌تى نه‌بێ ..!

 

خواى گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رموێ: {أَمْ كُنتُمْ شُهَدَاء إِذْ حَضَرَ يَعْقُوبَ الْمَوْتُ إِذْ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعْبُدُونَ مِن بَعْدِي قَالُواْ نَعْبُدُ إِلَـهَكَ وَإِلَـهَ آبَائِكَ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ إِلَـهاً وَاحِداً وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ} البقرة:{۱۳۳} واتە: ئایا ئێوه‌ى (ئه‌ى جووله‌كه‌ و گاورانێك كه‌ باوه‌ڕ به‌ موحه‌ممه‌د (علیە الصلاة والسلام) ناهێنن خۆتان به‌ شو‌ێن كه‌وته‌ى ئیبراهیم و یه‌عقوب ده‌زانن) ئاماده‌ى سه‌ره‌مه‌رگى یه‌عقوب بوون.؟ ئه‌وكاته‌ى به‌ كوڕه‌كانى وت: دواى مردنى من چی ده‌په‌رستن.؟، هه‌موویان وتیان: خواى تۆ و باوك و باپیرانت ده‌په‌رستین. كه‌ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاقن، خوایه‌كى تاك و ته‌نهایه‌ و ئێمه‌موسڵمانین و ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارى ئه‌وین .

 

دینى یوسف پێغه‌مبه‌ریش علیه السلام هه‌ر ئیسلام بووه‌، له ‌خواى گه‌وره‌ش پاراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ موسڵمانى بیمرێنێ وه‌ك خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزا له‌ سوره‌تى یوسفدا تۆمارى كردووه‌ و ده‌فه‌رموێ : ( رَبِّ قَدْ آتَيْتَنِي مِنَ الْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِي مِن تَأْوِيلِ الأَحَادِيثِ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَنتَ وَلِيِّي فِي الدُّنُيَا وَالآخِرَةِ تَوَفَّنِي مُسْلِماً وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ) {۱۰۱} واته: (په‌روه‌ردگارا به‌راستى (جه‌نابت) پادشایه‌تیت پێ به‌خشیم و شاره‌زات كردم له‌ لێكدانه‌وه‌ى خه‌ون، (ده‌سا) ئه‌ى به‌دیهێنه‌رى ئاسمانه‌كان و زه‌وى تۆگه‌وره‌و (پشت و په‌ناو یارویاوه‌رى)منى له‌ دنیاو دوارۆژا، (داواكارم و لێت ده‌پارێمه‌وه‌) كه‌ به‌ موسڵمانێتى بممرێنیت و بمگه‌ێنى به‌ (كاروانى) پیاوچاكان) .

 

پیغه‌مبه‌رانى نه‌وه‌كانى ئیسرائیلیش هه‌ر به‌ ئیسلامه‌وه‌ هاتوون :

 

موسا سه‌لامى خواى لێبێت داواى له‌ رۆڵه‌كانى ئیسرائیل كرد كه‌ پشت به‌ خواى گه‌وره‌ ببه‌ستن و ئیسلامه‌تیه‌كه‌یان پاك و چاككه‌ن، خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: (وَقَالَ مُوسَى يَا قَوْمِ إِن كُنتُمْ آمَنتُم بِاللّهِ فَعَلَيْهِ تَوَكَّلُواْ إِن كُنتُم مُّسْلِمِينَ) واته‌: موساش به‌ گه‌له‌كه‌ى خۆى وت: ئه‌ى گه‌له‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئێوه‌ (به‌راستى) برواتان به‌ خوا هێناوه‌ ئه‌واپشت (هه‌ر) به‌و ببه‌ستن ئه‌گه‌ر موسڵمان و ملكه‌چی (ته‌واو)ن .

 

پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمانیش هه‌ر به‌ ئیسلامه‌وه‌ هاتووه‌ ، بانگخوازێك بوو بانگی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆى و ده‌وره‌وبه‌رى ده‌كرد كه‌ بێنه‌ ناو ئیسلام.. هه‌ربۆیه‌ش نامه‌یه‌كى بۆ پاشاكه‌ى سه‌به‌ء(خاتوو به‌لقسیه‌) ناردو داواى كرد كه‌ : خۆى و گه‌له‌كه‌ى بێنه‌ ناو ئیسلامو خواى گه‌وره‌ش هەواڵى له‌ ده‌قى ئه‌و نامه‌ بانگخوازییه‌ى پێداوین و كه‌ ده‌فه‌رموێ 🙁 قَالَتْ يَا أَيُّهَا المَلَأُ إِنِّي أُلْقِيَ إِلَيَّ كِتَابٌ كَرِيمٌ * إِنَّهُ مِن سُلَيْمَانَ وَإِنَّهُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ )۲۹ -۳۱ النمل واته‌: شاژن دواى ئه‌وه‌ى نامه‌كه‌ى بینى و خوێندیه‌وه‌ وەزیران و راوێژكارانى خۆى كۆكرده‌وه‌ و وتى: ئه‌ى به‌ڕێزه‌كان (ئه‌وا) من نامه‌یه‌كى به‌رێزم پێگه‌شتووه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن سوله‌یمانه‌وه‌یه‌و به‌ناوى خواى گه‌وره‌ و به‌خشنده‌ى میهره‌بانه‌وه‌ (ده‌ست پێده‌كات و ده‌فه‌رموێت:( خۆتان له‌سه‌رم به‌ گه‌وره‌) و (لووت به‌رز) مه‌زانن و (واز له‌ په‌رستنى مانگ و خۆر و ئه‌ستێره‌و.. بێنن) و به‌ره‌و لاى من به‌ موسڵمانیه‌تى وه‌رن).

 

جا دواى گه‌شتنى نامه‌كه‌ به‌ شاژن و خوێندنه‌وه‌ى به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ریدا وەڵامى ئه‌رێ و كردارى ئه‌داته‌وه‌ و ئه‌چێته‌ سه‌ر دین و به‌رنامه‌ى پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان،‌ وه‌ك خواى گه‌وره‌ش له‌ سوره‌تى نه‌ملا ئه‌فه‌رموێت: {.. قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ{۴۴} واته‌: په‌روه‌ردگارا‌ به‌راستى من (تائێستا) سته‌مم له‌ نه‌فسی خۆم كردووه‌ و (وائێستاش) له‌گه‌ڵ سوله‌یمان موسڵمان  بووم ملكه‌چى په‌روه‌دگارى جیهانیان بووم .

 

(عیساش علیه السلام) داواى له‌ یارانى كرد كه‌ موسڵمان بن و ببنه‌ پشتیوانانى خودا و ئه‌وانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ى سه‌ر راستى شوێنكەو‌ته‌ى پێغه‌مبه‌ران وەڵامیان دایه‌و و موسڵمان بوونى خویان راگه‌یاند:( فَلَمَّا أَحَسَّ عِيسَى مِنْهُمُ الْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنصَارِي إِلَى اللّهِ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ اللّهِ آمَنَّا بِاللّهِ وَاشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ) واتە: جا كاتێك عیسا له‌ دڵى چه‌سپا و هه‌ستى به‌ كوفرو (لادانى) ئه‌وانه‌كرد وتى: كێ ئه‌بێته‌ سه‌رخه‌ر و پشتیوانم بۆلاى خوا.؟، یاوه‌ره‌كانیشی (حه‌واریه‌كان) وتیان: ئێمه‌ پشتيوانانى خواین و بروامان پێی هێناوه‌ و تۆش شایه‌تى ئه‌وه‌مان بۆ بده‌ كه‌ ئێمه‌ ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارى خوابووین و موسڵمان بووین .

 

له‌هه‌موو ئه‌و ئایه‌ته‌ پیرۆزانه‌ ئیسلام به ‌واتایه‌كى مێژوویی دوورو درێژو به‌ردەوام: هه‌ر له‌ ئاده‌مه‌وه‌ كه‌ باوكى مرۆڤایه‌تیه‌ تا كۆتا پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (علیە الصلاة والسلام) و هه‌موو پێغه‌مبه‌رێكیش موسڵمان بووه‌ به‌رنامه‌كه‌ى ئیسلام بووه‌ و داوایان له‌ شوێن كەو‌ته‌كانیان كردووه‌ كه‌ موسڵمان و ملكه‌چی خواى په‌روه‌ردگار بن به‌روونى ده‌دره‌وشێـته‌وه‌ له‌ دڵى كه‌سیى بروادارو مرۆڤى خاوه‌ن ئه‌قڵ و ویژادن ده‌چه‌سپێنن .

 

ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێ كه‌ ئیسلام ناونیشانى هه‌موو دین و به‌رنامه‌یه‌كى ڕاستته‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ران هێناویه‌نه‌ له‌ لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌ و خواى گه‌وره‌ ناردویه‌تى و داواى له‌ خه‌ڵك كردووه‌ كه‌ باوه‌ڕی پێبكه‌ن و ئه‌مەش شتێكى ئاسانه‌ (بۆ خوا و وه‌رگرتنى خه‌ڵك) و هیچ جۆره‌ نامۆییه‌كى تێدا نیه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئیسلام ملكه‌چ بوونه‌ بۆ خواى گه‌وره‌ و چاك گوێڕایه‌ڵى كردنیه‌تى و ئه‌مه‌ش ئامانجى هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك و مه‌به‌ستى هه‌موو دینه‌ پاكه‌كانه‌ ..

 

كه‌واته‌ ئیبراهیم علیه‌ السلام موسڵمان بووه‌ و دینه‌كه‌شی ئیسلام بووه‌، وه‌ یه‌عقوبیش علیه‌ السلام موسڵمان بووه‌ و دینه‌كه‌شی ئیسلام بووه‌، وه‌ سوله‌یمانیش علیه‌ السلام موسڵمان بووه‌ و دینه‌كه‌شی ئیسلام بووه‌، وه‌ موساش علیه‌ السلام موسڵمان بووه‌ و دینه‌كه‌شی ئیسلام بووه‌، وه‌ عیساش علیه‌ السلام موسڵمان بووه‌ و دینه‌كه‌شی ئیسلام بووه‌ وه‌ شانازى بونه‌وارنیش موحه‌ممه‌د صلی اللە علیە وسلم  موسڵمانه‌ و دینه‌كه‌ى ئه‌ویش هه‌ر ئیسلامه‌ .

 

سێییه‌م: ئیسلام كۆتا دینه‌ كه‌ كۆتا پێغه‌مبه‌ر محمد صلی اللە علیە وسلم  پێی هاتووه‌ :

 

ئیسلام به‌ واتاى سێیه‌مى به‌و به‌رنامه‌ى ژیانه‌ ئه‌وترێت كه‌ موحه‌ممه‌د علیە الصلاة والسلام هێناویه‌تى كه‌ كۆتا دینه‌، وه‌ كۆتایش به‌ هه‌موو ئاینەکانی پێش خۆى ئه‌هێنى. گه‌وره‌ و سه‌رداریشمان یه‌كه‌مى بڕواداران و موسڵمانانه‌ وه‌ك خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت:( قُلْ إِنِّيَ أُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَسْلَمَ وَلاَ تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِكَينَ ) الانعام:{۱۴} واته‌: (ئه‌ى خۆشه‌ویستم) پێیان بڵێ: كه‌وا من فه‌رمانم پێكراوه‌ كه‌ یه‌كه‌م كه‌س بم موسڵمان ببم و ملكه‌چی خواى گه‌وره‌ ببم و وه‌ هه‌رگیز نه‌كه‌یت بیچته‌ ڕیزى هاوه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ .

 

ئا به‌و واتایه‌ش ئیسلام تاكه‌ دین و به‌رنامه‌ى تایبه‌ته‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ قه‌بوڵى بێت ، وه‌كو خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: (إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِينَ أُوْتُواْ الْكِتَابَ إِلاَّ مِن بَعْدِ مَا جَاءهُمُ الْعِلْمُ بَغْياً بَيْنَهُمْ وَمَن يَكْفُرْ بِآيَاتِ اللّهِ فَإِنَّ اللّهِ سَرِيعُ الْحِسَابِ )ال عمران{۱۹ واته‌: به‌راستى دین و به‌رنامه‌ى په‌سه‌ند ته‌نها ئیسلامه‌، ئه‌وانه‌ش كه‌ كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانیان دراوه‌تێ جیاوازیان نه‌كه‌وتۆته‌ نێوانه‌وه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى زانستى ته‌واویان بۆ هاتووه‌ (ده‌رباره‌ى راستى ئیسلام و موحه‌ممه‌د صلى الله علیه و سلم) به‌لام ئه‌وان له‌ نێو خۆیان (له‌م راستیه‌) لایان داو( پشت گوێیان خست..)، هه‌ر كه‌سێكیش بێ باوه‌ربێ به‌ ئایاته‌كانى خواى گه‌وره‌ خێرا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات .

 

هه‌ر كه‌سێكیش برواى به‌هه‌ر جۆره‌ به‌رنامه‌ و دینێكى تر هه‌بێت ئه‌وا لێی وه‌رناگیرێت و توشى زیانێكى گه‌وره‌  ده‌بێ ده‌بێته‌ خاوه‌نى ره‌نجێكى فه‌رهادى، خواى گه‌وره‌ش له‌هەمان سوره‌تدا ده‌فه‌رموێ: قُلْ آمَنَّا بِاللّهِ وَمَا أُنزِلَ عَلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَالنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ *  وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِيناً فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ} واته: (ئه‌ى خۆشه‌ویستم موحه‌ممه‌د صلی اللە علیە وسلم ، ئه‌ى باوه‌ردار) بڵێ: باوه‌ڕمان هێناوه‌ به‌ خواى گه‌وره‌ و به‌وه‌ى بۆى ناردوین و به‌وه‌ش كه‌ ناردویه‌تیه‌ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانیان و به‌وه‌ش دراوه‌ به‌ موساو عیساو (هه‌موو) پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌، ئێمه‌ش له‌ نێوان هیچكامێكیاندا جیاوازى ناكه‌ین و موسڵمان و ملكه‌چیى خواى گه‌وره‌ین، جا ئه‌وه‌ى بێجگه‌ له‌ ئیسلام په‌یڕه‌وى هه‌ر به‌رنامه‌یەكى تر بكات، لێ ی وه‌رناگیرێت و له‌ دوا رۆژیشدا له‌ ڕیزى خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌ .

 

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دینه‌كانى تر به‌ ئیسلام :

 

به‌ هاتنى په‌یامى ئیسلام هه‌موو دینه‌كانى تر لا ئه‌برێت و ئه‌سرێته‌وه‌ و هه‌موویان به‌ ئیسلام (نه‌سخ) ئه‌بنه‌وه‌ و، هه‌مووشوێنه‌كه‌وته‌كانیان لێپرسراون بۆ هاتنه‌ ناو ئیسلامه‌وه‌ و شوێنكه‌وتنى په‌یامبه‌ره‌كه‌ى صلی اللە علیە وسلم .

 

یه‌كه‌م كه‌سانێكیش كه‌ ئه‌و به‌رپرسیاره‌تیه‌یان بكه‌ویـَته‌ سه‌ر یه‌هوودو نه‌صاراكانن، چونكه‌ ئه‌و ئیسلامه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ر موسا (علیه‌ السلام) لەسەری بوو ، زاناكانى یه‌هوودى له‌ خه‌ڵكیان شێواند تاواى لێهات ئه‌و ئیسلامه‌تیه‌یان لێ قه‌بوڵ نه‌كرێ، به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌و ئیسلامه‌تیه‌ى كه‌ په‌یامبه‌ر عیسا (علیه‌ السلام) پێى هات، زاناكانى نەصارا شێواندیان و تاواى لێ هات خواى گه‌وره‌ ئه‌ویشى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ .

 

ئێستاش یه‌هوود و نەصارا كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌بێ بۆ ئیسلام بێن چونكه‌ ئیسلام كۆتاپێهێنه‌رى هه‌موو دینه‌كانه‌و پێویسته‌ شوێنى كوتا پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم  بكه‌ون، جا ئه‌گه‌ر وەڵامى ئه‌رێی كرداریان دایه‌وه‌ و هاتن به‌ره‌و ئیسلام ئەوا ئه‌وانیش ئه‌بن به‌موسڵمان و ئه‌كه‌ونه‌ ریزى پیاوچاكانه‌وه‌، ئه‌گه‌ریش پشتیان هه‌ڵكرد و به‌رپه‌رچیان دایه‌وه‌ به‌ده‌میه‌وه‌ نه‌هاتن، له‌سه‌ر دینى هه‌ڵوه‌شاوه‌ى خۆیان مانه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌بنه‌ بێ باوه‌ڕ و ئه‌چنه‌ ڕیزى زه‌رەرمه‌ندان، خواى گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رموێت: (فَإنْ حَآجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِيَ لِلّهِ وَمَنِ اتَّبَعَنِ وَقُل لِّلَّذِينَ أُوْتُواْ الْكِتَابَ وَالأُمِّيِّينَ أَأَسْلَمْتُمْ فَإِنْ أَسْلَمُواْ فَقَدِ اهْتَدَواْ وَّإِن تَوَلَّوْاْ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاَغُ وَاللّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ )

 

خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی اللە علیە وسلم )كردووه‌ كه‌وا به‌ ئاشكراو بێباكانه‌ له‌ ڕووى یه‌هوود و نەصاراكان بڵێ: ئه‌وا من رووى ملكه‌چى خۆم بۆخواى خۆم دانا له‌گه‌ڵ ئه‌و موسڵمانانه‌ى كه‌ شوێنم كه‌وتوون .

 

هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى كردوه‌ كه‌ به‌ خاوه‌ن كتێب و نه‌خوێنده‌واره‌كانیش بڵێ: (ئایا موسڵمان بوون.؟) ” ئه‌مه‌ش خستنه‌ روێكى ئاشكرایه‌ بۆ هاتنه‌ ناو ئیسلامەکە” ئه‌گه‌ر وەڵامی به‌ڵێ یان دایه‌وه‌ و به‌ده‌میه‌وه‌ هاتن ئه‌وا له‌ رێنمویی كراوانن و رێنمویی و رێ رۆشنیش دروست نابێ مه‌گه‌ر به‌هاتنه‌ ناو ئیسلامه‌وه‌.. {فَإِنْ أَسْلَمُواْ فَقَدِ اهْتَدَواْ}

 

بانگه‌وازى شوێن كەوتە‌كانیان بۆ ده‌ست له‌ملان بوونى ئیسلام :

 

دیسانه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى كردووه‌ صلی اللە علیە وسلم و كه‌ بانگهێشتى خاوه‌ن كتێبه‌كان بكات بۆ وشه‌ى یه‌كسان، كه‌ به‌ندایەتى بۆ یه‌كخواپه‌رستى ئاشكرا بكه‌ن ئه‌مه‌شیان نایه‌ته‌ جێ مه‌گه‌ر به‌هاتنه‌ ناو ئیسلامه‌کە نه‌بێت، خواى تبارك وتعالى ش ئه‌فه‌رموێت: ( قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْاْ إِلَى كَلَمَةٍ سَوَاء بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلاَّ نَعْبُدَ إِلاَّ اللّهَ وَلاَ نُشْرِكَ بِهِ شَيْئاً وَلاَ يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضاً أَرْبَاباً مِّن دُونِ اللّهِ فَإِن تَوَلَّوْاْ فَقُولُواْ اشْهَدُواْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ) ال عمران:۶۴    واته‌: (ئه‌ى خۆشه‌ویستم محمد صلی اللە علیە وسلم ) پێان بلێ: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كتێبتان بۆ ره‌وانه‌ كراوه‌،  وه‌رن (به‌ده‌م رێباز و بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه‌) كه‌ وشه‌ى یه‌كسان (و هاوبه‌ش)ه‌ له‌ نێوانماندا‌، به‌وەى كه‌وا: په‌رستن ته‌نها بۆ خوا بكه‌ین و هیچ هاوه‌ڵێكى بۆ بڕیارنه‌ده‌ین و كه‌سمان ئه‌وى ترمان نه‌كات (به‌ پیرۆز و داوه‌رى ڕه‌ها) جگه‌ له ‌خوا، ڕوویان وه‌رگێرا ئه‌وا بڵێ : شاهێدبن كه‌وا ئێمه‌ موسڵمانین .

 

پێغه‌مبه‌ریش صلی اللە علیە وسلم به‌و شێوه‌ى كه‌ خوا داواى لێ كردبوو فه‌رمانه‌كه‌ى به‌ جێهێنا به‌هه‌مان شێوه‌ى ده‌ركه‌وتنى له‌ ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كه‌دا و به‌ڵكو ئایه‌ته‌كه‌شی كرد به‌ په‌یامێكى بانگه‌وازى و ئاراسته‌ى هیرقڵى نه‌صرانى ئیمپراتۆرى رۆمى كرد، بۆشی روون كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ته‌ ناو ئیسلام ئه‌وا هه‌رگیز نابێته‌ یه‌كتاپه‌رست و بڕوادار .

 

بوخاى به‌ ژماره‌ (۷) و موسليمیش به‌ ژماره‌(۱۷۷۳) ره‌حمه‌تى خوایان لێبیت له‌ عبداللە  كورى عه‌بباسه‌وه‌ ره‌زاى خوایان لێ بێت كه‌وا: پێغه‌مبه‌رى خوا صلی اللە علیە وسلم  په‌یامى نوسراوى بۆ هیرقل نارد، تێدا فه‌رموو بووى: به‌ ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان، له‌ موحه‌ممه‌د به‌نده‌ و نێردراوى خوا، بۆ هیره‌قلى گه‌وره‌ى ڕۆم، سه‌لام له‌و كه‌سه‌ى شوێن رێنمویی (خوا) ده‌كه‌وێت ..

 

له‌ پاشاندا: ئه‌وه‌ من داوات لێده‌كه‌م موسڵمان به‌ سه‌لامه‌ت ده‌بیت، خواى گه‌وره‌ پاداشتى دوو به‌رابه‌رت ده‌داته‌وه‌، ئه‌گه‌ریش رووت وه‌رگێرا و پشتت هه‌ڵكرد، ئه‌وا تاوانى (ئه‌ریسه‌كانت”ئه‌وانه‌ى كه‌ هیره‌قل فه‌رمانداریانى ده‌كرد”) ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ. (يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْاْ إِلَى كَلَمَةٍ سَوَاء بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلاَّ نَعْبُدَ إِلاَّ اللّهَ وَلاَ نُشْرِكَ بِهِ شَيْئاً وَلاَ يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضاً أَرْبَاباً مِّن دُونِ اللّهِ فَإِن تَوَلَّوْاْ فَقُولُواْ اشْهَدُواْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ.)

 

هه‌روه‌ها باوكى پێغه‌مبه‌ران گەورەمان ئيبراهیم علیه‌ السلام، ئێمه‌ى موسڵمانى خۆشده‌وێت خۆشی ئه‌م ناوه‌ى لێناوین[۱] وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: (هُوَ اجْتَبَاكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمينَ مِن قَبْلُ وَفِي هَذَا لِيَكُونَ الرَّسُولُ شَهِيداً عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ) الحج:۷۸ واته: (ئه‌و خوایه‌) هه‌ڵى بژاردوون و له‌ دین و به‌رنامه‌كه‌ى ئه‌ودا هیچ جۆره‌ ئه‌زیەت و قورسی و نارەحەتییەك  نیه‌ (كه‌ پێتان نه‌كرێ ئه‌نجامى بده‌ن) (ئه‌م دینه‌ش) رێ شوێنى باوكتان ئیبراهیمه‌، كه‌ (ئه‌و) ناوى ناون موسڵمان..، تا پێغه‌مبه‌ر ببێ به‌ شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه‌و ئێوه‌ش ببن به‌شاهێد له‌ سه‌ر خه‌ڵكى یه‌وه‌ .

 

خواى گه‌وره‌ش به ‌دینێكى گشتگیرو پڕاو پڕ و به‌خششێكى ته‌واو خه‌ڵاتى كردوین و به ‌ئیسلامیش لێمان ڕازیه‌ وه‌ك ئه‌ فه‌رموێ: {الْيَوْمَ يَئِسَ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِن دِينِكُمْ فَلاَ تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِيناً} المائدة:۳ واته‌: ئه‌مڕۆ (كه‌ڕۆژی عه‌رەفه‌یه‌) بێ برواكان بێ ئومێد بوون له‌ دینه‌كه‌تان (هه‌رگیز ناتوانن نوورى خوا بكوژێننه‌وه‌) بۆیە هه‌رگیز له‌وان مه‌ترسێن و له‌من بترسن، (ئا) ئه‌مرۆ به‌رنامه‌كه‌تانم بۆ كامڵ كردن و نازو نیعمه‌تى خۆمم بۆ ته‌واو كردن و رازیم به‌وه‌ى كه‌ ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانتان بێت.

 

ئا ئه‌مه‌یه‌ ئیسلام :به‌ واتا گشتیه‌كه‌ى، به‌رنامه‌ى بێگه‌ردى هه‌موو گه‌ردوونه‌، وه‌هه‌موو گه‌ردوون ملكه‌چی خواى گه‌وره‌یه‌، وه‌ به‌م واتایە‌ مێژووییه‌كه‌ى دینى هه‌موو پێغه‌مبه‌رانى پێشوه‌ (علیهم السلام)، وه‌ به‌ واتا ‌ تایبه‌تیه‌كه‌ى رێگاو رێبازى پێغه‌مبه‌رى ڕزگاركاره‌ كه‌ كۆتایی به‌ هه‌موو په‌یام و په‌یامبه‌ران هێنا. كه‌واته‌ پێویسته‌ داوه‌رى ته‌نها بۆ ئه‌و ئیسلامه‌ بێت .

 

 

 

 

سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ وَسَلَامٌ عَلَى الْمُرْسَلِينَ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

 

 

 

 

 

 

……………………………………………….

[۱] دكتۆرى به‌رێز نوسیویه‌تى: پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم ئه‌و ناوه‌ى لێناوین، بەڵام كاتێك سه‌یرى ته‌فسیره‌كان ده‌كه‌یت ده‌بینى ئه‌مه‌ مشتومری له‌سه‌ره‌، كه‌ ئایا خواى گه‌وره‌ ناوى موسڵمانى لێناوین، یاخود ئیبراهیم علیه‌ السلام، له‌ ته‌فسیرى ته‌به‌ڕیدا درێژه‌یه‌كى به‌و باسه‌ داوه‌.. سه‌یید قوتبیش ره‌حمه‌تى خواى لێبێت راى وایه‌ كه‌ : خواى گه‌وره‌ ناوى موسڵمانى لێناوین نه‌ك پیغه‌مبه‌ر ئیبراهیم علیه‌ السلام.. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مه‌ كێشه‌ نیه‌ كه‌ كامیان ئه‌وه‌ى له‌ ئێمه‌ ناوه‌، ئه‌وه‌ى گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ چه‌نده‌ له‌ ئاستى ئه‌و ناوه‌ین..؟! (وه‌رگێر)

 

دیدگاهتان را بنویسید