ئیسلامی خوای و ئیسلامی ئەمریکای ۴ / پواوى و ناته‌واى ئیسلامى ئه‌مریكاى

ئیسلامی خوای و ئیسلامی ئەمریکای ۴ /  پواوى و ناته‌واى ئیسلامى ئه‌مریكاى

ن : د.صلاح عبدالفتاح الخالدی

و. محمد احمد ماحی

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمدلله رب العالمين والصلاة و السلام على خير خلقه محمد وعلى اله و صحبه وسلم .

له‌ دوو بەشی پێشوتردا باسی  (شێواز و تایبه‌تمه‌ندى ئیسلامى ئه‌مریكایی) مان كرد ،زیاد له‌ بیست  شێوازمان تیایدا تۆمار كرد

جا لێره‌ ده‌وه‌ستین بۆ ده‌رخستنى (پواوى و ناته‌واى ئیسلامى ئه‌مریكاى) وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى: ئه‌و ئیسلامه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌یه‌وێ هه‌رگیز ئیقرار لەسەر ئەو شێوازانه‌ى ئیسلامى ئه‌مریكایی ناکات .

ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ش وه‌ڵام و ده‌رخه‌رى ئه‌و پواوى و ناته‌واویه‌ن بفه‌رموون :

ئیسلام و دروشمى به‌ندایه‌تى :

۱- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ كه‌ توند بێ له‌سه‌ر دروشمه‌ به‌ندایه‌تیه‌كان :

ئێمه‌ ئینكارى گرینگى دروشمه‌ به‌ندایه‌تیه‌كان ناكه‌ین ، نوێژ و ڕۆژوو وزه‌كات و حه‌ج ئه‌وانه‌ هه‌مووى بنچینه‌ى ئیسلامن ، به‌جێ هێنانیان پێویستیه‌كى حه‌تمى یه‌  ، سوك كردنیان به‌هیچ جۆرێك دروست نى یه‌و هه‌ركه‌سێكیش به‌سوكى و بێنرخى سەیریان بكات له‌ ئیسلام ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ ، ئیسلامیش موسڵمان هانده‌دات له‌سه‌ر زۆر به‌جێ هێنانى سوننه‌ت و پێویستیه‌كان (واجبه‌كان).

به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌ته‌نیا ئیسلام نى یه‌ (تۆ بڵێ ى : عیباده‌تى خۆت بكه‌ و حه‌قت له‌سه‌ر هیچ نه‌بێ كه‌وه‌ك باوه‌ له ‌ناومان)، ئیسلام به‌رفراوانییه‌كه‌ى بێ ئه‌ندازه‌یه‌ و گشگیرى هه‌موو بواره‌كانى ژیانی تاك و كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگایه‌. وه‌موسڵمانى پابه‌ند به‌ جۆرێك له‌ ئیسلام ده‌بزوێ كه‌ بزاوت و جوڵه‌كه‌ى فروان و گشگیره‌و له‌ خزمه‌تى ئیسلامه‌كه‌ى دایه‌ . هه‌موو ساته‌كانى موسڵمانیش به‌ به‌ندایه‌تى بۆى حیسابه‌ نه‌ك ته‌نها نوێژ و رۆژوو ..

ئیسلام و ڕۆژى دوایی :

۲- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ كه‌ قسه‌و باسو خواسى به‌رفراوان بكات له‌ باره‌ى ڕۆژى دوایی و به‌ هه‌شت و دۆزه‌خ …

باوه‌ڕبوون به ‌ڕۆژى دوایی پایه‌یەكه‌ له‌ پایه‌كانى باوه‌ڕى موسڵمان له‌ گرنگى و به‌هاى خۆى كه‌م ناكه‌ینه‌وه‌، ئیسلامه‌كه‌مان خۆى داوامان لێده‌كات كه ‌باسو یادى خۆى وه‌ ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ ناويدایه‌ بكه‌ین خۆشى بۆمانى ڕوون كردۆته‌وه‌، و ئاگه‌دارى كردووینه‌ له‌جۆره‌ها سزاكانى دۆزه‌خ و شادمانیه‌كانى به‌هه‌شت نه‌ك هه‌ر باسێكى سه‌رزاره‌كى به‌ڵكو به‌جۆرێكى ئاوا وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌چاوى خۆمان بیبینین .

به‌ڵام ئه‌وه‌ ماناى ئه‌وه‌ نى یه‌ كه‌ دنیا پشگوێ بخه‌ین و له‌ بیرى بكه‌ین، نا، كه‌سى باوه‌ڕدار به‌ ڕۆژى دووایی ده‌زانێ ، كه ‌دنیا كێلگه‌ى ئاخیره‌ت و دوارۆژه‌ ، وه‌ پێویستیشه‌ له‌سه‌رى كه‌ چاكسازى له‌ دنیا بكات، وه‌ بوه‌ستێته‌وه‌ له‌دژى سته‌م كاران و بێباوه‌ڕان، وه‌ هاوكارو سه‌خه‌رى چه‌وساوه‌و سته‌م دیده‌كان بێت ، تا به‌ چاكه‌كاریه‌كه‌ى خۆى سه‌ركه‌وتن ڵاره‌ و له‌وێ  (ڕۆژى دوایی) به‌ده‌ست بێنێ .

ئیسلام وڕه‌وشت به‌رزى :

۳- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ كه‌ ته‌نها بانگه‌شه‌ى ره‌وشت به‌رزى و په‌روه‌رده‌ى ده‌روون و پاكردنه‌وه‌ى دڵه‌كان بكات .

 

ئه‌وه‌شتێكى راست و چاكه‌، به‌ڵام هه‌مووشتێك نى یه‌ ، ئیسلام خۆى بنچینه‌و بناغه‌یه‌ له‌ ڕه‌وشتى چاك و به‌رزو به‌ پێز ، ئاراسته‌كانیشى كه ‌ده‌مانگه‌یه‌نێ بۆ په‌روه‌رده‌ى ده‌روون و پاك كردنه‌وه‌ى،  ئاراسته‌یه‌كى پته‌و و به‌هێزه‌ كه‌ موسڵمانی خوایی پێ ده‌گه‌یه‌نێ ، كه‌ لێڕاوه‌ و كاره‌كانى ته‌نها له‌ پێناو خوایه‌ .

 

به‌ڵام ئائه‌و موسڵمانه‌ كه‌ خاوه‌ن ئه‌خلاق و ئیخلاصە‌ ئیسلام به‌ شێوه‌ گشتگیره‌كه‌ى خۆى وه‌رده‌گرێ نه‌ك به‌شێكى به‌ پڕى وبه‌ شێكى به‌قڕى وه‌ربگرێ ، نا، ئا ئه‌م موسڵمانه‌ وانىیه‌ به‌ڵكو سودى بۆ ئوممه‌ت و كه‌ڵكى بۆ نیشتیتمان هه‌یه‌، ئه‌و جیهاد له‌دژى دوژمنانى خوا ده‌كات، ئه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ به‌رامبه‌ر فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌و پیلانى ئیحتلال و داگیركه‌ر، نه‌ك بڵى : كاكه‌ ‌من به‌ خراپه‌ى ئەو ناكه‌م ! من خاوه‌نى خوره‌وشتى به‌رزم و ئه‌و ده‌سته‌ى پێم نەبڕدێت ماچى ده‌كه‌م!!.(سه‌رنه‌خستنى چه‌وساوانیش له‌ ئه‌خلاقی به‌رزدا جێی نابێته‌وه) ‌ ..

 

 

 

ئیسلام و كتێبه‌ ئاسمانیه‌كان :

 

۴- كیتابى (ئه‌هلى كیتاب ، خاوه‌ن كتێب…): به‌وانه‌ ده‌وترێت كه‌ له‌ ڕێگه‌ى پێغه‌مبه‌رێكه‌وه‌ په‌یامێكى ئاسمانیان پێ گه‌یشتبێ..

 

ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ كه‌ جوله‌كه‌و دیانه‌كانى خۆشبوێ و له ‌دڵیشه‌وه‌ نابێ كینه‌ و ڕقمان له ‌كاره‌ گڵاوه‌كانیان هه‌ڵسێ .

 

ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ ئیسلام بانگه‌وازێكى جیهانیه‌، هه‌موو خه‌ڵك بێ جیاوازى بانگ ده‌كات بۆ په‌یوه‌ست بوون و هاتنه‌ ناوى، جا ئه‌و بانگه‌وازه‌ ئاراسته‌ى جوله‌كه‌و دیانه‌كانیش كراوه‌، هه‌روه‌كو چۆن بۆ غه‌یرى ئه‌وانیش كراوه‌ .

 

ئینجا كه‌ جوله‌كه‌و دیانه‌كان ئه‌و داوایه‌ى ئیسلامیان قه‌بوڵ نه‌كردوه‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر باوه‌ڕى ناته‌واوى خۆیان ، ئیسلام وازی لێهێناون و زۆری لێنەکردون بۆ ئەوەی موسڵمان بن ، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى كه ‌زیانیان بۆ ئیسلام و موسڵمانان نه‌بێ .

 

جا كه‌ ئه‌وان له‌ پشته‌وه‌ سوڕانه‌وه‌ و بوونه‌ دوژمنی شەڕانی لە بەرامبەرموسڵمانان ، و هێرشیان كرده‌ سه‌ر دینەکەیان ،و له‌ زێد و زادیان وه‌ ده‌رنان، وه‌ به‌ ئاشكرا سوور بوون له‌سه‌ر قه‌ڵاچۆیان،و دەیانەوێت بیانکەن به‌ كۆیله‌و ماڵ و حاڵيان وێران بكه‌ن، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ موسڵمانن و له‌سه‌ر دینى خۆیانن. بێگومان كاتێك تۆ شمشێرێكت له‌ شوێنیكى له‌شدا ئه‌و شوێنه‌ خـوێـنى لێدێ ، به ‌دڵنیاییەوەش كاتێك ئیسلام زامدار ده‌بێ ، ده‌بێ هه‌ڵسێ و تیمارى بیمارى بكا، بۆ یه‌ ئیسلامیش له‌وكاته‌ دا بانگه‌شه‌ى شه‌ڕیان ده‌كات به‌هه‌موو هێز و بازو یه‌وه‌، له‌سه‌ر موسڵمانانیشی پێویست ده‌كا ڕوه‌وڕو ڕویان توڕه‌و كین له‌دڵبن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان دوژمنی شەڕانین .

 

ئیسلام و تێكه‌ڵاوى (نێوان پیاو و ئافره‌ت)

 

۵-  ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ كه‌ تێكه‌ڵاوى نێوان پیاو و ژن به‌رز و به‌ پیرۆز بنرخێنێ .

 

ئیسلام ده‌مێكه‌ زانیویه‌تى كه‌ چ پاشماوه‌یه‌كى خراپ ده‌رئه‌نجامى تێكه‌ڵاوى ژن و پیاو(ى نامه‌حرمه‌)، به‌هۆكارى لادانى ئاره‌زووى سروشتى پیاو بۆ لاى ئافره‌ت و وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ به‌هیج جۆرێك تێكه‌ڵاوى ژن و پیاوى نا مه‌حره‌م به‌ پیرۆز ڕاناگرێ، به‌ڵكو حەرام و قه‌ده‌غه‌ى كردوه‌ و هه‌ڵسانی به تێكه‌ڵاوى و كاربۆ كردنى به‌ شتێكى خراپ داناوه‌ .

 

هه‌روه‌ها ئیسلام بانگه‌شه‌ى ده‌كات كه‌ ئافره‌ت نابێ خۆڕازاوه‌و بۆن خۆش بكات بۆ پیاوى بیانى و نه‌ناس (كوردى خۆمان ده‌ڵێین بێگانه‌)،وه‌ باوه‌ش پیاكردن و به‌ته‌نیامانه‌وه‌ و سه‌یر كردنى هه‌ردوولا له‌سه‌ر یه‌كرتى حه‌رامه‌ مه‌گه‌ر كاتێك كه‌ ئه‌بن به‌ حه‌ڵالى یه‌كتر .

 

بێ گومان تێكه‌ڵاوى ژن و پیاویش شتێكى گرنگ و پێویست نى یه‌ كه‌ ناچاریی بێ له‌ وڵات و كۆمه‌ڵگاى موسڵمانان ئافره‌ت بكرێ به‌كاڵاى هه‌موو باڵا و ئاڵا یه‌ك. ژیانیش ده‌گوزه‌رێ بێ ئه‌و تێكه‌ڵاوىیه‌. له‌و كومه‌ڵگا یه‌ پیاو شوێن و ئه‌رك ومافی خۆى هه‌یه‌ كه‌ كارى تیا بكا بۆ پێش وه‌چوونى كۆمه‌ڵگا ،وه‌ ئافره‌تیش به‌هەمان شێوه‌ شوێن و ئه‌رك و مافى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌، هه‌ردووكیان له‌شوێنى خۆیان كارده‌كه‌ن، به‌ بێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ، ئا ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌مه‌ش چاك و پاكترین ئارایشە بۆ تێكڕاى موسڵمانان .

 

ئیسلام و ئافره‌ت :

 

۶- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ كه‌ بانگه‌شه‌ى ئازادى ئافره‌ت و ڕۆڵگێڕانى بكات .

 

بۆ ئافره‌ت ڕۆڵێكى گه‌وره‌و كاریگه‌ر هه‌یه‌ كه‌ ئیسلام ئاراسته‌ى ده‌كات، وه‌گرنگى و به‌رزى كارى بۆ دیارى ده‌كات، وه‌ داواى به‌رپرسیاریه‌تیەكى گه‌وره‌ى لێده‌كات، وه‌ به‌شانازى یه‌وه‌ په‌یامێكى به‌رزى داوه‌تێ بۆ ژیان وژینگه‌، ئافره‌ت له‌ ئیسلام دا كه‌سێكى دڕنده‌ و ترسناك وگیانێكى پیس و ناپاك نى یه‌، كه‌سێكى به‌ستراو ڕاوەسترا و نه‌ویستراو نى یه‌، كه‌سێكى به‌ندى ماڵیش نى یه‌ ئیسلام فه‌رمانى پێ كردبێ ته‌نها بۆ گۆڕ بێته‌ ده‌رەوه‌ ، نا .

 

به‌ڵكو ئیسلام كارێكى بۆ ئافره‌ت داناوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سروشتى ئه‌و ئافره‌ته‌ بگونجێ، ئه‌وشوێن كاره‌ش كه‌هى ئه‌وه‌، لواوه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تى ئه‌م، پێگه‌و جێگه‌شى له‌كۆمه‌ڵگاى ئیسلامى پان و به‌رین و به‌رفراوان و به‌رز و گوشاده‌ .

 

 

 

ئیسلام و خێرخوازى

 

۷- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌و‌ێ كه‌ زۆر گرنگى به‌ خێرخوازى و بوارى كۆمه‌ڵایەتى بدات .

 

دیسان ده‌ڵین ئه‌و شتێكى گرنگه‌ له‌ ئیسلام به‌ڵام ئه‌وه‌ هه‌موو ئیسلام نى یه‌ .

 

ئیسلام پێداگرى له‌سه‌ر خێرخوازى و به‌خشین ده‌كات له‌ پێناوى خوا، وه‌بانگه‌شه‌ى یارمه‌تى دانى هه‌ژاران و نه‌داران و بێ نان و بێ نه‌وایان ده‌كات، جاڕى ده‌ستى یارمه‌تى به‌سه‌رى بێ باوك و مێرد كوژرا و و بێوه‌ژن و جه‌رگ سوتاوان دادێنى، بوارى به‌هانا هاتن و به‌خشین له‌ ئیسلام به‌رفروانترینه‌ .

 

هه‌مان ئه‌و ئیسلامه‌شه‌ كه‌ سته‌م بێ دادى و سنورشكاندن و لادانى حه‌رامی قه‌ده‌غه‌كردوه‌، هه‌مان ئه‌و ئیسلامه‌ بانگه‌شه‌ى به‌ره‌نگارى سته‌م و بارێزگارى وڵات ده‌كات هه‌مان ئه‌و ئیسلامه‌ یه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ى وه‌ستان له‌دژى دوژمنه‌ زۆر و زۆرداره‌كان و بوچ كردنه‌وه‌ى فڕ و فێڵیان دژى موسڵمانان ده‌كات .

 

ئیسلام و جیهاد

 

۸- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ كه‌ جیهاد كورت بكاته‌وه‌ له‌ جیهادى نه‌فس و ئاره‌زوی شه‌یتان .

 

جا به‌ ره‌نگار بوونه‌وه‌ى نه‌فس (خودى خراپ) و پشتگوێخستنی ئاره‌زوو، پێچه‌وانە بوون له‌ گه‌ڵ شه‌یتان بچینه‌یه‌كى ڕه‌سه‌نى ئیسلامه‌تیه‌، هه‌ربه‌مانه‌ش موسڵمانى چاك چاكتر ده‌بێ، هه‌ر ئه‌مانه‌ موسڵمان به‌ره‌و ته‌واوى ده‌بات، موسڵمانێكیش به‌نده‌ى نه‌فس و ئاره‌زووه‌كانى بێ كه‌سێكى بێ خێره‌ بۆ خۆى و خاو و خه‌ڵك و خاكى .

 

به‌ڵام ئه‌وه‌ جیهادى ئه‌كبه‌ر نى یه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ مه‌رجى جیهاده‌ گه‌وره‌كه‌ یه‌ (یانى كابراى موجاهید ئه‌گه‌ر نه‌فسى خۆى باڵفته‌ى خڵته‌ى نه‌فس نه‌كردبێ ناتوانى ئه‌و جیهاده‌ش بكات كه‌ لوتكه‌ى هه‌ره‌ به‌رزى ئیسلامه‌)، جیهادى گه‌وره‌ش خه‌رج كردن و به‌گه‌ڕخستنى توانایه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنى دینى خوا وه‌ پابه‌ند بوون به‌ دینى خوا و وه‌ بانگه‌شه‌ بۆى و موسڵمان په‌روه‌رده‌ كردن له‌سه‌رى .

 

جیهادى گه‌وره‌(كبیر الاكبر)یش وه‌ستانه‌ له‌دژى دوژمنه‌ ته‌ماعكاره‌كان، وه‌ هۆشداركردن و بێداركردنه‌وه‌ی گه‌ل و ئوممه‌ته‌ له‌ مه‌ترسیدارى ئه‌وان ، ئاماده‌باشی یه‌ له‌ دژى پیلانه‌كانیان ، ئاراسته‌كردنى ڕوو به‌ڕووبونه‌وه‌یانه‌ ، پاراستنى گه‌له‌ لێان .

 

ئیسلام و تۆقاندن (ئیرهاب)

 

۹- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ كه‌ دژایه‌تى توندڕوى و تۆقاندن بكات .

 

بێ گومان ئیسلام دژایه‌تى تونڕه‌وى و تیرۆرو تۆقان و ده‌مارگیرى و … ده‌كات ، بەڵام كێ یه‌ كه‌ ئه‌و‌  چه‌مكانه‌ پێناسه‌ ده‌كات ..؟ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ركه‌س ئه‌نجامى دا ناوى توندره‌و و تۆقێنێنه‌ر و تیرۆریستى لێبنرێ ئایا ئه‌وه‌ پێناسه‌یان ده‌كات یان یه‌هوود و ئه‌مریكا ..؟

 

ئیسلام داوا له‌ شوێنكه‌وتوانى ده‌كات كه‌ پێیه‌وه‌ پابه‌ند بن و حوكمه‌كانى جێ به‌جێ بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌رى ، به‌هیچ جۆرێ بۆ هیچ كه‌سێ ڕێگه‌ نه‌دراوه‌ كه‌ كه‌م ته‌رخه‌مى و ئاسانكارى له‌ یاسا نه‌گۆڕه‌كانى بكات ، به‌ هه‌مان شێوه‌ش ئیسلام رێگه‌ به‌ زیاده‌رەوی و له‌سنور ده‌رچون نادات له‌ جێ به‌جێ كردنى ده‌ق و حوكمه‌كانى .ته‌نانه‌ت له‌ جه‌رگه‌ى جه‌نگیش ئیسلام وێرانكارى و كوشتنى كه‌سانى شه‌ڕنه‌كەر و ئافره‌ت و منداڵ و پیرى حه‌رام كردووه‌ .

 

ئه‌و توندره‌وی و زیادرەوییە‌ى ئیسلام دژایه‌تى ده‌كات ئه‌و توند بوون و زیادرەویی كردنه‌ له‌ جێ به‌جى كردنى یاسا كه‌ جێبه‌جێ كار ده‌رده‌كات له‌ هیدایه‌ت و ڕێنمویی پێغه‌مبه‌رى خوا صلی اللە علیە وسلم و ڕێبازى هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتووان ته‌ته‌ڕروفیش ده‌رچوونه‌ له‌دادگه‌ری و میانڕه‌ویی و یه‌كسانى هاوكێشه‌كان، ده‌رچوونه‌ له‌سووننه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و داهێنراو وبیدعه‌ت، ده‌رچوونه‌ له‌ ئاسانه‌وه‌ بۆ دژوارى و سه‌ختى ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كانى ئیسلام یه‌كناگرنه‌وه‌ .

 

تونده‌روه‌ى به‌هیچ جۆرێك له‌خواویستیدا جێی نابێته‌وه‌ ، كاركردنێك به ‌دڵسۆزانه‌ بۆ ئیسلام پێيناوترێت توندڕه‌یی ، یان كه‌ دژایه‌تى دوژمنان و وه‌ڵامى هێرشیان ده‌ده‌یته‌وه‌. له‌جێ به‌جێكردنێكى راستى ئیسلامیشدا نيیه‌ .

 

ئیسلام نه‌دان به‌و پێناسانه‌ى یه‌هود و نەصاراكان دا ده‌نێت كه‌ بۆ ده‌مارگیرى توندڕوەیی ده‌كه‌ن وده‌یخه‌نه‌ پاڵ ئیسلام وه‌نه‌ به‌دیارى كردنى ئه‌و چه‌مكانه‌شیان، به‌ڵكو پشت گوێشیان ده‌خات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان هه‌ركه‌سێك به‌ته‌واوى جێ به‌جێ پێویستیه‌كانى ئیسلام و واز له‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان بهێنێت به‌ توندڕه‌و ده‌مارگیرى ده‌زانن ، هه‌ركه‌سێك سه‌رڕاستانه‌ بانگه‌وازى خواویستى بكات به‌ تیرۆریست ده‌یناسێنن .

 

ئیسلام و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر كه‌سانى تر :

 

۱۰- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێت كه‌ ڕژانى  خوێنى كه‌سانى تر حه‌رام بكات .

 

ئیسلامیش ڕژانى خوێنى كه‌سانى تر (یانى جگه‌له‌ موسڵمانان)ى حه‌رام كردووه‌. به‌هیچ جۆرێكیش دروست نیه‌ ده‌ست درێژیان بكرێته‌ سه‌ر . به‌ڵام ئه‌وان كێن ..؟

 

ئه‌وان كه‌سانى بێ باوه‌ڕی بێزه‌ڕن ، ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ موسڵمانان له‌خاكیاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ده‌ستیان درێژ نی یه‌ له‌سه‌ر كه‌س ، له‌گه‌ڵ موسڵمانانیش به‌ئاشتى ده‌ژین و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن ، پیلانیان له‌دژ ناگێڕن ، دوژمنایه‌تیان ناكه‌ن ، هاوكاری دوژمنانى موسڵمانانیش ناكه‌ن .

 

ئیسلامیش خوێنى ئه‌م بێ باوه‌ڕانه‌ى حه‌رام كردووه‌ ، هیچ موسڵمانێك بۆی نییه‌ به‌چاوی خراپ سه‌یریان بکات و بۆی نییه‌ په‌نجه‌ى شه‌ڕیشان بۆ درێژ بكات .

 

به‌ڵام ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ى كه‌ پلانیان پیلانه‌ دژی موسڵمانان، دوژمنایه‌تیان ده‌كه‌ن ، وڵاتیان داگیرده‌كه‌ن و خوێنى خه‌ڵكى بیتاوان به‌هه‌رده‌ر ده‌ده‌ن ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ جه‌نگ و دژایه‌تى به‌ پێویست ده‌زانێ …

 

ئیسلام و پێشكه‌وتن :

 

۱۱- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ كه‌ شایانى پێشكه‌وتن و گۆڕانكارى بێ ، به ‌كوردى به‌كوردتى وه‌ك خۆى نه‌مێنێ .

 

گونجاندنی ئیسلام له‌گه‌ڵ هه‌موو سات و سه‌رده‌مێك ماناى گۆڕانكارى نییه‌ له‌ ئەسڵ و ئه‌ساس و بنچینه‌و مه‌بده‌ئو یاسا جێگیره‌كانى، وه‌یان شێوانى زاراوه‌كان و مه‌به‌سته‌كانى نی یه‌ .

 

ئیسلام ده‌ست تێوه‌ردانى دوژمنانى له‌خۆیدا پوچ ده‌كاته‌وه‌ جا چ له‌ لابردنى یاساكانى بێ یا له‌شێوانى چه‌مكه‌كانى بێ یا له‌لادانى مه‌بده‌ئه‌كانى ،وه‌ ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ش به‌ ئینحراف و گۆرانگارى داده‌نێت به‌ هێنانى وشه‌ بۆ جگه‌ له‌ شوێن باسی خۆى ده‌زانێت .

 

ده‌ستهێنانى ئه‌مریكا و جولكه‌ش و غه‌یرى ئه‌وانیش بۆ ئیسلام . مه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێی سوككردن و یاری پێ كردنى ئیسلام نیه‌ ..؟! ، مه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌ ئیسلامیش وه‌كو دینه‌كانى خۆیان لێبكه‌ن وه‌كو چۆن دینه‌كانى خۆشیان گۆڕیووه‌..؟! ،دواى گۆڕانیان به‌وئاره‌زووه‌ى خۆیان كه‌ ئه‌یانه‌وێ و دوایی به‌ موسڵمانان بڵێن فه‌رموو ئه‌مه‌ش ئیسلامه‌كه‌تان و شوێنى كه‌ون. به‌ڵام ناشتوانن .

 

ره‌سه‌نیه‌تى ئیسلامی راسته‌قینه‌: نموونه‌ى بانگه‌وازییه‌ بۆ ئاسانكارى و دوركەونه‌وه‌ له‌ ناهه‌موارى ، بانگه‌وازه‌ بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك نه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵى و شه‌رەنگێزى بێ كه‌ڵك ، نموونه‌ى به‌رزییه‌ خه‌مو ئازارى سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ نه‌ك هه‌ر بۆ موسڵمانان به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ باوه‌ڕیان پێی نییه‌ ، به‌هیچ جۆرێك داوایه‌كى نییه‌ كه‌جێ به‌جێ نه‌كرێت .

 

ئیسلام و ئاینه‌كانى تر :

 

۱۲- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێـت كه‌ : دینه‌كان یه‌كبخات به ‌ناوى دواكردنى ئازادى مرۆڤایه‌تى .

 

ئیسلام له‌ ناخ و مۆخی موسڵماناندا ئه‌وه‌ جێگیر ده‌كات كه‌ ئه‌وان ئوممه‌تێكی میانره‌ون ، ئه‌و ئوممه‌ته‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ هه‌ڵيبژاردووه‌، ئا ئه‌و ئوممه‌ته‌ى كه‌ بۆ خه‌ڵكى تر هاتوون ، ئائه‌م ئووممه‌ته‌ ده‌بنه‌ شایه‌ت و خاوه‌ن په‌یامن، بانگهێشتى هه‌موو گه‌لانى تر ئه‌كات بۆ هاتنه‌ ناوى و بۆ ته‌ركردنى گه‌رووى وشكیان به‌ سازگارى و خاوێنی ئاوی ، ئه‌وه‌ى له‌ناو ئوومه‌ته‌كه‌و له‌ده‌رەوه‌ى ئوممه‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ په‌یامى ئوممه‌ته‌كه‌ نه‌گونجا به‌ دڵنییایه‌وه‌ له‌سه‌ر گومڕایی مایه‌ پوچی یه‌ ، تاكه‌ دینی راستى ره‌ها (حه‌قی موتله‌ق) هه‌ر ته‌نها ئیسلامه‌ ، دواى حه‌قیش حه‌قۆكه‌ نایه‌ت به‌ڵكو گومڕایی دێت .

 

ئیسلام رێزى له‌ ئینسان گرتووه‌، وه‌ مرۆڤایه‌تیشى به‌رز ڕاگرتووه‌، دژایه‌تى دووركه‌وتنه‌وه‌ش ده‌كات له‌ ئینسانیه‌ت، هه‌ر ئه‌ویشه‌ كه‌ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تى له‌ سته‌م و تاریكى و دڕنده‌یی ڕزگار كردووه‌ .

 

ئیسلام و هاوكارى له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر :

 

۱۳-  ئه‌مریكاى یه‌هود ، و نەصارنىیه‌كان ، ئیسلامێكیان ده‌وێ كه‌ هاوكاریان بێ له‌ دژایه‌تى تیرۆر و تۆقاندن و ده‌مارگیری .

 

ئه‌و یه‌هوده‌ كێیه‌ ..؟ كامه‌ نەصرانی یه‌ ..؟ كه‌ ده‌كرێ ئیسلام و موسڵمانان له‌گه‌ڵیان رێك بكه‌ون . كامانه‌ن كه‌ ده‌كرێ له‌ گه‌ڵیان به‌ئاشتى له‌گه‌ڵمان ده‌ژین و شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن وڵاتمان داگیر ناكه‌ن و به‌رژه‌وه‌نیمان بۆ خۆیان نابه‌ن ..؟ گه‌ر وانه‌بوون ده‌كرێ و واش چاكه‌ كه‌ هاوكارى هه‌بێت .

 

به‌ڵام كاتێك كه‌ یه‌هود داگیركه‌رى خاكى موسڵمانان و ئیسلامه‌ و هه‌ڵگیرسێنه‌رى شه‌ڕه‌ له‌سه‌ریان ، ناكرێت موسڵمان له‌گه‌ڵیاندا رێ بكات و هاوركاریان و به‌هیچ جۆرێك نابێت پێشیان رازى بێت . تائه‌و كاته‌ى ئه‌وان خاك و ئاوی موسڵمانان داگیر بکەنو  بيخەنە‌ ژێر ڕكیفی ته‌ماعكارى و رقی خۆیانه‌وه‌ .

 

هه‌ر هه‌مان داگیرى وڵاتى موسڵمانان كه‌وا هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌یسی تیرۆر و تۆقاندن ده‌كه‌ن ، بۆ یه‌ ئیسلامیش به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌و دوژمنه‌ سه‌رسه‌خت و داگیركه‌رانه‌ ناسازێ به‌ڵكو له‌سه‌ر شوێنكه‌وتوانى جه‌نگ پێویست ده‌كات تا خاوه‌ن ماف ده‌گاته‌وه‌ مافی خۆى. تا خاكى داگیركرا و پیس تێچوو ئازاد ده‌كرێت و پاك ده‌بێته‌وه‌ .

 

ئیسلام و ئاشتى جیهانى :

 

۱۴- دیسان ئه‌مریكا سه‌رزاره‌كى داواى ئاشتى جیهانى و سینه‌فراوانى مرۆڤایه‌تى ده‌كات .

 

ئێستا و ئه‌وسا و داهاتووش ئیسلام به‌رێگایه‌كى ڕاسته‌قینه‌ داواى ئاشتى جیهانى و سینه ‌فراوانى ئینسانى كردووه‌و ده‌كات ، به‌ڵام به ‌رێگاى خۆى نه‌ك به‌رێگاى هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رو ته‌له‌كه‌بازانه‌ و درۆزننانه‌ى ئه‌مریكا .

 

ئاشتى جیهانیش نایه‌ته‌ دی به‌كرده‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ ئیسلام فه‌رمان ره‌وا ئه‌بێ ، مه‌بده‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ش كه‌ ئه‌مرۆ ئاشتى جیهانیان رماندووه‌ ، داعیانى ئیسلام نین ، كه‌ نه‌خاوه‌نى هیچ نه‌ماون به‌ ڵكو خۆشیان بێ خاوه‌ن ماونه‌ته‌وه‌ جگه‌ له‌خوا . به‌ڵكو ئه‌وانه‌ى كه‌ ئاشتى جیهانیان روخاندووه‌ ئه‌وا یه‌هود و نەصارایه‌ ، داگیركه‌رانى خاك و تۆقێنه‌راى خه‌لك و بڵاوكارانى فه‌ساد. بناغه‌دانه‌رانى شه‌رن لێره‌و له‌وێ بۆ مه‌به‌ستى مافی ناڕه‌واى خۆ په‌سه‌ندیان ، ئه‌وانه‌ى كه‌خاوه‌نى چه‌كى وێرانکار و مه‌ردووم مرێنه‌رن . هێزده‌رانى شه‌ڕى سه‌خت ، گه‌شه‌پێده‌رانى ئیرهاب وغه‌رد و خیانه‌ت.

 

ئائه‌وانه‌ بوون به‌دارده‌ست و جاڕده‌ى ئاشتى له‌ جیهان ، خۆى له‌خۆیدا ده‌بێ ئه‌وانه‌ له‌پێشدا دارى لێ بسه‌نرێته‌وه‌ و بخرێته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌موو كاولكاریه‌ى خراپه‌كاریه‌ى كردوویانه‌ .

 

ئا ئه‌وكاته‌ دڵه‌كان دوورن له‌ترس ، خه‌ڵك نزیك ئه‌بێته‌وه‌ له‌ ئارامى و ئه‌رز و زه‌وى خواش فراوانه‌ و جێ ی هه‌موومانى تیا ئه‌بێته‌وه‌ .

 

ئیسلام و رێكخستنى حوكم :

 

۱۵- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ كه‌ له‌مه‌سه‌له‌ى حوكما له‌گوێى گاى كه‌ڕا خه‌وتبێ ، نه‌زانێ حاكمیه‌ت و خیلافه‌ت چی یه‌ ، بۆشی نه‌بێ باسی هه‌ڵبژاردنى فه‌رمان ڕه‌وا بكات .

 

ئیسلام دامه‌زێنرە و پارێزه‌رى حوكمه‌ ، به‌گرینگیه‌كى تایبه‌ت ، ده‌سه‌ڵاتیش له‌ بنچینه‌ى ئیسلامدا دیارى كراوه‌ نه‌ك له‌به‌شی ساده‌ و سانه‌وى .

 

پێویسته‌ له‌سه‌ر ئیسلام فه‌رمان ڕٍه‌وا دیارى بكات ، وه‌پێویسته‌ موسڵمانانیش په‌یمان بدەنه‌ خه‌لیفه‌ى جوامێر و دادپه‌روه‌ر كه‌ فه‌رمانه‌كانى له‌شه‌رعی خوا هه‌ڵئه‌هێنجێ ، له‌زه‌مانى نه‌مانى سێبه‌رى خیلافه‌ته‌وه‌ش (له‌سه‌ده‌ى بیستى ڕابردوو) وڵات و خاكى موسڵمانان هه‌رزان فرشراوه‌ته‌ ده‌ستى سته‌مكاران و كه‌سی خۆپه‌ست و وڵات فرۆش بۆته‌وه‌ حاكم به‌سه‌ر ئه‌و یه‌ك وڵاته‌ى كه‌ ئێستا پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌ و رۆڵه‌كانیش بێ ئاگا و ده‌سته‌پاچه‌ كراون .

 

به‌ڵی ئیسلام خاوه‌ن رێسای ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربه‌خۆیه‌ ، سیسته‌مه‌كه‌شی خیلافه‌ته‌، چه‌نده‌ها بنچینه‌و یاسای بۆ داناوه‌ ، له‌چۆنیه‌نیه‌ت هه‌ڵسه‌وكه‌تى فه‌رمانده‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌كه‌ى، له‌ ئه‌رك و مافی كاره‌به‌ده‌ست و مافه‌كانى خه‌ڵكى ..

 

ئه‌ى چۆن ئه‌وهه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ ئیسلام سەندراوه‌ته‌وه‌،  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێ كه‌ بێ ده‌نگبێت له‌مافی خۆی ، ئاخر چۆن موسڵمانى تێگه‌یشتوو سه‌ری به‌رزى نزم ده‌كات بۆ ده‌سه‌ڵاتى جاهیلی ..؟

 

ئیسلام و (ئابوورى و سیاسه‌ت):

 

۱۶- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ كه‌ نه‌چێته‌ ناو سیاسیه‌ت و ئابوورى ماڵداری :

 

سیاسه‌ت له‌ ئیسلامدا : بریتیه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى موسڵمانان ، وه‌به‌وه‌ش كه‌ ئیسلام دینێكى زیندووى ژێنه‌رى ئه‌رێی ئاراسته‌وان و جێگیره‌ ، ئاراسته‌ى ناوه‌ند و دامه‌زراو و لایه‌ن و كه‌س و كه‌شه‌كان ده‌كات ، كه‌وا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ ژیانى موسڵمانانه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ر ئه‌بێت بناغه‌ى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروباره‌كانى ژیانیشان دانابێت، چۆنیه‌تى جێ به‌جێ كردنى ئه‌و سیستەمە‌شی دیاری كردبێت ، بۆ پاراستنى دووركه‌وتنه‌وه‌ى له‌ فێڵ و ته‌ڵەكه‌و سووككردنى .

 

ئیسلامیش رێكخه‌ری ئابووریه‌، بۆ ئه‌ویش چه‌ند یاساو رێساو مه‌رجی داناوه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى ئابووری ئیسلامی شێوازێكى زیندووى پاكى هه‌بێت . بانگه‌شه‌ى به‌كار خستن و گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌روه‌ت و سامانى هاوڵاتیان ده‌كات ، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ئه‌و زیانانه‌ى كه‌ روو له‌ موڵك و ماڵ ئه‌كات حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ى كردووه‌ بۆنموونه‌ (سوو (ربیا) و قومار و فرتوفێل و دزى و به‌رتیل و بازگانى حه‌رامكراوه‌کان).

 

ئیسلام گرنگیه‌كى تایبه‌تى به‌ سیاسه‌ت و ئابوورى و ماڵ داوه‌، حه‌قیقه‌تى ئیسلامیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێك هێنه‌ر و رێك خه‌رى گشگیرى هه‌موولایه‌كانى ژیانه‌ .

 

ئیسلام و رێره‌وه‌ هزریه‌ ڕۆژئاواییه‌كان :

 

۱۷- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ كه‌دان به‌ ڕێره‌ وە هزیه‌ڕۆژئاواییه‌كان دابنێ وه‌كو دیموكراسی ..:

 

لە ئیسلام دا تێۆرێكى تایبه‌تى هه‌یه‌ بۆ شارستانیه‌تى ڕۆژئاوایی، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رۆژئاوا میراتگرى شارستانیه‌تى یۆنانى و رۆمانى كۆنه‌، وه‌ئه‌یش خاوه‌نى ده‌ستكه‌وتى ماددی و پیشه‌ساسازى و ته‌نكنه‌لۆژیای سه‌رقاڵكه‌ره‌، به‌رده‌وامیش له‌ پێشكه‌وتن دایه‌، وئیسلامیش رێگرى ئه‌وه‌ نىیه‌ سوود له‌و ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌ ماددیانه‌ وه‌ربگیرێ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا موسڵمانان هانده‌دات كه‌ خۆیان خاوه‌نى كه‌ره‌سته‌ى خۆیان بن .

 

به‌ڵام ده‌ستكه‌وته‌ هزریه‌كانی رۆژئاوا ، وه‌ ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ له‌ تێۆر و رێره‌وه‌ هزریه‌كان، ئه‌وا پێویست ناكات موسڵمان وه‌رى بگرن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاریگه‌ره‌ به‌ بیرورای بێ باوه‌ڕی، وه ‌به‌جێهێنانى نه‌ریت و خوى جاهیلی، نه‌ریت و به‌هاى رۆژئاواش مرۆڤ له‌ سالاریه‌وه‌ به‌رەو‌ لاساری ده‌بات و هه‌ڵه‌یه‌ ، ئیسلامیش دان به‌ (وجودیه‌ت و دیموكراسی و سیكۆلاریزمى) دانانێت،  له‌ ئیسلامدا هزر و رێڕه‌ و به‌ها و تیۆرى راست هه‌ن ، ئه‌مانیش به‌سن بۆ ئه‌وه‌ى موسڵمان به‌ره‌و به‌ختیاری هه‌تاهه‌تایی ببات .

 

ئیسلام جیاكردنه‌وه‌ى دین له‌ ده‌وڵه‌ت:

 

۱۸- ئه‌مریكا ئیسلامێکى ده‌وێت كه‌ رازی بێت به‌ جیاكردنه‌وه‌ى دین له‌ ده‌وڵه‌ت ، دوورخسنه‌وه‌ى ئیسلام له‌ ژیانى رۆژانه‌ .

 

خواى گه‌وره‌ ئیسلامى كردووه‌ به‌دینێكى ته‌واوى گشتگیر، به‌رێكخه‌رى هه‌موو كایه‌و یه‌كه‌كانى ژیانى موسڵمان، وه ‌ڕازى نیه‌ بكرێته‌ سیحری و دووربخرێته‌وه‌ له‌ ژیانى موسڵمان، وه ‌ناشكرێ ده‌وڵه‌تێك حوكمى موسڵمانان بكات دووربێت له‌و به‌رنامەيەی كه‌ بۆ رێكخستنى ژیانى خه‌ڵك له‌ لایه‌ن خواى خه‌ڵكه‌وه‌ هاتووه‌ چونكه‌ هه‌ر به‌مه‌یه‌ دووركه‌وتوینه‌وه‌ له‌ڕاستیه‌كان .

 

ئیسلام ئه‌و ئاینه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت داده‌مه‌زرێنێ، وه‌ئاراسته‌ى ئه‌كات ،وه‌ ده‌ى پارێزى و چاودێرى ده‌كات، ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ مرۆڤ له‌وه‌وه‌ راستیه‌كان بدۆزێته‌وه‌ به‌رچاوى ڕۆشن ببێته‌وه‌ و راستیه‌كان بكاته‌ رابه‌رى هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى و ژیانى خۆشی پێ رێكخات ، ئیسلامیش رێكخه‌ری ژیانى تاك و كۆمه‌ڵه‌ ، ناكرێ ته‌نها له‌مزگه‌وته‌كان بێ، یاته‌نها له‌ ناوه‌نده‌ ئیسلامیه‌كان بێت ، به‌ڵكوو ده‌چێته‌ ناو هه‌موو دامه‌زارو و ناوه‌ند و وه‌زاره‌ت و یانه‌كان .

 

ژیاتى تاك وابه‌سته‌یه‌ به‌ ژیانى كۆمه‌ڵگا ،كۆمه‌ڵگاش وابه‌سته‌یه‌ به‌تاكه‌كانى ناویه‌وه‌ ، بۆیه‌ هیچ كه‌سێك بۆى نیه‌ چه‌واشه‌ى لێکترازانى تاك و كۆمه‌ڵگاکەمان به‌سه‌رابكات و دین(ئیسلام) و ده‌وڵه‌ت لێك جیا بكاته‌وه‌ .

 

ئیسلام و ئازادى تاك:

 

۱۹- ئه‌مریكا ئیسلامێكى دەوێت  كه‌ دژایه‌تى تاوانكارى و بێ ڕه‌وشتى و شتى قێزه‌ون نه‌كات .

 

ئیسلام بێده‌نگ نابێت له‌سه‌ر شتى قێز و بێز لێكراو، داواش له‌ موسڵمانان ده‌كات كه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له ‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌ خوا قه‌ده‌غه‌ى كردوون، پێویستیشه‌ له‌سه‌ر موسڵمانان كه‌ كۆمه‌ڵگاكانیان پاكبكه‌نه‌وه‌ له‌هه‌موو ئه‌و ژه‌هرو ده‌رده‌ كوشندانه‌ى كه‌واله‌ له‌مرۆڤ ده‌كه‌ن یاخی بێ له‌ خواى گه‌وره‌ ، جا چ له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ ره‌وشتیه‌كان بێ ، یا له‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێ ، یا له‌ ئابووری و سیاسی و هونه‌رى و رۆشنبیریه‌كان بێت .

 

ئیسلام ئازادى ره‌هاى نه‌داوه‌ به‌موسڵمانان ، نه‌پیاو نه‌ ئافره‌ت، نه‌حاكم و نه‌مه‌حكوم، كه‌چییان پێ خۆش بێت بیكه‌ن، به‌بێ گۆێدان به‌ هیچ به‌هاى باڵا ركێخستن و ئاراسته‌یه‌ك .

 

ئیسلام رێزى له‌ شوێنكه‌وتوانى ناوه‌، ئازادیشی پێ به‌خشیون ، به‌ڵام ئازادییه‌كى به‌رپرسانه‌ى رێكخراو، پابه‌ند به‌ یاساو ئاراسته‌كانى ئیسلام ، نه‌بوونى ئازادی و سه‌ربه‌ستیش نه‌بوونى ژیانه‌ ، به‌ڵام ئازادى بێ سنور له‌ قاڵبى سه‌ربه‌ستیه‌وه‌ ده‌رده‌چێت به‌ره‌و سه‌ركه‌شی، بۆیه‌ ئه‌و ئازادیه‌ى ئیسلام دایناوه‌ ئازادیه‌كه‌ كه‌س مافی براكه‌ى ناخوات هه‌ركه‌س له‌ سنورى موسڵمانیه‌تیه‌كه‌ى خۆی ئازاده‌ ، ئه‌م ئازادیه‌شه‌ كه‌ ئازادبوونى له‌ئاگرى ئه‌و دنیاى له‌دوایه‌ و به‌رەو به‌خته‌وه‌رى هه‌تا هه‌تایی ده‌مانبات .

 

ئیسلام و سه‌رخستى چه‌وساوان :

 

۲۰- ئه‌مریكا ئیسلامێكی ده‌وێ كه‌ چاوپۆش بێ له‌ ئاستى سته‌مدیده‌ چه‌واسه‌و ئازاردراوه‌كان ، و ده‌ست هه‌ڵگرێ له‌ ئاستى ده‌ستى درێژى سته‌مكارو چه‌وسێنه‌ر و ئازارده‌رەكان .

 

ئیسلام ڕووبه‌ڕوى سته‌مكارو تاغوته‌كان ده‌كات ، سته‌مكاری و دوژمنداریشیان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، خه‌ڵك كردنه‌ كۆیله‌ى خۆیانیان لێ حەرام ده‌كات، ئه‌مه‌ش له ‌گه‌ڵبوونى چه‌وساوه‌كان و دوورخراوه‌كانه‌، هه‌وڵ و هاندانیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وانەیە‌ كه‌ رازى نه‌بن به‌ ته‌نگ پێ هه‌ڵچنینى تاغوتان له‌ سه‌ریان، پێشيان ده‌ڵێ كه‌ شكۆو رێزى ئه‌وانه‌ گرینگترین شته‌ كه‌ لایانه‌، دروست نیه‌ شكۆى خۆیان بۆكه‌سانى بێ دین یان سته‌مكاران بشكێنن .

 

ڕازى نه‌بوون به‌زوڵم خراپه‌كارى و ئاره‌زوو په‌رستى و له ‌ڕاده‌به‌ده‌ری ، ئه‌و واجبه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌سه‌ر موسڵمانى پێویست كردووه‌، ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ سته‌مكار له‌ پێكهاته‌ى ئیمان به‌قه‌ده‌ره‌ كه‌ ئه‌بێ دووری بخه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر تاغوتى كردن ، وه‌هه‌روه‌ها وه‌ستان له ‌دژی و سه‌ردانه‌واندنیش جگه‌ له‌خوا بۆ كه‌سی تر نیه‌ .

 

ئیسلام و واقع :

 

۲۱- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌موو واقیعكى موسڵماندا بگونجێ و هه‌رچه‌نده‌ له‌و په‌ڕی پێچه‌وانه‌یی و بێ هێزى دابێت .

 

به‌ڵێ ئیسلام له‌گه‌ڵ نه‌فسی ئینسان هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كات، ده‌شزانێ كه‌موسڵمانان جیاوازن له‌ هێز و ئاماده‌باشی و په‌یبردن و توانایان، وه‌ ده‌شزانێ كه‌وا مرۆڤ بێ هێزوسست ئه‌بێت، جارجاره‌ بێ هیممه‌ت ئه‌كه‌وێت، و ئه‌كه‌وێته‌ ژێركاریگه‌رى ئاره‌زووى، ملكه‌چى شه‌هوه‌تى ئه‌بێت .

 

شاره‌زاى هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وەى واقیعێكى هه‌ستپێكراوه‌ له‌خودى مرۆڤدا ، به‌ڵام له‌ گه‌ڵى دا یه‌كناگرێته‌وه‌ دانى پێدا نانێت و پێی رازى نیه‌ .

 

ئیسلام ده‌یه‌وێ كه‌ موسڵمان په‌روه‌رده ‌بكات، پاك و خاوێنى بكاته‌وه‌، به‌رزى بكاته‌وه‌ به‌ره‌و جیهانى باڵا، وه‌دووری بخاته‌وه‌ له‌ ئاره‌زوو ویستى ، ئامۆژگارى ئه‌وه‌ى ده‌كات كه‌ جیهادى نه‌فسی بكات ، وه‌به‌هێزكردنى ئیراده‌وشكۆی خۆی ، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بێ هێزى و سستی و ته‌مبه‌ڵى .

 

هه‌رموسڵمانێكیش هه‌ڵوسكه‌وتى سه‌رراسته‌ له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كانى ئیسلام بكات، خواى گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتووى ده‌كات له‌ تێكۆشانه‌كه‌ی ، به‌ده‌ستى ره‌حمه‌تى ده‌ستى ده‌گرێت به‌ره‌و بڵندى راى ده‌كێشێت ..

 

ئیسلام و خیلافه‌ت

 

۲۲- ئه‌مریكا ئیسلامێکى ده‌وێ كه‌ له‌ نه‌ژداى خۆی خیلافه‌ت بسڕێته‌وه‌ .

 

ئه‌مریكا و هاورباران و هاوڕایان و هاوڕێانى هه‌ستیان به‌گرنگى جێنشینتى هۆشیارى(خیلافه‌تى ڕاشیدى)بۆ موسڵمانان كردووه‌، خه‌لیفه‌ش ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ به‌ ئیسلام حوكمیان ده‌كات، وه‌ حوكمى خواش له‌ناویاندا جێ به‌جێ ده‌كات، نورێكى دره‌وشاوه‌ ئه‌خاته‌ نێوانیانه‌وه‌، پارێزگارى له‌خۆێن و خاك و ماڵ و ئابڕویان ده‌كات، ئه‌وه‌ ڕیزه‌كانیان یه‌ك ده‌خات و به ‌یه‌كبوونى ریزه‌كانیان دوژمنیان په‌ك ده‌خات .

 

دوژمنان گرنگى خیلافه‌تیان بۆ موسڵمانان زانیوه‌، بۆیه‌ هه‌موو توانایان خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ لابردنى خیلافه‌ت ، بۆ ڕمانى مناره‌ى موسڵمانان، له‌ پاش جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مه‌وه‌ له ‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌وه‌، وه‌دابه‌ش كردنى خاكى موسڵمانان به‌سه‌ر چه‌نده‌ها ده‌وڵه‌تى شه‌ڕكه‌ری نێوخۆ، ملكه‌چ بۆ ئاراسته‌كانى ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزو داگیركه‌ركانى خاچ په‌رست .

 

ئیسلامیش بۆ موسڵمانان یاساو ده‌سه‌ڵاتیكى ئیسلامى خوایی داده‌مه‌زرێنێت، به‌سیسته‌مه‌ تایبه‌تیه‌كه‌ى خۆی كه‌ خیلافه‌ته‌،چاكترین و پاكو به‌رێزترین زه‌مانیش كه‌موسڵمانان به‌سه‌ریان بردبێ، له‌مه‌وداى زه‌مانى خیلافه‌تى راشیدینى ئیسلامیه‌وه‌ بووه‌ ، موسڵمانایش هیچ كاتێك زه‌لیل و ژێرده‌ست و به‌هه‌ده‌ردراو نه‌بوون تا ڕۆژى سه‌ركه‌وتنى دوژمنانیان به‌لابردنى خیلافه‌ت .

 

ئیسلام و بزاوته‌ ئیسلامیه‌كان

 

۲۳- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ كه‌ دان نه‌نێت به‌ بزاوت و بزوتنه‌وه‌ ئیسلامیه‌كان ، ئینكارى چالاكیه‌كانیان بكات .

 

ئیسلام داوا له‌موسڵمان ده‌كات به‌ سه‌رڕاستیه‌وه‌ پابه‌ندبن، وه‌ به‌ئاگاوه‌ تێیبگه‌ن، وه‌به‌هیممه‌ته‌وه‌ پێوه‌ى ببزوێن، وه‌بانگه‌وازى بۆ بكه‌ن له‌سه‌ر به‌رچاو ڕوونى، وه‌ ئیسلام و زانایان و بانگخوازان و سه‌ربازانى به‌رزتر رابگرن .

 

وه‌هه‌روه‌ها زانایان و بانگخوازانیش هه‌ڵسن به‌بانگهێشتى خه‌ڵك ، و ئاراسته‌وه‌ په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن، وابه‌سته‌بن به‌ كۆششكردن بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ بانگه‌وازى خواویستى و خزمه‌تى ئیسلام و موسڵمانان .

 

له‌و كاته‌ى ‌كه ‌ئیسلام دووركه‌تۆته‌وه‌ له‌ ئاراسته‌و حوكمى ژیانى موسڵمانان، موسڵمانان بونه‌تە نێچیرى ته‌ماعكاران، هه‌ڵگیرسانى بزاوتى ئیسلامى له‌ وڵاتانى موسڵمانان له‌دواى رمانى مناره‌وه‌ ، ئا ئه‌و بزاوت و بزوتنه‌وانه‌ به‌ تاكو كۆمه‌ڵیان به ‌ئیسلامه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێن، خزمه‌تێكى سه‌رله‌ نوێیان گەڕاندۆته‌وه‌ و پێشكه‌شی موسڵمانانیان كردوه‌، و په‌یوه‌ستیان ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ئیسلام، جیهادى ئه‌وان جیهادێكى پیرۆزه‌ .

 

هه‌موو هێزه‌ئیسلامیه‌كان له‌شوێن و وڵاته‌ جیاجیاكان توشی ناهه‌مواروى چه‌نده‌ها هه‌ورازونشێو سه‌ختى و دژایه‌تى بوونه‌ته‌وه‌، ئاراسته‌ى دوژمنانى ئیسلامى ڕووه‌وڕوی ئه‌وانه‌، ئه‌وانش چه‌ندان قوربانیان داوه‌ و هه‌زاره‌ها شه‌هیدیان داوه‌ له‌ بچوكترین ئه‌ندامیانه‌ تا ده‌گاته‌ سه‌ركرده‌كانیان، به‌ڵام بوونیان هه‌رماوه‌ته‌وه‌و خۆشیان تا دوا دڵوپی خوێنیان و تاكۆتا هه‌ناسه‌ى حه‌زین و پڕ ئاواتیان به‌رگرى له‌ مافی بوونى خۆیان ده‌كه‌ن، ئارامن له‌سه‌ر تاقی كردنه‌وكانى خواى گه‌وره‌ ئه‌و زه‌برو گورزو زه‌نگانه‌ش به‌دڵنیاوه‌ به‌هێزتریان ده‌كات له‌لاى خواى گه‌وره‌ش به‌رزتریان ده‌كاته‌وه‌ هه‌رئه‌وانیش سه‌ركه‌وتوون به‌و مه‌رجه‌ى بڕواداربن .

 

وه‌ بوونى بزاوته‌ ئیسلامیه‌كانیش به‌كارایی و كاریگه‌رى ده‌مێنێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ بوونى هه‌موو هه‌لى دوژمنانیان بۆ دارده‌ست بوون له‌سه‌ریان، ئه‌وه‌ش سوونه‌تى خواى گه‌وره‌یه‌ له‌به‌رده‌وامى بانگه‌واز، و هێزی ئه‌و پیاوانه‌ى هه‌ڵگرى ئاڵان، جێگیرن له‌سه‌ر حه‌ق وراستى، ئه‌وانه‌ى پێچه‌وانه‌ی كاریانن زیانیان لێ نادات، تاوه‌كو فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ دێت .

 

ئیسلام و گه‌لان :

 

۲۴- ئه‌مریكا ئیسلامێكى ده‌وێ نه‌زانبێ له‌سه‌رخاوه‌ن و كیان بوونى نه‌ته‌وه‌كان و ئازادى گه‌لان .

 

ئیسلام باوه‌شی پرسۆزو میهرى بۆ  هه‌موو گه‌لان ئاواڵا ده‌كات و بیرواڕی نه‌ته‌وه‌ په‌رسیتى ده‌گۆڕێ بۆ خواپه‌رستى .

 

گه‌لان پایه‌یه‌كى تایبه‌تیان هه‌یه‌ له‌ناو ئیسلام، خۆشه‌ویستى نیشتمانیش به‌ندایه‌تى هه‌ژمارده‌كات، كاركردنیش بۆ بوژانه‌وه‌و خزمه‌ت پێی و به‌ره‌وپێش بردنى به‌شێوەیه‌كى چاك به‌خواپه‌رستى دائه‌نرێ، وه‌ستانیش له‌ دژی داگیركه‌رانى به ‌واجب ئه‌زانێت .

 

كاتێك دوژمنان به‌شێك له‌خاك و نیشتیمانی موسڵمان داگیر ده‌كه‌ن ( وه‌كو چۆن یه‌هود فەڵه‌ستينى داگیركردووه‌ و ئه‌میركا عێراق و ئه‌فغانستان و روسیا شیشان.. ) ئه‌وكاته‌ ئیسلام جیهاد فه‌رز ئه‌كات له‌سه‌ر موسڵمانان..

 

به‌ڵێ ئیسلام دژی داگیركارێتییە ،داگیراكارانیش به‌دوژمن ئه‌ناسێنێ، هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵیان قه‌ده‌غه‌یه‌ و هاوكاریكردن و خزمه‌تكردنیان حه‌رامه‌ ..

 

ئیسلامی خوایی كه‌وا خواى گه‌وره‌ بۆ پێغه‌مبه‌رى صلی اللە علیە وسلم ناردووه‌ ته‌نها به‌و له‌ به‌نده‌كانى رازى ئه‌بێــت ناكرێ بیكه‌ین به‌ ئیسلامێكى ئه‌مریكایی كه‌ ئه‌مریكا پێی ڕازییه‌، ناكرێ به‌تاڵى كه‌ینه‌وه‌ له‌ تێگه‌یشتنه‌ ئه‌رێیه‌كانى ، ناكرێ وه‌كو دینى ئه‌وانى لێبكه‌ین ، جگه‌له‌شێوازى خۆی بۆ هیچ كه‌سێك نیه‌ ده‌ستى چه‌په‌ڵ و ره‌شی تێوه‌ردا وكوێر و كه‌ڕو ڵاڵى بكات و بیكاته‌ دینێك نه‌ ببینێ و نه‌ببیستێ نه‌بڵێ ، ناكرێ ببێته‌ دێنێك كه‌ بێ ده‌سه‌ڵات له ‌بزاوت و ئاراسته‌ و كاریگه‌ری .

 

ئه‌وانه‌ش كه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ئه‌ده‌ن خەیا‌ڵیان خاوه‌ ، ئیسلامی خوایی به‌هێز و ڕێزه‌وه‌  ئه‌مێنیته‌وه‌ و ئه‌وان ده‌چنه‌وه‌ بۆ زبڵدانى مێژوو، ئیسلام و جیهادمان هه‌ر ئه‌مێنتێته‌وه‌، له‌سه‌ر به‌ردى ڕه‌ق هه‌موو شاڵاو و شه‌پۆڵه‌ داگیركاریه‌كان وردوخاش ئه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌بێـت ئێمه‌ خاوەن ‌ ئه‌و ئیراده‌ ڕه‌ببانیه‌ بین كه‌ به‌ئیسلام و بۆئیسلام ئه‌یخه‌ینه‌گه‌ر ..

 

والحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على محمد وعلى اله وصحبه اجمعين ومن اهتدى بهديه الى يوم الدين

 

 

دیدگاهتان را بنویسید