هەموو نهێنیەکانی زەردەشتی ئاشکرابو و پیر لوقمانیش لە ترسی دادگا رایکردووە بۆ بەریتانیا

هەموو نهێنیەکانی زەردەشتی ئاشکرابو و پیر لوقمانیش لە ترسی دادگا رایکردووە بۆ بەریتانیا

ئا: بارزان . ر

بەرێزان زەردەشتیەکان لەناوەخۆیان لەسەر خیانەت و جاشایەتی بۆ وولاتانی بێگانە ناکۆکیان تێکەوت بەلام یەکێك لە دامەزرێنەرانی زەردەشتیانی کوردستان بەفەرمی هەموو نهێنیەکانی ئاشکراکرد و سکالای لەسەر پیر لوقمان تۆمارکردوە لەدادگا ئێستا لە دادگا کەیسەکە کاری لەسەر دەکرێت و پیر لوقمانیش رایکردووە بۆ بەریتانیا.

نەژاد نوری دامەزرێنەری بەرپرسی رێکخراوی فەرهەنگ و فەلسەفەی زەردەشتی سکالای لەسەر پیر لوقمان تۆمارکردوە و خودی خۆی بە فەرمی لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبوك هەموو نێهنیەکانی ئاشکرا کرد و چەندین بەلگەی لەسەر ئەم بابەتە بلاو کردەوە فەرموون لە زاری خۆیانەوە بیزانن:

(( من ( نەژاد نوری ) کە بە فەرمی بەرپرسی( ڕێکخراوی فەرھەنگ و فەلسەفەی زەردەشتی کوردستانم ) وە یەکێکم لە دامەزرێنەرانی ئەم پرۆسەیە لە کوردستان بەھاوکاری بەتایبەت ( ئاوات حسامەدین ) و چەند ھاوڕێیەکی تر وەک ( بەناز ئسماعیل ) و ھەندێکی تر کە لەسەرەتاوە پێکەوە بوین و لە بەرواری ١/ ٦/ ٢٠١٥ بەفەرمی لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان مۆڵوتمان وەرگرت ، لە بەرواری ٨ / ٢/ ٢٠١٧ بەدواوە ھیچ سەردانێکی ناوەندی زەردەشتی کوردستانم نەکردوە لەبەر چەند ھۆکارێک .

١- لوقمانی حاجی کەریم بەبێ ھیچ بەڵگەیەک خۆی کردووە بە پیر.
٢- بەبێ بەڵگەی یاسایی پلەی موغ دەبەخشێتەوە.
٣- ئەوەی بیری چاک و وتەی چاک و کرداری چاکە نییەتی.
٤- لوقمانی حاجی کەریم بازرگانی دەکات بە پرۆسەی زەردەشتیەوە.

بۆیە منیش وەک مرۆڤێکی بەئەمەک و ڕاستگۆ کە خەمی گەورەم نیشتمان و کوردستانە بابەتەکەم داوەتە دەستی دادگا کە دادپەروەرانە مامەڵەی بکات ، کێ موقەسرو بەرژەوەندی خواز بوو با دادگا مامەڵەی لە گەڵدا بکات .

من وەک (نەژاد نوری) زۆر خۆشحاڵ دەبم کە دادگا ئەگەر ھەڵەیەکم ھەبوو سزام بدات ، چونکە دەڵێن دەستێک یاسا بیبڕێت ئازاری نییە.

ئەگەر لوقمانی حاجی کەریم راستی دەکردو توھمەتەکانی ڕاستن و من کەداوام لەسەر تۆمار کرد دوای پێنج سەعات ڕای نەدەکرد بۆ مانجستەر.

دەبێت ھەموو ھاوڵاتیەک ئەم ڕاستیە بزانێ کە لوقمان کێیەو بۆ کێ کار دەکات ئەمانە دادگا یەکلایی دەکاتەوە.!

من یەکێکم لە دامەزرێنەرانی پڕۆسەی زەردەشتی لە کوردستان زۆربەی کورد لەباشور من دەناسێ بە ھاوڵاتی سادەو بە بەرپرسی وڵات.! ))

ئەوەش راستی زەردەشتیەکانی کوردستان، کاتێك ئێمەی موسلمان هاوارمان ئەکرد ئەمان ووت ئەم زەردەشتیانە جاشی دوژمنانی کوردستانن بۆ دژایەتی ئاین و دەولەتی کوردی درووستکراون کەس بە ئێمەی باوەر نەئەکرد ئەیان ووت ئێوە خەلکی چەواشە ئەکەن، بەلام ئێستا زانیتان تەنها موسلمانان خەم خۆر و دلسۆزی خاك و وولات و ئاینن باقی هەمووی داگیرکەر و خیانەتکارە.

بەرێزان نەژاد نوری لە نوسینەکەیدا لەسەرەوە ئاماژەی بەوەکردووە ئەلێ:
( من وەک (نەژاد نوری) زۆر خۆشحاڵ دەبم کە دادگا ئەگەر ھەڵەیەکم ھەبوو سزام بدات ، چونکە دەڵێن دەستێک یاسا بیبڕێت ئازاری نییە)

بیر بکەنەوە ئەم زەردەشتیان سەدان جار رەخنەیان لە ئیسلام ئەگرت ئەیان ووت بۆ ئیسلام یاسای دەست برینی تێدایە کەچی نەژاد نوری زەردەشتی ئێستا نەك رەخنە لەم برگەیەی ئیسلام ناگرێت بەلکو زۆر دڵی پێخۆشە و باوەری تەواوی بەو حوکمە هەیە وەهەروەها دەلێ دەستێك یاسا بیبرێت هیچ ئازاری نابێت.

خەلکی کوردستان بیربکەنەوە لەهەموو لایەکەوە هێشرتان کراوەتە سەر و داگیرتان ئەکەن پێوویستە هۆشیار ببنەوە.

لە کۆتایدا ئەلێم ئاینی زەردەشتی لە مۆزەخانەی ئێران کەوتبوو دەریان هێنا بۆ دژایەتی و داگیر کردنی کوردستان لە رێگای ئەم جاش و خۆ فرۆشانەی بانگەشەی بۆ ئەکەن.

سەرچاوە: ووێنەکان و لینکی ئەکاوونتی نەژاد نوری فەرموون بە خۆتان سەردانی ئەکاونتەکەی بکەن بۆ ئەوەی هیچ گومانێکتان نەمنێت.

 

1 دیدگاه دربارهٔ «هەموو نهێنیەکانی زەردەشتی ئاشکرابو و پیر لوقمانیش لە ترسی دادگا رایکردووە بۆ بەریتانیا»

  1. ئەم میللەتەیان واگەوجاندوە و بێهۆشە هەتا ئێستاش دۆست بەدوژمن دەزانێ و دوژمن بەدۆست من چۆن بڵێم خواڕەحم بەم میللەتە بکات لەکاتێکدا خۆی ڕەحم بەخۆی ناکات و ڕاستو چەپی خۆی لێ تێکچوە

    پاسخ

دیدگاهتان را بنویسید