ئاڵای سوپای ئیسلام لە ئەندەلوس لە ڕۆژی جەنگی (العقاب) کە تێیدا سوپای ئیسلام و موسڵمانان شکستیان هێنا

ئاڵای سوپای ئیسلام لە ئەندەلوس لە ڕۆژی جەنگی (العقاب) کە تێیدا سوپای ئیسلام و موسڵمانان شکستیان هێنا

ئا: موجاهیدی ئیسلام

کەی بەخەبەر دێن موسڵمانان ؟!

ئەو وێنەیەی دەیبینن ئەوە ئاڵای سوپای ئیسلامە لە ئەندەلوس لە ڕۆژی جەنگی (العقاب) کە تێیدا سوپای ئیسلام و موسڵمانان شکستیان هێنا و خاچپەرستەکان ئەو ئاڵایەیان برد بۆ خۆیان و هەتا ئیستاش هەڵیان گرتووە و دەیپارێزن ..!!.
لەو ڕۆژەوە تا ئیستا خاچپەرستان هەموو ساڵێک یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە چونکە سەرەتای کۆتایی هاتنی ئەندەلوس بوو…
لەم وێنەدا سەربازان و ئەفسەرەکانی سوپای ئیسپانیا بە شەقامەکان دادەڕۆن و ئاڵای موسڵمانانیان بەرزکردۆتەوە لە ساڵ ڕۆژ و یادی ئەو جەنگەی موسڵمانان شکان و دەوڵەتەکەیان کۆتای هات !!
ئێمە هەموو ئەوانەمان لە بیرکرد !! بەڵام ئیسپانیەکان لە بیریان نەکردووە !!
ئەوان ئاهەنگ دەگێرن بەبۆنەی شکستی ئێمەوە لە ئەندەلوس !! ئێمەش ئاهەنگ دەگێرین بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی ئیسپانیا و ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە !!!
حەیف وای لێ هاتووە بچکەی موسڵمان ئاگای لە مێژووی ئیسلام نیە و بەڵام بە چەند سەعات لە دیار یاری تۆپی پێی خچپەرستان دادەنیشێت و ئاهەنگ و خۆشی دەردەبڕێت !! لەکاتێکدا لە پێش چاوی کوفر دەکەن یاریزانەکان ، هەر سەرەتا هاتنە ناو یاریگا دەستێک لە فریزەکە دەدەن و سێ دەندوک لە خۆیان دەدەن واتە اللە لە سێ کەس پێکهاتوە ( إِنَّ اللّهَ ثَالِثُ ثَلاَثَة )ٍ بەڵام غیرەتی نیە واز لە سەیرکردنی یاریەکە بهێنێت !! بە چ ڕوێکەوە دەڵێی موەحیدم ؟!

دیدگاهتان را بنویسید