کەس نەماوە تەکفیری نەکەن لە موسڵمانان وە خۆشیان تەکفیرکردووە و ئاگاشیان لێ نیە !!

 

کەس نەماوە تەکفیری نەکەن لە موسڵمانان وە خۆشیان تەکفیرکردووە و ئاگاشیان لێ نیە !!

 

ئا: کامه ران

لەناو خەواریجەکان گروپی ئەزاریقە لەهەموویان زیادەڕۆتربوون لە تەکفیرکردنی موسڵمانان !!

هەتا گەیشتە ئەو حالەتەی (نافع بن الازرق ) کەدامەزرێنەری فکرەی ئەزاریقەبوو هەموو دنیای تەکفیرکرد تا وای لێهات برادەر و کەسە نزیکەکانی لە گروپەکەی خۆشی تەکفیر کرد هەتا گەیشتە ئەو حالتەی کەسی بە دەستەوە نەما خۆشی تەکفیرکرد گوتی هەمووتان کافرن وە خۆشم کافرم !!

ئێ گوتیان چۆن دەبێت هەموو هەر کافربین ئەی کێ موسڵمانە؟! گوتی من کافرم ئەوە تەوبەم کرد ئیستا خۆم موسڵمانم !! برادەرەکانی گوتیان ئەوە ئێمەش تەوبەمان کرد ئێمەش موسڵمانین !! گوتی نەخێر ئێوە مورتەدن تەوبەتان قەبووڵ نەبووە !! گوتیان باشە خێرە تەوبەی تۆ قەبووڵ بوە هی ئێمە قەبوڵ نابێت ؟!

جا نەوەی ئەزاریقەکان ئیستاش هەن باوەڕتان بێت کەس نەماوە تەکفیری نەکەن لە موسڵمانان وە خۆشیان تەکفیرکردووە و ئاگاشیان لێ نیە !!

دیدگاهتان را بنویسید