ئایا عەزاب و سزای ” الله ” گەورەترە یان عەزاب و سزای خەڵکی؟!

ئایا عەزاب و سزای ” الله ” گەورەترە یان عەزاب و سزای خەڵکی؟!

ئەگەر پێت وایە عەزاب و سزای پەروەردگاری جیهانیان گەوەرەترە ئەدی لە چی دەترسی بۆ چی حەق ناڵێت و شوێن حەق ناکەویت؟! لە کاتێکدا دەزانی مردن و ژیان و رزق رۆزی و هەموو شتیکت لە دەست ” الله ” یە تبارک وتعالی.
دەسەڵات دارە طاغوت و زاڵم و خوێن رێژەکان دەتوانن چیت لێ بکەن؟ نانت دەبرن؟ رزق لەدەست ئەوان نیە چەندت بۆ نوسراوە هەرئەوە دەخۆیت،
چیت لێ دەکەن زۆر زۆر دەتگرن و لەسجن ئازارت دەدەن، ئەگەر هیچیان پێنەکرا دەتکوژن و تەواو بریاوە خۆناتوانن پاش مردن سزات بدەن!! بەڵام بیر لەوە بکەوە تەواو تۆ بردتەوە و بەهەشت و رەزامەندی ” الله “ت بەدەست هێنا.
دەبیرێکیش لە سزای ” الله جل جلالە ” بکەوە کە هەرگیز بەراورد ناکرێت بە سزای بەشەرەکان، ئاخر ” الله ” بتخاتە جەهەنەمەکەیەوە هەتا هەتا لە ناو ئاگردا دەبیت کە نەژیانی تێدایە و نە مردن هەزارەها جار خۆزگە بە مردن دەخوازیت بەڵام مردن نیە وەک تبارک وتعالی دەفەرمووێت{ ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ}لاعلی ﴿ ۱۳).
بەریزان با بیرێک لە قەبرو قیامەتی خۆمان بکەینەوە و ئەو دیمەنە سەختانەی رۆژی قیامەت و پردی صیراط و دیمەنەکانی ناو جەهەنەم و ئاگر بێهێنیە پێش چاوی خۆمان بزانین ئەو جەستە لاوازەمان تەحەمولی ئەو هەموو ئیش و ئازار و سوتانە دەگرێت؟!
دەکەوایە بابریار بدەین جگە لە ” الله ” لە کەسی تر نەترسین و ژیان و مردنمان لە پێناوی ” الله ” دا بێت و هەرچیەک لای ئەوەوە بێت پێی رازبین و لەسەر سەر و چاومانی دابنێین.

دیدگاهتان را بنویسید