پارتی کرێکارانی کوردستان لەڕێگەی حکوومەتی عێراقەوە ئیدارەی خۆی لە شنگال جیا ئه کاتەوە

پارتی کرێکارانی کوردستان لەڕێگەی حکوومەتی عێراقەوە ئیدارەی خۆی لە شنگال جیا ئه کاتەوە

ئا: هوگر

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان لەڕێگەی حکوومەتی عێراقەوە ئیدارەی خۆی لە شنگال جیا بکاتەوە ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەیە لەدژی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات.

د.ماجید شنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پەکەکە چەند پۆستێکی وەهمی بۆ خۆی داناوە و دەیەوێت لەو رێگایەوە حوکمڕانیی ئیدارەی شنگال بکات، ئیستاش هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ ئەوەی لەڕێگەی بەغداوە ئیدارەی شنگال جیا بکاتەوە، هەر ڕۆژە و دەیەوێت گرفتێک بۆ شارەکە دروست بکات، لە هەمانکاتدا کاری جددی لەسەر ئەوە دەکات ئەو کارمەندە حزبییانەی خۆی دایناون بیانباتە بەغدا و لەوێ لینکی پەیوەندییان بۆ بکاتەوە بەبێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆ ئیدارەی شارەکە بکات”.

ئەو پەرلەمانتارەی کوردی ئیزدی لە درێژەدا ڕاشیگەیاند: “ناکرێت تا سەر ئەم هەڵسوکەوتە لە پەکەکە قبووڵ بکرێت، ئێستاش زانیاری هەیە کە دەیەوێت دووربارە لیستێک بیداتەوە بە بەغدا و گوایە چەکداری نوێیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی ژمارەی ئەو چەکدرانەی زیاد بکات کە حکوومەتی عێراق پارەی پێ دەدەن”.

دیدگاهتان را بنویسید