تەوحید به کوردی و به کورتی

تەوحید به کوردی و به کورتی

ئا: م. هه ورامی

توحید: لە زمانەوانی لە أحد وەرگیراوە… واتە بە تەنها گرتن یان بە تەنها زانین…

لە شەرعیەوە: واتا تەنها خوا بپەرستی و هاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار نەدەی و باوەڕ و ئیمانت هەبێ بە تاك و تەنهایی خوا و ئیقرار و باوەڕ بوون بەوەی کە ئیلاهیەت و ڕبوبیەت و عیبادەت تەنها مافی ئەوە….

هەر کەسێ تەوحیدی نەبێت خوای گەورە هیچ کار و کردەوەیەکی چاکی لێ قبوڵ ناکات، بە بەڵگەی وتەی خوای گەورە:« ولقد أوحي اليك والى الذين من قبلك لئن أشركت ليحبطن عملك ولتكونن من الخاسرين» واتە: ئەی محمد صلی الله علیه وسلم ئێمەی وەحیمان بۆ تۆ و بۆ ئەوانی پێش تۆش ناردووە کە ئەگەر هاوەڵ و شەریك بۆ خوا بڕیار بدەی ئەوا کار و کردەوەکانت پووچەڵ دەبنەوە و لەکۆتاییدا هەر تۆ دەبیتە دۆڕاو و شکست خواردوو…

تەوحیدی خوای گەورە زۆر ڕوو دەگرێتەوە بەڵام زانایان بە گشتی دابەشیان کردۆتە سەر سێ بەش:

١- تەوحیدی ڕبوبیەت (توحيد الربوبية): واتە بە تەنها ڕاگرتن و بەتاکزانینی خوای گەورە بە کارەکانی خوا وەکو: دروستکردن و باراندنی باران و ڕزق و ڕۆزی و …هتد

٢- تەوحیدی ئیلاهیەت (التوحید الألوهية) : ئەمەش واتای ئەوەی کە خوای گەورە بە تاك و تەنها بزانی بەڵام بە کردەوەکانی خودی خۆت، واتە تەنها عیبادەت و پەرستن بۆ خوا بکەیت و تەنها لەو بپاڕێیتەوە و تەنها حوکمی ئەو جێبەجێ بکەیت…هتد

٣- تەوحیدی ناو و سیفاتەکان (توحید الأسماء والصفات) : ئەمەش واتە باوەڕبوون بە ناو و سیفاتە تایبەتیەکانی خوای گەورە وەكو : عیلمی غەیب، بیستن و بینینی هەموو مەخلوق و درووستکراوێکی خۆی، هەروەها باوەڕبوون بە هەر ٩٩ ناوەکەی خوا و تایبەتنەکردنیان بە هیچ کەس و شتێکی تر جگە لە الله…….

هەروەها تەوحید یەکەم واجبەکانی خوای گەورەیە بەسەر بەندەکەی خۆیەوە و پێش هەموو شتێك تەوحیدی خوا و کوفر بە طاغوتی واجبکردووە، هەروەك دەفەرمووێت: «ولقد بعثنا في كل أمة رسولا أن اعبدوا الله واجتنبوا الطاغوت» واتە: بەڕاستی ئێمە بۆ هەموو ئوممەتێك نێردراومان ناردووە و فەرمانی ئەوەی پێکردوون کە خوا بە تەنها بپەرستن و خۆیان لە طاغوت دووربخەنەوە……..

دیدگاهتان را بنویسید