حــوکمی ڕازی بوون بە یاسا و دەستوری سیکولاری وڵاتی کوردستان چیــە؟

حــوکمی ڕازی بوون بە یاسا و دەستوری سیکولاری وڵاتی کوردستان چیــە؟

 

ئەبێت هەموو بەرنامەو یانساکانی ژیان بکەڕێتەوە سەر شەرعی اللە تعالی و سونەتەکەی پێغەمبەر (صلی علیه وسلم) .. لە حەڵاڵ و حەرام ، ئەو شتەی جائیزە ،ئەوی تریان ناشێـــت ، ئەمــە فەرزە ، ئەوەیان سونەتە ، ئیتر ئەمانە لە هەر لایەکی ژیاندا بن : عەقیدە بن یان پەرستن یان حوکم کردن یان داوای ماف ، مامەڵە بن یان ڕەفتار ، سیاسەت بن یان ئابوری .خوای تعالی ئەفەرمووێت:(وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ تِبْيَٰنًا لِّكُلِّ شَىْءٍ) النحل/۸۹ واتە: قورئانە کەی کەبۆمان ناردوویت ڕوون کردنەوەی هەموو شتێکی تێدایە. هەروەها دەفەرمووێت: (وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَىْءٍ) یوسف ۱۱۱ واتە: باسی هەموو شتێکی بە دوورو درێژی تێدایە. واتە لەبچوکترین تا کەورەترین ماف باسکراوە بە دادوەرانە بە یەکسانی لەبەینی مرۆڤەکان و پێویستمان بەهیچ یاسایەك نیە وەك :مافی مرۆڤ ، مافی حەق ، مافی زەکات ،مافی خێرات ، مافی بەشە ژیانی مرۆڤ ، ئاژەڵ ، بازرگانی ، خوێندنگاکان ، ڕێگەوبان ، خەڵك بەکوشدان لەپێناو پارچە پەڕۆیەك ، خەڵك بەکوشتدان لەپێناو دەستێ خۆڵ یان خاشاك و خۆڵ لەپێناو سەرکردە و باڵادەستان ، وەهەر کەسێك بە یاسای اللە تعالی ڕازینە بێت حوکمی دەرچونە لەدین هەروەکو خودای تعالی ئەفەرمووێت

(وَمَن يُشَاقِقِ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ ٱلْهُدَىٰ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ ٱلْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِۦ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِۦ جَهَنَّمَ ۖ وَسَآءَتْ مَصِيرًا) النساء / ۱۱۵ واتە: ئەو کەسەی بە ئاراستەیەکی پێچەوانە بەئاراستەی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) بجوڵێتەوە ڕێ بازێکی تر ـ جکە لە ئاییەتەکەی ئەو بۆ ژیانی بگرێتە بە ، یان ڕێبازێکی تری غەیری ئیسلام بچەسپێنیت ، ئەو کەسە کافرەو دەخرێتە دۆزەخەوەو بە نەمری هەتا هەتای دەمێنێتەوە و چارەنوسی زۆر خراپ دەبێت.

دیدگاهتان را بنویسید