ئافرەت بە لای ناموسڵمانەکانەوە، لە کۆن و نوێدا

ئافرەت بە لای ناموسڵمانەکانەوە، لە کۆن و نوێدا

ئا: دکتۆر علی

ئافرەت بەر لە هاتنی ئاینی ئیسلام ، لە هەموو شارستانییەتە کۆنەکاندا ستەم لێکراو و بێ ڕێز بووە ، ئیتر لە شارستانێتی ئەوروپای کۆن یان ڕۆمانیيەکان، یان فارسەکان ، یان عەرەبەکانی بەر لە ئیسلام ، هەر کام لەو شارستانێتیانە کە تێپەڕيوە، چەندەها جۆر سزا و ئەشکەنجە و ستەم و چەوسانەوەیان بەسەر ئافرەتدا هێناوە .

* ئیغریقیەکان بە دارێکی ژەهراویان زانیوە ، ودەیانوت : شتێکی پیسە و بەشێکە لە کاروکردەوەی شەیتان .

* ڕۆمانییەکان دەیانگووت : ئافرەت ڕۆحی نییە ، جۆرێك لەو جۆرانەی کە سزایان پێ دەدا ، ڕۆنی گەرم و داخکراویان دەکرد بە سەر سەریدا ، دەیان بەست بە ئەسپەکانەوەو ڕايان دەکێشا تاوەکو گیانی دەردەچوو .

* صينییەکانیش دەیانگووت : ئافرەت ئاوێکی بە ئازارە و بەختەوەری دەشواتەوە، بۆ هەموو صينیەکیش هەیە کە خێزانەکەی ( هاوسەرەکەی) زیندە بەچاڵ بکات . ئەگەر مێردەکەشی بمرێت، ئەوا خزم و کەسوکارەکەی وەك میرات ژنەکەی دەبەن .

* هیندیەکانیش بەرامبەر بە ئافرەت دەیانگووت : نە مردن و نەجەهەننەم و نە ژەهرو نە مار و نەئاگر هیچيان لە ئافرەت خراپتر نین ، بەڵکو بە لای ئەوانەوە ئافرەت ئەگەر مێردەکەی بمرێت ئەویش مافی ژیانی نامێنێت ، بەڵکو دەبێت لەگەڵ ئەودا بسوتێنرێت .

* فارسەکان : بەڕەوایان دانابوو کە هەموو ئافرەتێك مارەبکرێت ، باوەکو مەحرەمیش بێت ، بەبێ هیچ ئیستسنایەك درووستە بۆ پیاوی فارسی کە فەرمانی مردن بدات بە سەر هاوسەرەکەیدا.

* یەهودیەکان دەیان گووت : ئافرەت نەفرەتی خوایە ، چونکە هۆی بەدبەختی و سەرلێشێوانە ، لە کاتی عادەی شەرعیدا شتێکی پیسە ، درووست بوو بۆ باوکی کە بیفرۆشێت .

* بەلای مەسیحيەکانیشەوە حاڵی لەوانەی ڕابردوو باشتر نەبوو ، ئەوەتا فەڕەنسییەکان لە ساڵی (٥٨٦) زاینییدا کۆنگرەیەکيان بەست بۆ باسی ئەوەی کە :

١-  ئافرەت بە مرۆڤ دادەنرێت یان نا؟!

٢- ئایا ڕۆحی هەیە یان نا ؟!

٣- ئەگەر ڕۆحی هەبێت ، ئایا ڕۆحی مرۆڤانەیە ، یان ڕۆحی ئاژەڵيانەیە ؟!

٤- ئایا ئەگەر ڕۆحی مرۆڤانە بێت ، ئایا لە هەمان ئاستی ڕۆحی پیاودایە یان نزمتر .

وە لەکۆتایشدا بڕياریاندا بەڵێ مرۆڤە کە بەڵێ مرۆڤە !! بەڵام تەنها بۆ خزمەتکردنی پیاو دروستکراوە !!

وە پەرلەمانی ئینگلیزیش لە سەردەمی پاشا ( هنری شەشەم ) بڕيارێکی دەرکرد کە : بۆ ئافرەت ناڕەواو قەدەغەيە کە کتێبی ( العهد الجديد / واتە ئینجیلە دەستکاریکراوەکە ) بخوێنێتەوە، چونکە ئافرەتیان بە پیس دادەنا .

بەلای عەرەبەکانی بەر لە ئیسلامیشەوە ستەم کردن لە ئافرەت گەیشتبووە ڕادەیەك کە هەر بە زیندووی دەیان نایە چاڵەوە، یان فڕەيان دەدایە ناو بیرێکەوە بە شێوەیەك کە دڵی مرۆڤی بە ویژدانی دەتواندەوە .

یەكێك دەپرسێت : خۆ ئەمانەی باسکران هەمووی لە سەردەمانی کۆندا بووە، و ڕابردووە، هەر ئەوانەش وەهای کردووە کە کەسانێك بە درۆ داوای مافەکانی ئافرەت بکەن ، بەڵام ئەوەی کە جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە : ئافرەت لە شارستانێتییەکانی تری نا ئیسلامیدا تاوەکو ئێستاش هەر سوکایەتی پێدەکرێت ، بەهەموو پێوەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ، و کۆمەڵەکانی مافەکانی مرۆڤ .

بۆ نمونە : دۆسیەی توندو تیژی کردن دژی ئافرەتان ، ئازاردانی جەستەییان ، بە پێی ئەو سەرژمێرییانەی کە تایبەتن بە توندو تیژی دژی ئافرەتانی رۆژئاوایی ، ئەم دەر ئەنجامانەی خوارەوەی لێدەکەوێتەوە :

* %٧٥ ی پیاوان لە ئەمریکا بە جۆرێك لێدانی هاوسەرەکانیان دەکەن ، کە توشی نوقسانی و بەڵایان دەکەن . % ١٧ ی ئەو ئافرەتانە حاڵەتیان وەها دەخوازێت کە بخرێنە ژێر چاودێری وردەوە … ئەم زانیاریانە لە لایەن دکتۆر (جون بیریە ) یەوە نوسراوە، کە پرۆفیسۆری یاریدەدەری وانەی زانستی دەروونییە لە زانکۆی ( کارولينا) .

* بە پێی ڕاپۆرتی دەزگای ناوەندی ئەمریکی بۆ توێژینەوەو پشکنین (FPT) هاتووە کە : هەموو هەژدە چرکەیەك ئافرەتێك لە لایەن مێردەکەیەوە لێدان دەکرێت .

* ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی نوسیوێتی : لە هەموو دە ئافرەتێكدا یەکێکيان لە لایەن مێردەکەیەوە لێدان دەکرێت ، ئەوجا ڕۆژنامەی (Relation Family) لە سەر ئەم هەواڵە دەڵێت : هەر ئافرەتێك لە دوو ئافرەت لە لایەن مێردەکەیەوە لێدان دەکرێت ، وستەم و دەست درێژی دەکرێتە سەر .

* دکتۆر (جون کيشلر) کە یەکێکە لە زانایانی زانستی دەروونی لە شيکاگۆ لە ئەمریکا زۆر بە ڕاشکاوانە دەڵێت %٩٠ ی ئافرەتانی ئەمریکا تووشی سستی و ساردی جینسی بوون ، % ٤٠ ی پیاوانیش تووشی نەزۆکی بوون ، هەروەها دەڵێت : ئەو ڕيکلام و ئاگاداریانەی کە پشت بە وێنەی ئافرەتی ڕووت دەبەستن ، هەر ئەوانە هۆکاری دابەزینی ئاستی جنسین لای گەلی ئەمریکا.[۱]

* لە فەرەنسا ساڵانە دوو ملوێن ئافرەت ڕووبەڕووی لێدان دەبنەوە .. متمانە داری نهێنییەکانی ووڵات بۆ مافەکانی ئافرەت (ميشيل أندرية) وتوويەتی : هەندێك جار ئاژەڵەکان مامەڵەی باشتریان لەگەڵدا دەکرێت، وەك لە ئافرەتان. خۆ ئەگەر پياوێك لە سەر شەقامێك بدات لەسەگێك ، ئەوا کەسێك شکاتی لێدەکات لای کۆمەڵەی بە نەرمی جووڵانەوە لەگەڵ ئاژەڵ، بەڵام ئەگەر لە سەر شەقامێك لە ژنەکەی خۆی بدات، ئەوا یەك کەس جووڵە ناکات و خۆی لەمەسەلەکە ناگەیەنێت .

* لە %٩٢ ی کاری لێدان لە شارەکاندا ڕوودەدات %٦٠ ی ئەو شکاتانەی کە بەشەودا دەگاتە پۆلیسی فریاکەوتنی پاریس بریتین لە هانا هێنانی ئافرەتان لە دەست خراپی مامەڵەی مێردەکانیان .

* لە بەریتانیا ڕاپۆرتێك هاتووە لە سەر ئەوەی کە %٧٧ ی مێردەکان هەر بە بێ هـۆ  لێدانی ژنەکانیان دەکەن .

* لە ووڵاتی بەریتانیا زیاد لە %٥٠ ی ئافرەتە کوژراوەکان بریتی بوون لە قوربانی دەستی مێرد یان دۆستەکانیان ، توندو تیژی خێزانی زیادی کردووە بە ڕێژەی %٤٦ لە ساڵێکدا هەتاوەکو کۆتای مانگی ئازاری ساڵی ١٩٩٢ . هەروەها دەرکەوتووە کە %٢٥ ی ئافرەتان ڕووبەڕووی لێدان دەبنەوە لە لایەن مێردەکانیان یان دۆستەکانیانەوە . پۆلیسی بەریتانی ساڵانە (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار پەیوەندی تەلەفۆنی پێدەگات کە ئاگادار دەکرێنەوە لە سەر دەستدرێژی کردنە سەر ژنان ئیتر لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە بێت یان دۆستەکانیان .. هەر ئەو ڕاپۆرتە ئەوەشی تێدایە کە ژنێك باسی ئەوەی کردووە کە لەسەرەتای شوکردنییەوە ، مێردەکەی سێ ساڵ و نیو لێی داوە و دەشڵێت : ئەگەر دوای لێدانەکەم قسەم بکردایە دووبارە لێی دەدامەوە ، بۆیە هەر وا بێدەنگ دەبووم ، خۆ ئەو تەنها بەیەك جۆر لێدان وازناهێنێت ، بەڵکو هەموو جۆرەکانی بەکار دەهێنێت ، وەکو بە دەموچاو کێشان، مشتەکۆڵە ، شەق ، لەقەو خستنە ژێر پێ ، کێشانی سەر بەدیواردا . هەندێك جار پیاوانێك هەبوون کە جگەرەیان بە لاشەی ژنەکانیان کوژاندۆتەوە، یان بە زنجیرو کۆت لە ماڵدا کۆتیان کردوون ، پاشان دەرگایان لەسەر داخستوون ، و چەند کاتژمێرێكی زۆر بەم جۆرە بە جێیان هێشتوون .

جا لەم کورتە باسەماندا لە بارەی چۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ ئافرەتدا لە لایەن ناموسڵمانەکانەوە ، ئیتر لە شارستانێتییە زۆر کۆنە بەسەر چووەکان، یان لەم چەرخە تازەی ئێستامان ، ئەو ڕاستییە گرنگەمان بۆ دەردەکەوێت کە : ڕۆژئاوا ، یان هەر شارستانێتییەکی تر ، بەهۆی ئەوەی کە هەندێك ڕەفتاری ناباویان لێوە دەردەکەوێت ، کە لەپلەو بەهای ئافرەتان کەم دەکەنەوە – وەکو ڕابردوو – هيچکام لەو شارستانێتییانە ناگونجێت و دەست نادەن کە ببنە نمونە بۆ ئێمە ، یان بەڵکو هەر دەست نادەن بۆ ئەوەی کە هیچ کۆمەڵگەیەکی تریشيان پێ هەڵبسەنگێنرێت .

جا ئێمە کە ئەم باسەمان کرد لە سەر ئەم بابەتە ، مەبەستمان داکۆکی کردن بوو لە بەها بەرزەکانی خۆمان و شەریعەتە ڕاستەکەمان، تەنها خوای گەورەش ڕێنموويکار و ڕێپيشاندەرمانە.

*

*

________________________________________

[۱]  ئەوەی شارەزای زیاتری دەوێت ، بابگەڕێتەوە بۆ ڕاپۆرتی لیژنەیەکی کۆنگرێسی ئەمەریکی بۆ لێکۆڵينەوە لە سەر تاوانەکانی گەنج و مێرمنداڵەکان لە ئەمریکا ، لە ژێر ناونیشانی ( ڕەوشتی داهێزراوی کۆمەڵگەی ئەمریکی ) /المجتمع العاري بالوثائق والأرقام/ص١١.

 

دیدگاه‌تان را بنویسید: