بۆ شێرێكی ئه‌سیر

بۆ شێرێكی ئه‌سیر

_______________________________________

مامۆستا جاسم . ک

•  ئه‌فرازییه‌ یا شوعله‌یی بێ سودی هه‌تاوه‌؟

……… گڕدانه‌ ئه‌مه‌ یاخۆ موسوڵمانه‌ سوتاوه‌؟

________________________________________

•  خه‌رمانه‌ وه‌ها نوكی چه‌قیوه‌ به‌ سه‌مادا

……….. یا جه‌سته‌یی منداڵ وژنه‌ لێره‌ كوژاوه‌‌؟

________________________________________

•  داخۆ ئه‌مه‌ قاڵ وقووی مورغانه‌ له‌ شه‌ودا

………….  یا ناڵه‌یی شارێكه‌ له‌ ترسا شڵه‌ژاوه‌؟

________________________________________

•  دڵ هێنده‌ غه‌می گرتووه‌ ناچاره‌ بگریێ

……  چاو وشكه‌ ده‌ڵێ: به‌سیه‌ كه‌ فرمێسك نه‌ماوه‌

________________________________________

•  له‌تله‌ت ده‌كه‌ن وگڕده‌ده‌ن وده‌یكه‌نه‌ مننه‌ت

……….  ئینسانییه‌ته‌ په‌خشی ده‌كه‌ن قه‌ومی ڕۆژاوه‌

________________________________________

•  به‌ندی ده‌كه‌ن ئه‌و شێره‌ نه‌ڕه‌ی دێ، له‌ قه‌فه‌سدا:

….  ئیرهابه،‌ كه‌ جوو به‌و نه‌ڕه‌یه‌ی ڕۆحی سوواوه‌

________________________________________

•  شێر هه‌یبه‌تی وه‌ك خۆیه‌ چ واڵایه‌ چ به‌ندی

………..  بێ نه‌ڕڕه‌ وه‌ڵامی هه‌موو بێگانه‌یی داوه‌:

________________________________________

•  شێرێكی ئه‌سیرم قه‌فه‌سم جێگه‌یه‌ ئه‌مما

…………..  ڕێوی كه‌ ده‌بینێ قه‌فه‌سم جه‌رگی بڕاوه‌

________________________________________

•  شێواوه‌ (كه‌لاری) كه‌ ده‌كا ڕه‌فزی سه‌خافه‌ت

……….  یا عیززه‌ته‌ وا تونده‌ له‌ سه‌ر جه‌رگی ڕواوه‌؟

دیدگاهتان را بنویسید