ئایه مه‌رجه‌كانی جیهادكردن له‌پێناو الله چین و له چكاتێكدا فه‌رزیه‌تی جیهاد له‌سه‌ر مسوڵمان ئه‌كه‌وێت ؟
نوسینی : إ. كوردي
بسم الله الرحمان الرحیم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أما بعد:
بێگومان جیهاد و تێكۆشان كردن له‌پێناو الله فه‌ڕز و واجبه له‌سه‌ر گشت مسوڵمانان ، چونكه خوای په‌روه‌ردیگار ئه‌فه‌رمووێ : ( (كتب عليكم القتال وهو كره لكم) [البقرة: ۲۱۶]
واته : جیهاد و تێكۆشانتان له‌سه‌ر پێویست كراوه ، له‌كاتێك پێشتان ناخۆشه . وه هه‌روه‌رها خوای په‌روه‌ردیگار ئه‌فه‌رمووێ : (انفروا خفافا وثقالاً وجاهدوا بأموالكم وأنفسكم في سبيل الله) [التوبة: ۴۱]. واته : ده‌رچن بۆ جیهاد به سووك و قوڕستانه‌وه و به سواری و پیاده‌تانه‌وه ، وه تێبكۆشن به ماڵ و گیانتان له‌پێناو په‌روه‌ردیگار .
وه جیهاد فه‌ڕزی كیفایه‌یه : واته ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له مسوڵمانان پێی هه‌ڵسان وه ڕێژه‌یان له‌قه‌ده‌ر پێویستبوو بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بێباوڕان ، ئه‌وه تاوانه‌كه له‌سه‌ر گشت مسوڵمانان لا ئه‌چێ ، خوای په‌روه‌ردیگارمان ئه‌فه‌رمووێ : (فضّل الله المجاهدين بأموالهم وأنفسهم على القاعدين درجة وكلاً وعد الله الحسنى..) [النساء: ۹۵]. واته : ئه‌وانه‌ی كه به سه‌رو ماڵیان جیهاد ئه‌كه‌ن ، خوا فه‌زڵی داون به‌سه‌ر ئه‌و دانیشتوانه‌ی كه بێعوزرن و جیهادیش ناكه‌ن به ، جیهادكاران پله‌ی به‌رز و باڵایان هه‌یه ، له‌كاتێكدا كه خوا به‌ڵێنی به هه‌موو مسوڵمانان داوه كه پاداشتیان بدات . وه هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ : (وما كان المؤمنون لينفروا كافة..) [التوبة: ۱۲۲]. واته : جائیز نیه بۆ مسوڵمانان كه هه‌موویان تێكڕا ده‌رچن بۆ جیهاد و تیكۆشان له‌پێناو الله .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو مسوڵمانان گشتیان دانیشتن و جیهادیان نه‌كرد ئه‌وه گشت ئومه‌ت تێیدا تاوانبار ئه‌بن به تاوانی وازهینان له واجبێك .
وه جاری وه‌ها هه‌یه كه جیهاد ئه‌بێته فه‌ڕزی عه‌ین به‌سه‌ر گشت مسوڵمانان له ئافره‌تان و پیاوانیان ، و گه‌وره و بچوكیان به‌گشتی ، كه ئه‌وه‌ش له دوو حاڵات دایه :
۱ / ئه‌گه‌ر هاتوو دووژمن هێرشی كرده سه‌ر پارچه زه‌ویێكی مسولمانان جا هه‌رچه‌نده بچوكیش بێ ، ئه‌وه جیهاد فه‌ڕز ئه‌بی به فه‌ڕزی عه‌ین له‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌م شوێنه كه دووژمنه‌كه وه‌ده‌رنێن ، خۆئه‌گه‌ر هاتو نه‌یانتوانی و له توانایان دانه‌بوو ، ئه‌وه جیهاده‌كه فه‌ڕز ئه‌بی به‌سه‌ر ئه‌و مسوڵمانانه‌ی له‌ده‌ورو به‌ری ئه‌و شوێنه‌ن كه بڕۆن بۆ یارمه‌تیان ، وه ئه‌گه‌ر هه‌رنه‌كرا و نةتوانرا دووژمنه‌كه وه‌ده‌ر بنرێ ئه‌وه به‌سه‌ر مسوڵمانه كانی تری ده‌وروبه‌ر واجب ئه‌بێ …. جا تا هه‌موو مسوڵمانانی سه‌رزه‌وی بةم شێوه‌یه ئه‌گریته‌وه ، وه بۆئه‌م جیهاده‌ش ته‌ماشای سنوره‌كان و وڵاته جوێیه‌كان ناكریت ، به‌ڵكو سه‌یری مسوڵمان ئه‌كرێ جا له‌هه‌رشوێنیك بێ ، چونكه مسوڵمانان له‌و سه‌ری ڕۆژهه‌ڵات تا ئه‌و سه‌ری ڕۆژئاوا یه‌ك گه‌ل و یه‌ك ئومه‌تن ، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه‌یه كه جیهاد به شێوه‌یكی خێراتر فه‌ڕز ئه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه نزیكن له دووژمنه هێرشكه‌ره‌كه .
۲ / ئه‌گه‌ر هاتوو پێشه‌واو ئه‌میری مسوڵمانان داوای ڕاپه‌ڕینی كرد له مسوڵمانان ، ئه‌وه جیهاد ئه‌بێته فه‌ڕزی عه‌ین و بۆ هیچ كه‌سێك نیه كه به‌ده‌م داواكه‌ی پێشه‌وا نه‌چێ و خۆی دواخات له ڕاپه‌ڕین به‌ره و فه‌رمانه‌كه ، وه‌ئه‌گه‌رنا تاوانبار ئه‌بن و ئه‌كه‌ونه ژێر هه‌ڕه‌شه و قینی په‌روه‌ردیگار ,
خوای په‌روه‌ردیگار ئه‌فه‌رمووێ : (يا أيها الذين آمنوا مالكم إذا قيل لكم انفروا في سبيل الله اثَّاقلتم إلى الأرض..) [التوبة: ۳۸]. واته : ئه‌ی ئیمانداران ئه‌وه چیتانه كاتێ داوای ڕاپه‌ڕینتان لێ ئه‌كری بۆجیهاد ، ئێوه خۆتان دوا ئه‌خه‌ن و خۆتان دائةخنێنن به زه‌ویدا .
وه پێغه‌مبه‌ری ئازیزیش صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ : “.. وإذا استنفرتم فانفروا” متفق عليه. واته ئه‌گه‌ر داوای ڕاپه‌ڕینتان لێكرا – له‌لایه‌ن خه‌لیفه – ئه‌وه ڕاپه‌ڕن و بڕۆن به‌دم داواكه‌وه .
وه به‌هه‌مان شێوه جیهاد بۆ ئه‌و موجاهیدانه‌ش ئه‌بێته فه‌ڕزی عه‌ین كاتێ ئه‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر بێباوڕان و سه‌نگه‌ر له‌یه‌كتری ئه‌گرن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو موجاهيدةكان بؤ جیهادي فه‌ڕزی كیفایه‌ش ده‌رچوبێتن ، وه ڕاكردنیش له‌و كاته یه‌كێكه له گه‌وره‌ترینی تاوانه‌كان چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ : “اجتنبوا السبع الموبقات.. وعدّ منها “التولي يوم الزحف” رواه البخاري. واته : خۆتان له حه‌وت تاوانه گه‌وره‌كه به‌دوور بگرن ….. وه ڕاكردنیش له‌كاتی ڕوبه‌ڕو بونه‌وه ( الزحف ) , ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێتوو كه‌سێك له كاتی ڕاكردنیا بكوژرێ ئه‌وه له ڕێزی شه‌هیدان هه‌ژمار ناكرێ و پله‌ی شه‌هیدی نیه ( ئیلا مه‌گه‌ر ڕاكردنه‌كه له‌وكاتانه بێ كه شه‌رع ڕێگه‌ی پێیانداوه )
وه مه‌رجه‌كانی واجب بونی جیهادیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه :
مسوڵمانیه‌تی : كافر جیهاد كردنی لێ وه‌رناگیردرێ ئه‌گه‌ر بشیكات ، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كاتێ ڕۆشته ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستی غه‌زوه‌ی به‌در كه‌سێك له بێ باوڕان له‌گه‌ڵ مسوڵمانان كه‌وته ڕێوه بۆ غه‌زوه‌كه ، پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله علیه وسلم : ” ئایه ئیمان دێنی به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ” كافره‌كه‌ش وتی نه‌خێر ، پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله علیه وسلم پێی فه‌رموو ” كه‌واته بگه‌ڕێره‌وه چونكه ئێمه پشت نابه‌ستین به كافران ” مسلم .
عاقڵیه‌تی و ژیری : چونكه شێت ته‌كلیفی له‌سه‌ر نیه ، پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ : “رفع القلم عن ثلاثة: عن النائم حتى يستيقظ، وعن الصبي حتى يحتلم، وعن المجنون حتى يعقل” رواه أبو داود والحاكم، وقال: صحيح على شرط مسلم. واته : پێنوسی تاوان له‌سه‌ر سێ كه‌س هه‌ڵگیردراوه ، له‌سه‌ر نوستوو تا به‌خه‌به‌ردێ ، وه له‌سه‌ر منداڵ تا باڵغ ئه‌بێ ، وه له‌سه‌ر شێت تاوه‌كوو چاك ئه‌بێته‌وه و ئاقڵ ئه‌بێ .
باڵغیه‌تی / جیهاد له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه واجب نیه كه ته‌مه‌نیان له باڵغیه‌تی كه‌متره ، عبد الله كوڕی عومه‌ڕ رضی الله عنهما ئه‌ڵێ : له جه‌نگی ئوحددا چومه لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به مه‌به‌ستی جیهادكردن و ده‌رچوون له‌گه‌ڵیان كه له‌وكاته‌ش ته‌نها چوارده ساڵبووم ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم گه‌ڕاندمیه‌وه . متفق علیه . وه إیمامی بوخاری ئه‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم هه‌ریه‌ك له ( أسامة بن زيد، والبراء بن عازب، وزيد بن ثابت، وزيد بن أرقم، وعرابة بن أوس )ی گه‌ڕاندنه‌وه و كردنی به چاو‌دێر و یارمه‌تیده‌ری منداڵ و ئافره‌تان .
پیاوه‌تی ( نێرینه‌یی ) : جیهادكردنی بێباوڕان واجب نیه له‌سه‌ر ئافره‌تان ، دایكه عائشه رضی الله عنها ئه‌گێڕێته‌وه و ئه‌ڵێ : يا رسول الله هل على النساء جهاد؟ فقال: “جهاد لا قتال فيه: الحج والعمرة” رواه ابن ماجه، وصححه ابن خزيمة . واته : پرسیم وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئایه ئێمه‌ی ئافره‌تان جیهادمان له‌سه‌ر واجبه ؟ پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله علیه وسلم وڵامیدایه‌وه و فه‌رمووی : ئێوه‌ی ئافره‌تان جیهادێكتان له‌سه‌ر واجبه كه كوشتاری تیانیه ، ئه‌و جیهاده‌شتان بریتیه له حه‌ج و عه‌مڕه .
هه‌بوونی خه‌رجی بۆ جیهادكردن : له هه‌بوونی چه‌ك ، و توانای مادی بۆ به‌ڕێوه بردنی ژیانی ماڵ و منداڵی خۆی و خۆشی وه ……. هتد ، خوای په‌روه‌ردیگار ئه‌فه‌رمووێ : (ولا على الذين لا يجدون ما ينفقون حرج…) [التوبة: ۹۱]. واته : وه ئه‌وانه‌ی خه‌رجی و توانایان نیه ، گوناحبار نابن كه دوابكه‌ون له جیهاد . وه هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردیگار ئه‌فه‌رمووێ : (ولا على الذين إذا ما أتوك لتحملهم قلت لا أجد ما أحملكم عليه تولوا وأعينهم تفيض من الدمع…) [التوبة: ۹۲]. واته : وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانه‌ش گوناهبار نابن كه دێنه لات بۆ ئه‌وه‌ی وڵاغ و سواریان بۆپه‌یدا بكه‌یت و له‌گه‌ڵت بێن بۆ جیهاد ، و تۆش ئه‌ڵێیت وڵاغو شتی پێویستم نیه تا بتانده‌مێ ، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه و چاویان فرمێسك ئكات كه ناتوانن له‌گه‌ڵتان بێن .
بێوه‌یی له نه‌توانین : جیهاد واجب نیه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ناتوانن بیكه‌ن به‌هۆی هه‌بوونی نه‌خۆشیێك له لاشه‌یان كه ڕێگریانبێ له سورابوون و شه‌ڕكردن ، خوای په‌روه‌ردیگار ئه‌فه‌رمووی : (ليس على الأعمى حرج ولا على الأعرج حرج ولا على المريض حرج) [الفتح: ۱۷]. واته : ئه‌وه‌ی كه كوێره یان شه‌له یان نه‌خۆشه گوناهبارنابێ كه به‌ژداری جیهاد نه‌كات . وه هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رمووێ : (ليس على الضعفاء ولا على المرضى.. حرج) [التوبة: ۹۲]. واته : ئه‌وانه گوناهبار نان كه لاواز و نه‌خۆشن كه نه‌یه‌ن بۆ جیهاد .
وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئاخۆ له چكاتێكدا جیهاد نامێنێ و حوكمه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێ ، ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری نازدارمان صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : “والجهاد ماضٍ منذ بعثني الله إلى أن يقاتل آخر أمتي الدجال، لا يبطله جور جائر، ولا عدل عادل” رواه أبو داود. واته : جیهاد فه‌ڕزه له‌و كاته‌وه‌ی كه خوای په‌روه‌ردیگار منی ناردوه تا ئاخیری ئومه‌ته‌كه‌م شه‌ڕی ده‌جال ئه‌كات ، جا نه دادوه‌ری دادوه‌ران و نه سته‌می سته‌مكاران هه‌ڵی ناوه‌شێنێته‌وه .
جا ئه‌م فه‌رمووده هه‌رچه‌نده سه‌نه‌ده‌كه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ركراوه له‌لایه‌ن زانایان به‌ڵام مه‌تنه‌كه‌ی زۆر راسته و ئیجماعی سه‌له‌فی صاڵحی له‌سه‌ره ، وه ئیمامی بوخاری بابێكی داناوه له صه‌حیحه‌كه‌ی به‌ناوی باب الجهاد ماضٍ مع البر والفاجر ) واته : ده‌رگای جیهاد به‌رده‌وامه و حوكمه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌مێنێ تا ڕۆژی دوایی ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سی فاجریشدا بكرێ . وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی تێدا هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌ڵێ : “الخيل معقود في نواصيها الخير إلى يوم القيامة: الأجر والمغنم”. واته : ئه‌سپی جیهاد به‌رده‌وام خێرداره تا ڕۆژی قیامه‌ت ، جا جیاوازی نیه له پاداشت و غه‌نیمه‌تیشیدا .
وه فه‌ڕزیه‌تی جیهاد له هه‌ندێ كاتی تریشا ئه‌كه‌وێ ئه‌گه‌ر هاتوو جیهاده‌كه فه‌ڕزی كیفایه بوو :
یەکەم: ئەو كه‌سه‌ی كه دایك و باوكی ڕێگه‌ی ناده‌ن بۆ جیهاد ، كه‌سێك هاته لای پێغه‌مبه‌ریی خوا صلی الله علیه وسلم و داوای لێ‌كرد كه ڕێگه‌ی بدات بۆ جیهاد ، پێغه‌مبه‌ری خواش لێی پرسی صلی الله علیه وسلم : “أحي والداك؟ ئایه دایك و باوكت ماون ؟ كه‌سه‌كه‌ش وتی به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ری خواش صلی اللع علیه وسلم پێی فه‌رموو : ” ففيهما فجاهد” رواه البخاري ومسلم. واته : بڕۆ له‌وانه‌وه تێكۆشان بكه بۆخۆت .
دووەم: ئەو قه‌رزاره‌ی خاوه‌ن قه‌رزه‌كه ڕێگه‌ی پێنادات و قه‌رزه‌كه‌ی خۆیی لێ ئه‌وێته‌وه ، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و قه‌رزاره‌ش نابێ بچێ بۆ جیهادی فه‌ڕزی كیفایه و ئه‌بێ قه‌رزه‌كه‌یی بداته ، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ : أن الشهيد لا يغفر له الدين غير المقضي عنه . متفق علیه . واته : خوای په‌روه‌ردیگار له قه‌رزی شه‌هید خۆشنابێ ئیلا مه‌گه‌ر بۆی بدریته‌وه .
سێ یەم: وە شافعی و حه‌نبه‌لیه‌كان پێیان وایه كه كارێكی باشنیه جیهاد به‌بێ ڕێگه‌دانی پێشه‌وای مسوڵمانان بكرێ وه یاخود به‌بێ ڕێگه‌دانی شوێنگره‌وه‌كه‌ی پێشه‌وا ، به‌ڵكو ئه‌بێ پێشه‌وا یان شوێنگره‌وه‌كه‌ی ڕێگه بده‌ن بۆ جیهاد ( ئیلا مه‌گه‌ر دووژمن له‌ناكاو بدات به‌سه‌ر مسوڵمانان ، ئه‌و كاته به‌بێ ئیزنی پێشه‌واش جائیزه كه جیهاد بكرێ ) .
وه پێویسته كه بزانین گه‌وره‌یی و ڕێزداری و عیزه‌تی مسوڵمانان و سه‌ردایان په‌یوه‌سته به جیهاد ، پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ : “إذا تبايعتم بالعينة وأخذتم أذناب البقر، ورضيتم بالزرع، وتركتم الجهاد سلط الله عليكم ذلاً لا ينزعه عنكم حتى ترجعوا إلى دينكم” . أخرج أحمد وأبو داود عن ابن عمر . واته هه‌ركاتێ ده‌ستتان دایه كڕین و فرۆشتن به عینه ( جۆرێكه له ڕێبا ) وه شوێن كلكی مانگاكانتان كه‌وتن و خۆتان په‌یوه‌ست كرد به زڕاعه‌ت و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كانتان و وازتان هێنا له جیهاد !!! ئه‌وه خوای په‌روه‌ردیگار زه‌لیلی و سه‌رشۆڕیێكتان به‌سه‌ر دێنێ كه پێێ بناڵێنن ، وه له‌سریشتان هه‌ڵناگرێتن تاوه‌كو نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دینه‌كه‌ی خۆتان واته جیهاده‌كه‌تان ( سبحان الله سه‌یركه‌ن چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم جیهاد به خودی ئاینه‌كه ناو ئه‌بات و ئه‌ڵێ : حتى ترجعوا إلى دينكم )
له كۆتایی داواكارم له الله موجاهیدین له‌هه‌موو جیهان سه‌رخات به‌سه‌ر دوژمنانیان و ئێمه‌ش بگێنێته ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانی پێگه‌یاند .
وصلی الله وسلم علی من بعث با السیف ولم یبعث با القلم .
” اتبع طريق الهدى ، ولا يضرك قلة السالكين ، وإياك وطرق الضلالة ، ولا تغتر بكثرة الهالكين “.
الإمام مالك ابن أنس.