ڤیدیــــۆ: فەرماندەیەكی بەرەی جۆلانی چەند ڕاستیێك ئاشكرا دەكات!

ڤیدیــــۆ: فەرماندەیەكی بەرەی جۆلانی چەند ڕاستیێك ئاشكرا دەكات!

سیاسی ئەڵمانی (یورگین تودنهوفر) چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ یەكێك لە فەرماندەكانی بەرەی جۆلانی ئەنجامدا لە حه‌له‌ب كە ناسراوە بە “أبو العز”.
هەندێك لەم قسانەی فەرماندەكە دەیكات لە چاوپێكەوتنەكەدا ئەمانەن:
دەڵێت: “ئیسڕائیل یارمەتی و كۆمەكی پێشكەش بە بەرەی جۆلانی كردووە” بەهۆی ئەوەی گوایە دوژمنایەتی هەیە لەنێوان ئیسڕائیل لەگەڵ ڕژێمی نوصەیڕی و حیزبی شەیتان (حزب الله).
وە هەروەها ئاماژە بە پاڵپشتی ئەمریكی ناڕاستەوخۆ دەكات بۆ ” جۆلانی ” ئەمەش “لەڕێی ئەو دەوڵەتانە دێت كە پاڵپشتیمان دەكەن”، وەك داواكار لە نەتەوە یەكگرتووەكان ده‌ڵێت “پڕچەكمان بكەن بە چەكی بەهێزتر لەو چەكانه‌ی بۆی ناردووین”.
وە هەروەها ئاماژەی دا بەوەی “ئەو موشەكە (تاو)ـانەی نەتەوە یەكگرتووەكان پێیداین هاوسەنگی شەڕەكانی گۆڕی” لەگەڵ سوپای نوصەیڕی.
وە وتی: “ئەفسەری تورك و سعودی و قەتەڕی و ئیسڕائیلی یارمەتییان داوین، وە ڕاوێژی سەربازییان پێشكەش كردووین”، وە ڕوونی كردەوە كە “سعودیە نیو ملیار دۆلاری پێداوین، و كوەیتیش زیاتر لە ۵ ملیۆن دۆلار”.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی كۆڵنەر شتات ئیتسایفر.
(ئا ئەمەیە صەحەواتی شام، ئەوانەی لەگەڵ تێكڕای جاش و بەكرێگیراوە جۆراوجۆرەكان وادەزانن هەموو كەس وەك خۆیانە و كافرە زلهێزەكان هەموو شتێكیان بەدەستە!، ئەوەی گوێڕایەڵیان نەبێت لەناودەبردرێت!، پشتیان بە كافران بەستووە و بەیەكەوە دژایەتی گه لی شام دەكەن) .
http://rastare5is.blogspot.com/2016/09/blog-post_28.html

 

 

دیدگاهتان را بنویسید