ناساندنی خەڵکی بە ڕێبازی سه‌له‌فییه‌تی جامی و  المدخلي (۱)

ناساندنی خەڵکی بە ڕێبازی سه‌له‌فییه‌تی جامی و  المدخلي (۱)

نوسینی: شێخ حوسەین بن محمود

ئه‌م مه‌قاله‌یه‌ له‌به‌ر داوای چه‌ند برایه‌ك نووسرا كه‌ به‌ ده‌ست هه‌ندێك ته‌م و مژی فكری ده‌ناڵێنن له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ فرقه‌ی جامی كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ڕاگه‌یاندن و مونته‌داكانی تۆڕی جیهانی بڵاوبۆته‌وه‌، بۆیه‌ برایان داوایان لێكردم حاڵی ئه‌م فرقه‌ بیدعییه‌ ڕوون بكه‌مه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست و ئامانجیان پارچه‌ پارچه‌كردنی موسڵمانانه‌، وه‌ لێكترازاندنی فكریان و مه‌شغولكردنیان به‌ خۆیان له‌ جیاتی دوژمنه‌ داگیركه‌ره‌كانی وڵاته‌كانیان.

وه‌ له‌به‌ر ترسی ئه‌وه‌ نه‌بوا كه‌ فرت و فێڵی ئه‌م سووكانه‌ باڵ بكێشێت به‌سه‌ر عه‌وامی موسڵمانان، خۆ مه‌شغولكردن به‌وانه‌ جۆرێكه‌ له‌ گاڵته‌ و كات به‌فیڕۆدان، ڕه‌ئی برایان وابوو مه‌قاله‌یه‌كی كورت هه‌بێت حاڵی ئه‌م فرقه‌ گومڕایه‌ لاده‌ره‌ ڕوون بكاته‌وه‌ و خه‌ڵكی هۆشیار بكاته‌وه‌ له‌م فرقه‌ و بانگخوازه‌كانیان و مه‌نهه‌جیان، كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی علم و عه‌قلێكی نه‌بێت لاواز و قه‌ڵه‌و لێكجیابكاته‌وه‌، فریویان پێبخوات…

ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ ناساندنیان:

۱٫    “الجامیة” فرقه‌یه‌كی گومڕایه‌ “محمد أمان الجامي الحبشي” دای مه‌زراندووه‌ كه‌ له‌ شاری “مه‌دینه‌” نیشته‌جێبووه‌ و له‌ ساڵی “۱۴۱۶هـ”  له‌ناوچووه‌، هه‌ندێك پێیان وایه‌ سه‌ره‌تای به‌دیاركه‌وتنی ئه‌م فرقه‌یه‌ له‌ جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو بووه‌ ساڵی “۱۴۱۱هـ”، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌ شێخه‌كان ڕه‌تیان كرده‌وه‌ ئه‌مریكای نه‌صرانی بێته‌ نێو خاكی “جه‌زیره‌”، جامییه‌ت بووه‌ چه‌كی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی “ئال سعود” له‌ دژی ئه‌و زانایانه‌، وه‌ “محمد الجامي” ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ئه‌و شێخانه‌ی كه‌ سیاسه‌تی “ئال سعود”یان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه‌ له‌و كاته‌دا ده‌نارده‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ. پاشان “ربیع بن هادي المدخلي” جێی گرته‌وه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م فرقه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ مونافه‌سه‌ ده‌ربازی نه‌بوو.

۲٫    پاش به‌دوا داچوونی وتار و مه‌قاله‌كانی پێشه‌واكانی جیهاد له‌م سه‌رده‌مه‌دا _وه‌ له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ شێخ “عبد الله عزام” رحمه الله_ بۆم ڕوونبۆیه‌وه‌ كه‌ “جامییه‌ت” پێش جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو دروستبووه‌، وه‌ به‌ دیاریكردن پێش چه‌ند ساڵێك له‌ كۆتایی جه‌نگی ئه‌فغانی سۆڤیێتی، جامییه‌كان ده‌چوونه‌ “بیشاور” و گه‌نجه‌كانیان سارد ده‌كرده‌وه‌ له‌ جیهادی ئه‌فغانی، وه‌ چالاكییان هه‌بوو له‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و خه‌ڵكیان لا ده‌دا له‌ به‌خشین بۆ جیهادی ئه‌فغانی به‌ بیانووی زۆر، له‌وانه‌ ئه‌فغانییه‌كان مشرك و قبورین، وه‌ جه‌نگ له‌ ئه‌فغانستان جه‌نگێكی ئیسلامی نییه‌، وه‌ زۆر له‌ سه‌ركرده‌كانی جیهادی ئه‌فغانی عه‌قیده‌ ناته‌واون و ده‌ستیان تێكه‌ڵكردووه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ بیانییه‌كان، وه‌ چه‌ندین بیانووی تر كه‌ بووه‌ هۆی ساردكردنه‌وه‌ی زۆر له‌ خه‌ڵكی له‌ سه‌رخستنی جیهادی ئه‌فغانی له‌ ساڵه‌كانی كۆتایی، وه‌ شێخ “عبد الله عزام” رحمه الله زۆر گله‌یی له‌و كاره‌ ده‌كرد (سه‌یری ته‌فسیری “في ضلال سورة التوبة” بكه‌)، وه‌ شێخ رحمه الله نه‌ی ده‌زانی ئه‌م فرقه‌ گومڕایه‌ كچی ده‌زگای هه‌واڵگری “سعودی”یه‌، وه‌ ئه‌م فرقه‌یه‌ له‌ منداڵدانی وه‌زیری ناوخۆی “سعودی”یه‌ هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌كو چۆن “قادیانییه‌ت” له‌ منداڵدانی “بریطانی” هاتۆته‌‌ ده‌ره‌وه‌.

۳٫    “جامییه‌ت” به‌ دژایه‌تیكردنی ڕه‌مزه‌كانی جیهادی ئه‌فغانی و ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌م جیهاده‌ موباره‌كه‌ ده‌ستی پێكرا، هۆكارێكی پیسبوون به‌ ده‌ستی “نه‌صرانی”یه‌ غه‌ربییه‌كان و زایۆنیزمی جیهانی، پاشان دژایه‌تی هه‌ردوو شێخ: “سفر الحوالي” و “سلیمان العودة” و غه‌یری ئه‌وان له‌ زانا و بانگخوازه‌كان كه‌ ڕه‌خنه‌یان گرت له‌ هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی سووپاكانی نه‌صرانییه‌كان بۆ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی. پاشان گه‌ڕان و وایان دانا كه‌ شێخی هه‌ردوو شێخه‌كه‌ “محمد بن سرور زین العابدین”ه‌، بۆیه‌ دژایه‌تییان كرد و هه‌ردوو شێخه‌كه‌ و شوێنكه‌وتوانیان ناونان به‌ “سروری”. پاشان گه‌ڕان و بینیان كه‌ بنچینه‌ و كانیاوی قسه‌كانی سروریة “سید قطب”ه‌، بۆیه‌ هه‌مووانیان ناونان به‌ “قطبییه‌كان”!! پاشان گه‌ڕان و به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر سه‌یریان كرد و بینیان كه‌ “قطبییه‌ت” بزوتنه‌وه‌یه‌كی حزبییه‌، بۆیه‌ ناوی مخاله‌فه‌كانیان نا “حزبییه‌كان” وه‌ “سید قطب” بانگه‌وازی ده‌كرد بۆ ئیسلامی حه‌ره‌كی له‌ به‌رامبه‌ری سستی و وه‌ستان و بێجوڵه‌یی، بۆیه‌ وتیان “حه‌ره‌كییه‌كان”!!! ئا به‌م شێوه‌یه‌ له‌ پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدان له‌ هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی له‌قه‌ب و ڕیزبه‌ندكردنی خه‌ڵك كه‌ سه‌رمایه‌یانه‌!! ئه‌م ته‌قدیراتانه‌ تایبه‌تن به‌وان..

۴٫    له‌ مێژوویان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌وانه‌: فرقه‌یه‌كی سیاسین، ڕووپۆشكراون به‌ به‌رگێكی عه‌قیده‌یی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی “سعودی” دای مه‌زراندووه‌ بۆ به‌دیهێنانی چه‌ند ئامانجێكی ئه‌مریكی زایۆنی دژی جیهادی ئه‌فغانی مباره‌ك، “جامییه‌ت” ده‌ه‌ستی كرد به‌ قسه‌وتن به‌ سه‌ركرده‌ موجاهیده‌كانی ئه‌فغان، پاشان جیهادی ئه‌فغانی به‌ گشتی، پاشان قسه‌یان وت

به‌ سه‌ركرده‌ موجاهیده‌كانی عه‌ره‌ب، پاشان زانا و داعییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكار بۆ داگیركاری ئه‌مریكی بۆ دوورگه‌ی عه‌ره‌ب، پاشان قسه‌یان وت به‌ موجاهیده‌كان به‌ گشتی، وه‌ ئه‌وانه‌ی جه‌نگ ده‌كه‌ن له‌ دژی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان و عێراق به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی، پاشان قسه‌یان وت به‌ زانا و داعییه‌ چالاكه‌كان له‌ گۆڕه‌پانی ئیسلامی.

۵٫    حكومه‌تی “ئال سعود” سوودی له‌م فرقه‌یه‌ وه‌رگرت له‌ چه‌سپاندنی حوكمی له‌ ڕێگه‌ی “إقناع”كردنی خه‌ڵكی له‌سه‌ر واجببوونی گوێڕایه‌ڵیكردنی كاربه‌ده‌ستان له‌ هه‌موو بارێكدا، وه‌ “ئال سعود” پاره‌ و پوول و پۆستیان پێده‌ده‌ن و ڕێیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كان و له‌ ڕاگه‌یاندن كار بكه‌ن، وه‌ مه‌ترسی ئه‌م فرقه‌ گومڕایه‌ له‌وه‌ دایه‌ كه‌ تێكه‌ڵاوییان هه‌یه‌ له‌ ناوه‌نده‌ علمییه‌كان، وه‌ ئه‌م ناوه‌نده‌ زیندووه‌ چاودێری ده‌كه‌ن له‌ جه‌زیره‌ی عه‌ره‌ب و ڕاپۆرت بۆ ده‌زگاكانی ئاسایش ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر زانا و داعییه‌كان و زۆرجار درۆ ده‌كه‌ن له‌ ڕاپۆرته‌كانیان كه‌ هه‌ندێكی كه‌وتۆته‌ ده‌ست خه‌ڵكی، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر زانستخوازان و داعییه‌كان كه‌ هۆشیار بن له‌م فرقه‌یه‌ و خه‌ڵكی لێهۆشیار بكه‌نه‌وه‌ و تێی هه‌ڵبده‌ن و تێكه‌ڵاوییان نه‌كه‌ن، وه‌ دامه‌زراوه‌ ڕۆژئاواییه‌كان ئه‌م فرقه‌یان بۆ ڕوونبۆته‌وه‌ بۆیه‌ ئامۆژگاری حكومه‌ته‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوایان كرد ئه‌م فرقه‌ به‌كار بهێنن له‌ تێكدان و ڕووخاندنی كاری ئیسلامی، وه‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ ئه‌و نهێنییانه‌ی كه‌ شۆڕشگێڕه‌كانی “مصر” كه‌وته‌ ده‌ستیان لایه‌نێك له‌و موئامه‌ره‌ پیسانه‌یان ئاشكراكرد.

دیدگاهتان را بنویسید