
سەید قطب رحمە اللە : ئا ئه‌مه‌یه رێگا
(وَأَنَّ هَـذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلاَ تَتَّبِعُواْ السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)
به ته‌ئكید ئا ئه‌مه‌یه رێبازی راسته‌وڕاستی من ، ده بیگرنه به‌رو شوێن رێچكانی دیكه مه‌كه‌ون كه به په‌رته‌وازه‌یی له رێی من تهرهتان ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش ئه‌و راسپارده‌یه كه خوا پێتان راده‌گه‌ێنێ ، تا پارێزكار بن، ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه دوای كۆمه‌ڵێك ئاراسته‌ی یاسایی دێت كه له دوو ئایه‌تی پێشتریدا هاتوون : ( قُلْ تَعَالَوْاْ أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ أَلاَّ تُشْرِكُواْ بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَلاَ تَقْتُلُواْ أَوْلاَدَكُم مِّنْ إمْلاَقٍ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ وَلاَ تَقْرَبُواْ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَلاَ تَقْتُلُواْ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللّهُ إِلاَّ بِالْحَقِّ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ . وَلاَ تَقْرَبُواْ مَالَ الْيَتِيمِ إِلاَّ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّى يَبْلُغَ أَشُدَّهُ وَأَوْفُواْ الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ لاَ نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُواْ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى وَبِعَهْدِ اللّهِ أَوْفُواْ ذَلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ) واته: بڵێ : وه‌رن با ئه‌وه‌تان به‌سه‌ردا بخوێنمه‌وه كه خوای خاوه‌نتان ، په‌روه‌ردگارتان لێی یاساغ كردوون : یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه شه‌ریك به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ خوا بڕیار نه‌ده‌ن ، ره‌فتارتان له‌گه‌ڵ دایك و باوكاندا چاكه‌خوازانه بێت ، له‌به‌ر برسێتی و هه‌ژاریی زارۆكانی خۆتان مه‌كوژن ، ئێمه رۆزی ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌ده‌ین ، توختی به‌دڕه‌وشتی مه‌كه‌ونه‌وه چ ئه‌وانه‌ی دیارن چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن ، كه‌سیش به ناهه‌ق مه‌كوژن كه چونكه خوای گه‌وره له‌ناوبردنی نه‌فسی هه‌موو كه‌سێكی حه‌رام كردووه ، ئائه‌مه ئه‌و راسپارده‌یه كه پێتان راده‌گه‌ێنێت تا په‌ی به شت ببه‌ن و ئه‌قڵتان پێ بشكێت ، توخنی ماڵی هه‌تیویش به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان نه‌بێت ، مه‌كه‌ونه‌وه تا خۆیان گه‌وره ده‌بن ، پێوان و كێشان دادپه‌روه‌رانه راگرن ، ئێمه ئه‌رك به گوێره‌ی توانا نه‌بێت ناخه‌ینه سه‌ر كه‌س ، ئه‌گه‌ر قسه‌تان كرد با له به‌رژه‌وه‌ندی خزمیش بێت ، دادی تێدا ره‌چاو كه‌ن ، له‌و په‌یمانه‌ی به خوای گه‌وره‌شتان داوه سه‌رڕاست بن ، ئا ئه‌مه‌ش ئه‌و راسپارده‌یه كه خوای گه‌وره پێی داون تا هه‌میشه له یادتاندا بێت ..
ئایه‌تی یه‌كه‌م كه پێنج راسپارده‌ی تێدایه‌و ئایه‌تی دووه‌م كه چواری تێدایه پاشان ئایه‌تی سێیه‌میان كه گشتگیریی هه‌موویانه له كۆتاییه‌كه‌یدا فه‌رمووی : (ذَلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) ئایه‌ته‌كان به سه‌رجه‌میان باسه‌كانی عه‌قیده‌ت و عیبادهت و شه‌ریعه‌تن ، ره‌فتارو ره‌وشتن ، بۆ چه‌سپاندنی نه‌ریتن ، مه‌به‌ست له پابه‌ندبوون و راپه‌ڕاندنی هه‌مووشیان به‌رزبوونه‌وه‌یه بۆ پله‌ی ته‌قواو پارێزكاریی .. ئه‌مه‌ش داواكراوی سه‌ره‌كی دینه‌كه‌یه ..
پاش ئه‌م راسپاردانه دێته‌وه سه‌ر رێبازه‌كه‌ی ، دوای ئه‌مانه فه‌رمووی : ( به ته‌ئكید ئا ئه‌مه‌یه رێبازی راسته‌وڕاستی من ، ده بیگرنه به‌رو شوێن رێچكانی دیكه مه‌كه‌ون كه به په‌رته‌وازه‌یی له رێی من تهرهتان ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش ئه‌و راسپارده‌یه كه خوا پێتان راده‌گه‌ێنێ ، تا پارێزكار بن ) ..